رق و قینی دڵی نۆشیروان نۆشیروانی كوشت ووڵامەك بۆ نوسینەكەی سۆران محمد غەریب
June 22, 2017
وتار و بیروڕا
حەق وابوو كە نووسەر باسی واقعی ئەو كەسە كردبوا سەرەتا باسی كوشتارەكانی قرناقان و پشتاشان كردبوایە دواتر ئەو تیرۆرە سیاسییانەی كە لە سەردەمی دەستەڵاتداریەتی ناوبراوەوە رویانداوە دواتر باسی لە هەموو ئەو پیڵانانەی كە بۆ شەری ناو خۆكێشاویەتی لە هەموو ئەوانە گرینگتر تەخوینكردنی كەسەك بە گەندەڵكاری و ناعەدالەتی كە خۆی زیاتر لە نیو سەدەیەك لە گەڵ ئەو ئاراستەیەوە رۆیشتووە
من نازانم باس لە كام خاڵی چاكسازییەكەی دەكەیت ئەو گردەی كە مافی گستی پێوەیە و نرخی 152 ملیۆن دۆلارە یان باسی ئەو كارگەیەی چیمەنتۆ دەكەی كە بە ملیۆنان دۆڵار مافی گشتی تێدایە .
باس لە خۆپەرستی ە هەڵپەرەستییەكی كوردستان پۆست دەكەی یان ئەو دام و دەزگایەی كە لە پێناویدا كوردستانیان شێواند.
باس لە كام هۆكاری كوشتنی نۆشیروان مستەفا دەكەی كوشتنی لایەنگرانی لە ناو بنكەو بارەگاكانیان و سووتاندن و هەڵكوتانە سەر بارەگاكان و یان تەشهیر كردن بە دام و دەزگای فەرمی ووڵات.
راست دەكەی ئاهی شەهیدانی هەفدەی شوبات نۆشیروانی كوشت هەموو ئەوانەی كە بە بێ گوناهی بە دوای پرۆپاگەندەی ئەو دارو دەستەیە كەوتبوون،هەموو ئەوانەی كە لەو رێگایەوە پلەو پۆستەكیان لە پارڵمان و حكومەت بە دەست هێنا دواتر پشت یان لە هەموو ئەو بەڵێنانە كرد كە بە جەماوەریان دابوو.
بەڵی ئەوەی كە تۆ باسی لێوە دەكەی ئەمانە بوون كە نۆشیروان یان كوشت ئیتر كاتی ئەوە هاتووە دەست ئیرهابە فیكرییە بەردەین و هاوتەریب لە گەڵ جەماوەر بەرێ كەوین.