مسعود عبدالخالق ئەو دارە بە بەرە نییە كە تۆ باسی لێوە دەكەی ووڵامەك بۆ ئەبوبەكر هەڵەدنی

مسعود عبدالخالق ئەو دارە بە بەرە نییە كە تۆ باسی لێوە دەكەی ووڵامەك بۆ ئەبوبەكر هەڵەدنی
ئەبوبەكر هەڵە دنی لە ژمارەی خۆی باس لە بابەتەك كردووە سەرەرای ئەوەی پر بوو لە پیا هەڵگوتن لە هەمانكاتدا پر بوو لە چەواشەكاری و قسەی سواو كە رۆژانە هەندەك لە میدیاكانی سێبەر بەكاری دەهێنن.
ئەگەر بابەتەكە لۆژیكیانەو وەكوو خۆی باس دەكەین راستە كە دەزگای ستاندەر درێژكراوەی هەمان دەزگاو میدیا گەوجێنەرەكەی زۆۆنی سەوز و نیلییە كە بۆ لێدانی سەروەرییەكان بە كار دەهێنرێت بەڵام ئەو كەیسەی كە مەسعود عبدالخاڵقی پێ‌ پەڵكێشی بەردەم دادگا كرا دوور یان نێزیك پەیوەندی بەو رەخنەو رەخنەكارییانەوە نەبووە كە جەنابت باسی لێوەدەكەی بەڵكوو دۆسییەیەك هەیە كە تیادا وەزارەتی ناوخۆ وەكوو لایەنی یەكەم داواكارە و مسعود عبدالخاڵقیش وەكوو لایەنی دووەم داوالێكراوە و بە هۆی سوكایەتی پێكردن بە پێشمەرگەوە سكالای یاساییی لە سەر تۆمار كراوە و ئەوەش بە پێی یاسا دەبیت خۆی یان وەكیلە كەی لە بەردەم دادگا ئامادەبیت ئەوە قۆناغی یەكەم.
و لە قۆناغی دووەمیشدا پێویستە ئەو كەسە بە پێی ئەو تۆمەتەی كە ئاراستەی كراوە بۆ قۆناغی دووەم بە دەستەبەر ئازاد بكرێت دیارە ئەوە بریاری دادگا بوو و ئەوانەی تر لە لایەن بنكەی پۆلیسەوە جێبەجێ‌ دەكرێن وەكوو وەرگرتنی دەستەبەر و جێبەجێ‌ كردنی بریارەكانی دادگا هەر بۆیەش بە سیاسی كردنی بابەتەكە جیا لەوەی كە خۆتان دەخەنە ناو هەڵەیەكی گەورەوە هیچی تر نییە هەر بۆیەش ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە رەخنە و رەخنەگرتن و ئەو شۆرەشگێرییەی جەنابیانەوە نییە ئەوە یاسایە و شۆرەشگێرترین كەسەكان ئەگەر داوا یان لە سەر تۆمار بكرێت دەبیت لە بەردەم یاسا ئامادە بكرێن.
Top