ئایا ریفراندۆم خیانەتەكی نیشتمانی گەورەیە یان دژبوونی خیانەتەكی گەورەیە

ئایا ریفراندۆم خیانەتەكی نیشتمانی گەورەیە یان دژبوونی خیانەتەكی گەورەیە
دژبەرانی سەربەخۆیی و ریفراندۆم لێرەو لەوی ئەوەی لە دەستیان هاتووە بێ‌ باكانە تەقسیرییان نەكردووە،لە هاوپەیمانییەتی لە گەڵ ئاغاكان لە بەغدا و تارانەوە تاوەكوو چەكدارە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی تەنانەت رێگە پێدان و دەنگدان بە حەشدی شەعبی درێژەدان بە و هاو پەیمانییەتیە بوو كە ئەوان بەڵێن یان بە قاسم سلیمانی و نوری ماڵكی دابوو.
بەستنەوەی سلێمانی لە رووی داراییەوە بە بەغدا و داواكردنی كارا كردنەوەی پارڵمان لە لایەن پرۆژەیاساكانتان،هەر وەها بە هەرێم كردنی پارێزگای سلێمانیش لەو هەوڵە نەزۆكانەبووە كە كوردستان بەرەوە ئاراستەی كۆیلە بوون ببەن بەڵم لە راستیدا هەموو ئەو هەوڵانە بە هوشیاری هەر تاكێكی كوردستان تووشی شكست و دارمان هاتووە،ئەوە لێرەش كۆتای پێنەهات بەڵكوو زەقترین دژایەتی ئەوەبوو كە دوو ساڵ لەمەوبەر سەرۆكی هەرێم داوای دروستكردنی ژووی عەمەلیاتی بۆ رۆژەكی وەكوو ئەمرۆ كرد بەڵام هەر ئەوانەی كە ئەمرۆ دژایەتی ریفراندۆم دەكەن هەر ئەوانەش هۆكار بوون بۆ ئەوەی ئەو هەوڵەی سەرۆك بارزانی بۆ سەربەخۆیی سەر نەگریت.
لە هەموی سەیرتر ئەمرۆ كۆمنتەكی( عەدنان عوسمان )بەناو رۆشەنبیرەكی بزوتنەوەی دۆرانم بینی كە بۆ پۆستەكی (هوشیار عوسمان)ئەندام پارڵمانەك گۆران نوسیبووی:" ‎گەلێک سەدان ساڵ تێکۆشابێت بۆ سەربەخۆیی ، نیشتیمانێک مێژوەکەی سور سور بوبێت بە خوێن لە پێناوی ئازادیا ، ئێستا لە ڕێگەی ریفراندۆمەوە لێی بپرسی سەربەخۆییت ئەوێ یا نا، خاک وخەڵکی خۆت بخەیتە بەردەم پرس و بریارێکی لەو شێوەیە ، نەک هەر مەهزەلە و بێتامیی و حەیا چونە ، تاوانێکی نیشتیمانیی گەورەشە. "
من دەپرسم لەو كەسە ئاخۆ لە هەموو دوونیار یفراندۆم دەكرێت هەریەكە لەو ریفراندوومانە بۆ مەبەستێك بەڵام زۆربەیان بۆ سەربەخۆییە ئاخۆ هیچ ریفراندۆمەك بە بی پرسیار دەبیت؟ئایا چۆن دەسەڵمێندرێت ئەو گەلە چی دەوێت؟بەڵگەی داخوازییەكانی گەڵ چییە؟ئایا ئەو مەزهەلەیە كە بە رانبەر بە داخوازییەكانی گەلەكەت بوەستییەوە یان گەڵ بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات؟كام یەك لەوانە تاوانەكی نیشتمانییە ؟دژی سەربەخۆیی و ریفراندۆم یان ئەنجامدانی ریفراندۆم؟
ئیتر كەس باوەر بەو هاشوهوشەتان ناكات كاتی ئەوە هاتووە هوشیار ببنەوە و هاوتەریب لە گەڵ جەماوەر فریای خۆتان بكەون چوون دوای سەركەوتنە جەماوەرییەكە نەمێژوو رەحمتان پێ‌ دەكات نە جێگەتان لەو نیشتمانە دەبیتەوە.
Top