مییلەتی كورد لە قۆناغی چارەنووسسازدا
June 20, 2017
وتار و بیروڕا
پێوسته گشت حیزبو لایەنە سیاسی و كەسایەتیە سەربەخۆكان لە كوردستان دوور له هەموو فەلسەفەو بیرو ئایدیایەكی تەسكی حزبی ئەم پرسە گرینگو چارەنوسسازە لە هەرە ئەولەویاتی كارو بەرنامەكانیان دابنێن،وەهەریەكەو لای خۆیی بەرپرسانەو ڕاستگۆیانە هەوڵی بە ئەنجام گەیشتنی ئەم مەلەفە بدات،چونكە سەربەخۆیی پەیوەندی بە تاك بەتاكی كوردستانیانەوە هەیە،لێرەدا وەكو پارتی دیمـوكراتی كوردستان هەر لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ سەربەخۆیی مافی چارەی خۆنوسین یەكێك بووە لەهەرە دروشمو بەرنامەكانی ئەم حیزبە،مێژوش شاهیدی و گەواهی ئەوە دەدات كە پارتی چەندان ڕۆلەی بە وەفای لەم پێناوەدا بەخت كردوە،بۆیە پارتی سەرەڕای ئەوەی كە سەربەخۆیی بە ئەولەویاتو كاری لە پێشینەی خۆیی دەزانی لە هەمان كاتدا ئەم پرسە بە پرسێكی گرینگتر له كاری حزبی دەزانی بەوەی كە پرسێكی تەواو نیشتمانی و نەتەوەییە،بۆیە پێویست دەكا هەموو ئەو حیزبانەی بە نەفەسی حزبی بیردەكەنەوەو وا تێگەیشتوونو تێدەگەن كە پارتی ئەم پرسە وەكو موزایەدە لەسەر حیزبەكانی تر بەكاردەهێـنێ،ئەبێ بگەن بەو قەناعەتەی كە ئەم شێوازی بیركردنەوەیە تەواو جیاواز لە دروشمو پیرۆزی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان،هیچ كات پارتی بۆ بەرگری و هەوڵدان بۆ ئەو ئامانجانەی كە لەپێناویدا دامەزراوە بە موزایەدەو خۆفەرزكردن لەسەر خەڵكو لایەنەكانیتری نەزانیوە،چونكە ئەو ئامانجانەی پارتی هەوڵێ تێكۆشانو بەجێگەیاندنیان دەدات ئامانجی گەلو نەتەوەن،بێگومان پارتیش لەناو جەرگەو ئێشو مەینەتیەكانی ئەم گەلە هەلقوڵاوە هەر ئەم گەلەش بە سەرچاوەی هێزو ئیرادە لەبن نەهاتووەكەی دەزانـێ، پارتی نەك هەر دژی ئەوەیە بۆ ئەو پرسانەی كە ڕەهەندی نیشتمانی و نەتەوەییان هەیە حیزب و لایەنەكان موزایەدەو منەت بەسەر جەماوەرەوە نەكەن،بەڵكو بەدرێژایی مێژوو سەرەڕایی جیاوزییە فكری و ئاییدۆلۆژیەكان.
نەتەوەی كورد ، ئەو نەتەوەیە خاوەن ماف و خاك دابەشكراوە و داگیركراوە كە دەیان ساڵە بۆ گەرٍاندنەوەی خاك و نیشتیمانی كوردستان تێدەكۆشێت و قوربانیی دەبەخشێت .گۆرانكارییەكانی نەخشەی رۆژهەڵات ناوین دەستیپێكردووە ، وڵاتانی جیهانیش خۆ بۆ ئەو گۆڕانكاریانە ئامادە دەكەن، بۆیە دەبێت كورد ئەو هەڵە بقۆزێتەوە و لەگەڵ گۆڕانكارییەكان هەنگاو بنێت، تا سوودمەندی یەكەم بێت لە ناوچەكەدا.سەرۆكی هەرێم بە دوای دەرفەتێكەوەیە بۆ ئەوەی گەلی كورد بگاتە كەناری ئارام، پڕۆژەی راپرسی و سەربەخۆیی پڕۆژەی سەرۆك بارزانییە، كە ویستێكی جەماوەرییە و لەهەر چوار پارچەی كوردستان پشتیوانی لێ دەكرێت، گەڕانەوەش بۆ ڕای خەڵك، بەهێزترین بژاردەیە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان چارەنووسی خۆی دیاری بكات.كات لە بارە بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، بەتایبەتی ئێستا كە هەموو جیهان پشتگیری لە گەلی كورد دەكات، هەروەها خەریكە كێشە ناوخۆییەكانیش بەرەو چارەسەر دەڕۆن، بۆیە پێویستە كورد یەك بگرێت، بۆ ئەوەی لە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێت و هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی بەرهەمدار دەبێت و گەلی كورد بەو ئاواتە بگات كە بە درێژایی مێژوو قوربانی بۆ دەدات.كورد لەسەر ئاستی جیهان زۆر پێشكەوتووە و رۆژ بۆ رۆژیش دەچێتە پێشەوە، وەك بینیمان سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ ئوردن و بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهان و ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی لەو كۆڕبەندەدا بەڕێوەچوون، بۆیە كێشەی كورد لەسەر ئاستی دەرەوە زۆر پێشكەوتووە، ئەوەش هەمووی بۆ دیبلۆماسیەتی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەگەر كورد بیەوێت بگاتە لووتكە و بە هیواو ئاواتەكانی خۆی بگات، دەبێت پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەهێز بكات، چونكە ئەگەر كێشە و ئاستەنگیش هەبن، بەڵام كورد لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەكانی خۆ بەهێز بكات زیاتر بە مافە ڕەواكانی خۆی شاد دەبێت و كات زیاتر لەبار دەبێت بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.