بێ سەرۆك بارزانی ، كەس باسی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیش نەدەكردەوە
June 19, 2017
وتار و بیروڕا
بۆ بەدیهێنانی ئامانج و ئاواتی شەهیدە سەربەرزەكانی كوردستان ئێستا لە قۆناغێكی زۆر هەستیاردایە و لەگەڵ ئەوەشدا دوژمنانی كورد لە پیلانگێڕیدان بۆ لەدەستدانی ئەو دەرفەتە مێژووییە، بۆیە دەكرێ ناكۆكی و بیروڕای جیاواز بەلادابخرێت و نەكرێتە هۆكاری لەدەستدانی ئەم ئەزموونەی كە ئێستا هەمانەو هەموو دنیاپشتیوانمانە. بۆ هەموو ئەو گرفتانە دەكرێ لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە، دەنا زۆر مەترسیدارە، ناتەبایی و لەیەكپچڕاندنی ڕیزەكانی گەلەكەمان كە ئایندەی هەموومان بەرەو هەڵدێر دەبات و خوێنی هەزاران شەهیدەو فرمێسكی دایكانمان بەفێڕۆ دەچێت و هەمووشمان بەرپرسیاردەبین بەرامبەریان، بۆیە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی دەمانگەیەنێتە كەناری ئارامی و گەیشتن بەخواستی شەهیدەكانمان كە سەربەخۆیی كوردستانە. لە سایەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی خۆڕاگری گەلەكەم و هیمەتی دڵسۆزانەی "سەرۆك بارزانی" پێشمەرگەی كوردستان خەریكە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێ و هەوڵی چاككردنی بارودۆخەكەیە، ئەوەی مایەوە لەو رۆژگارە سەختانە خەڵكی خۆڕاگروپێشمەرگە بوون كە بەرگەی ئەو هەموو ناڕەحەتیانەیان گرت. مێژوو گەواهیدەری ئەو راستیانەیانە بۆ نەوەكانی داهاتوومان، ئەوەش قەدەری چارەنووسی كوردبووە بەدرێژایی مێژوو كە زۆر بارودۆخی لەوە هەستیارتر و قورسترمان تێپەڕاندووە لە رووبەڕووبوونەوەی گەورەترین و زاڵمترین دوژمنانی كورد ، هەر لە(كوشتن و ئەنفال و كیمیاباران و راگواستن و رووخانی لادێ)كانمان، كورد هەر ماوەو دەشمێنێ و دەگات بەئاواتی سەربەخۆیی كوردستان.
سەرۆك بارزانی، چ لە رووی سەربازی و چ دیپلۆماسی و سیاسی پیشانی دا تا گەیاندنی وكورد بە كەناری ئارامی سەقامگیری كوردستان ..تێكۆشان و بەرگری خەڵكی كوردستان بە رێبەرایەتی پێشمەرگەی نەتەوە سەرۆك مەسعود بارزانی خەونی دوژمن و ناحەزان لە گۆڕ دەنێ و خەونی نەتەوەییمان دێنێتەدی! ئەو هەرەشەی مالیكی لە رابردوو و دواتر هێرشەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر كوردستان بۆ هەموو لایەكی دەسەلمێنێت كەوا تا ئێستاش گەلی كوردستان مەترسی جینۆساید و قڕكردنی لەسەرە، بۆیە ئەم واقیعە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناچار دەكات كەوا جددیانەتر بیر لە چارەسەری ریشەیی پرسی گەلی كوردستان بكەنەوە، چارەسەری ریشەییش بۆ ئەم پرسە واتە راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم شەڕە شەڕی سەربەخۆیی كوردستانە. سەرۆك بارزانی بە كردەوە سەلماندی كەوا هەر پێشمەرگەكەی جارانە و سەرۆكایەتی لای جەنابیان پێشمەرگایەتییە و پێشمەرگایەتیش سەرۆكایەتییه، ئەمەش وادەكات كەوا بڵێین سەرۆك بارزانی واتە پێشمەرگەی نەتەوە و سیمبۆڵی بەرخودانی نەتەوەیی.ئێستا ئەو كاتە مێژووییە كە هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بن بۆ گەیشتن بە ئاواتی لەمێژینەمان ..