بۆچی نەیانهێشت یوسف محەمەد بێتە هەولێر؟

بۆچی نەیانهێشت یوسف محەمەد بێتە هەولێر؟
دورخستنەوەی یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک کارێکی شەخسی نەبووە کە بەرامبەری کرابێت، بەڵکو ڕیگە نەدانی یوسف محمەد بۆ هاتنە ناوشاری هەولێر پەیوەندی بەو سیاسەتی پۆپۆلیستیەی گۆڕانەوە هەیە کەهەرلەسەردەمی نەوشیروان مستەفاوە تا دەگاتە ئێستا سیاسەتیکی گێرەشێوینی و فەوزەویی و بێ بەرنامەو داخ لەدڵانەیە درهەق بەهەموو پێگەکانی کوردستان.

ڕێگەنەدان بە هاتنی یوسف بۆ هەولێر، پەیوەندی بەو پیلان و بەرنامە ڕێژییەی سەرانی گۆران هەبوو کە لە٢٢حوزیرانی ٢٠١٥ئامادەکاری تەواویان بۆئەنجامدانی کردبوو بەڕێککەوتن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمان، تاوەکو زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بێنن و حکومەتی هەرێم لەکاربخەن و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارکانی کوردستانەو لەبەرەکانی جەنگدابوو تووشی کێشە بکەن و بە بڕوای خۆیان لای بدەن.

سەرانی گۆڕان ئەگەر یەک تۆزقاڵ هەستی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەییان تێدابووایە لەوکاتەدا کەفەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کوردستان لەبەرەکانی بەرگریکردن لە وڵات دابوو دژ بە تیرۆرستانی داعش، تاکاتی بەرگریکردن تەواو دەبوو دەبووایە پشتیوانیان بکردایە، نەوەک دەستیان بۆ کودەتا بردبوایە، چونکە لەوکاتدا داعش تەنها ٣٠ کیلۆمەتر لەهەولێر دوور بوو وبچوکترین درزیش لەبەرەکانی جەنگ بەرامبەر بە تیرۆرستانی داعش بە گیانی هاولاتیانی شارەکانی هەولێرو دهۆک و سلیمانی و کەرکوک تەواو دەبوو.

بەڵام سەرانی گۆڕان نەک ئەوەیان نەکرد بەڵکو لەوکاتەی کە بەلێشاو خوێنی کوڕانی نیشتیمان دەڕژاو کاروانی شەهیدانمان بۆدەهاتەوە، ئالەوکاتەدا خەڵکی خۆیان هێنایە ناو شەقامەکان و دەستیانکرد بەسوتاندنی بارەگاکانی پارتی و کوشتنی خەڵک کردو دەیانویست ئەو گێرەشوێنی و فەوزایەش بهێننە ناوشاری هەولێر، خۆ ئەگەر بۆشیان بکرابایە بەرەکانی پێشمەرگەشیان شل دەکردو بەلایانەوە هیچ گرنگ نەبووهەموو کوردستانیشیان وەک موسڵی ڕادەستی داعش بکردایە، دورخستنەوەی یوسف محەمەد پەیوەندی بەوەوە هەبوو نەوەک شتی تر.

ئەوەش نیشانی دەدات کە سەرانی گۆڕان هیچ ئامانجێکیان نیەو بەدوای هیچ ئامانجێکی سیاسیدا ناگەڕێن و هیچ نەخشەیەکیشان بۆ پێشخستنی وڵات نیە، بەڵکو هەمیشە چاوویان لە قوڵکردنەوەی فەوزاو نانەوەی پشێوی و ئاژاوەگێڕیدا هەیە، ئەوانە نەخاوەنی ڕوانگای سیاسین، نەبەرنامەیەکی تایبەتیشیان هەیە بۆ وڵات، بۆیە نازانن چیشیان دەوێت.
Top