رۆشنبیرنمایشی موزه‌یه‌ف ده‌رباری عیراقچێتین....

رۆشنبیرنمایشی موزه‌یه‌ف ده‌رباری عیراقچێتین....
له‌كورترین پێناسه‌دا رۆشنبیر هه‌ڵوێسته‌ جا لوتكه‌ی هه‌ڵوێست خۆی له‌ ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی دا ئاویته‌ كردوه‌ .
جیاوازی زۆره‌ له‌نێوان رۆشنبیرورۆشنبیرنمایشی موزه‌یه‌ف ئاخر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌چاوه‌روانی شاباشی دوژمندا بێت نه‌ك هه‌ر رۆشنبیر نیه‌ وبه‌س بگره‌ خیانه‌تكارێكه‌ ئاولێڵ ناكات .
ئه‌و كه‌سه‌ی تینوێتی له‌ده‌فری دوژمنی وڵاته‌كه‌ی دا بشكێنێت به‌وهه‌وایه‌ ده‌ژی كه‌بۆنی خیانه‌تی لێده‌چۆرێت ئه‌وه‌ نه‌ك رۆشنبیر نیه‌ بگره‌ سازشكارێكه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ چه‌مۆڵه‌ی لێبنرێت واوه‌تریش ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وه‌بكات خه‌ڵك ته‌به‌رای لیبكه‌ن .
نوسه‌ره‌ ده‌باره‌كانی گرده‌كه‌ بروای زۆریان به‌وه‌ هیناوه‌ كه‌ چه‌ماندنه‌وه‌ بۆ داگیركه‌ر هه‌ڵبژێرن ئه‌گه‌رنا له‌كوێی ئه‌م دنیا به‌رینه‌ بینوتانه‌ نوسه‌ر خۆی به‌رۆشنبیر بزانێت وپشت له‌میله‌تی خۆی بكات؟
له‌میژوودا وابووه‌ رۆشنبیر هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لای بۆئه‌وه‌یه‌ ژیان به‌ره‌وله‌بارتر هه‌نگاو بنێت له‌بارترین دۆخی مرۆڤ له‌وێدا ساغ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی سیاده‌وئاڵاوسه‌روه‌ری وسه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌كه‌ی بێت كه‌چی نوسه‌ره‌ده‌رباره‌كانی گرده‌كه‌ هه‌روه‌ك قه‌ڵه‌مه‌به‌ڵه‌ك به‌ڵه‌كه‌كانی سه‌رده‌می سته‌مكاری به‌عس گۆرانی به‌باڵای یه‌كێتی خاكی عێراقی داگیركه‌ردا ده‌چرن .
لای ئه‌م رۆشنبیرنمایشه‌ موزه‌یه‌فانه‌ جاشایه‌تی به‌مۆدێل رێكخراوه‌ بۆیه‌ به‌ئاشكرا به‌ره‌یان له‌كوردایه‌تی گرتوه‌ له‌وه‌ش زیاتر په‌لاماری شكۆی كوردایه‌تی ده‌ده‌ن وته‌بایشی پێوه‌ ده‌كه‌ن ئیدی له‌جاشایه‌تی به‌ولاوه‌ چ نازناوێكی تر شایسته‌یانه‌ گه‌لۆ ئێوه‌ بریار بده‌ن.
ئه‌وكاته‌ گه‌لێك له‌چاوه‌روانی سه‌ربه‌خۆیی دایه‌ نوسه‌ره‌ ده‌رباره‌كانی گرده‌كه‌ بونه‌ته‌ شاقه‌لی كه‌واسپی پایته‌ختی عروبه‌ی عیراقی پشتیان له‌كوردستان كردوه‌ وڵاتێك هێشتا خوینی سته‌می داگیركه‌ری لێده‌چۆرێت .
ئه‌مانه‌ رۆشنبیر نین رۆشنبیرنمایشی موزه‌یه‌فن هه‌رده‌ڵێی بزنه‌كه‌ی به‌رنادشۆن هه‌میشه‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ ده‌رن ،له‌دیقه‌تگرتنی زێده‌تر ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌وئه‌نجامه‌ بڵێین رۆشنبیرنمایشی موزه‌یه‌ف چێژ له‌دۆران ده‌بینێت ئه‌وه‌بۆیه‌ نوسه‌ره‌ده‌رباره‌عیراقچیه‌كان له‌به‌ره‌ی دۆرانخوازان جێیان بۆ خۆیان گرتوه‌ .
Top