پڕۆسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی و هەوڵی بەردەوامی چەواشەکاران بو سەرنەکەوتنی پڕوسەکە

پڕۆسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی و هەوڵی بەردەوامی چەواشەکاران بو سەرنەکەوتنی پڕوسەکە
کوبونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار بارزانی سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفراندومی سەربەخویی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ۷/٦/۲۰۱۷ کە لە ئەنجامدا هەموو لایەنەکان بێجگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ێیسلامی بڕیاریان لەسەر دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی پڕوسەکەدا و ڕۆژی ۲٥/ئەیلول/۲۰۱۷ بو ئەم مەبەستە دەستنیشان کرا .


ئەمە خوی لە خوی دا بە سەرکەوتنێکی مەزن بۆ گەلی کوردستان ئەژمار دەکرێت چۆنکە ئەوە یێکەم جارە بەم شێوەیە گەلی کوردستان دەرفەتێکی زێڕینی لەم چەشنە بۆی بڕەخسێت و خوی بە ئازادانە بڕیار لە سەر چارەنووسی خوی بدات .



ڕیفڕاندومی سەربەخویی هەرێمی کوردستان واتایێکی زور لە خویدا هەڵدەگرێت بەو پێییەی کە دەنگدان بە بەڵێ بو سەربەخویی هەرێمی کوردستان واتە بەرگریکردن لە مافێکی ڕەوا کە ساڵانێکی دورو درێژە لەم مافە ڕەوایە بێ بەشکراوە کە ئەویش مافی جاڕدانی سەربەخوییە کە لە هەموو لایێکەوە کەوتوتە بەر هەڕەشەو پەلاماری نەیاران و ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان لەدەست خوی دانەبووە و دوژمنان هەمیشە بڕیاریان لە سەر چارەنوسی کورد داوە بە درێژایی قوناغەکان ێیستاش لە هەوڵدان ڕۆڵەکانی کەلەکەمان سارد بکەنەوە و خەریکی ئەوەن شکەست بە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربە خویی هەرێمی کوردستان بێنن لەم دەرفەتە گۆنجاوە دا کە بوی هاتوتە پێش.



بویە دەنکدان بە بەڵێ بو سەربەخویی هەرێمی کوردستان نەک بە مانەوە بە ژێردەستی سەرکەوتنی ێیڕادەی سیاسی کەلی کوردستان دەگەیێنێت بەسەر هەموو ئەو دوژمن وناحەزانەی ناوەوە و دەرەوە کە دەیانەوێت سەربەستی و سەرفەڕازی لە گەلی کوردستان زەوت بکەنەوە و ڕەوشی سیاسی کورد بگەڕێننەوە بو سەردەمی ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردن وکاوڵکاری و تاد...!



شایانی باسە هەر لەم چەند ڕۆژەدا دژەکانی سەربەخویی لە سەر ئاستی ناوەوە و دەوروبەرماندا هەوڵەکانی خویان چڕکردوتەوە بو لێدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندوم و هەوڵی چەواشە کردنی خەڵک ددەدەن و بیانوی بێ ماناو پڕۆپوچ ئاراستەی خەڵک دەکەن و ڕاپورتی ساختەو تەزویر لێرەو لەوێ بڵاو دەکەنەوە هەمووی لە پێناو ئەوەدایە کە خەڵک دەنگی نەخێر بە سەربەخویی کوردستان بدات کە ئەمەش بو ئەو کەسایەتی و لاباڵە سیاسیانەی نێوخومان کە سەنگەریان لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخویی گرتووە نەک هەر مایەی شەرمەزارییە بەڵکۆ ئەمە خیانەتێکە دەرحەق بە خوێنی سەدان هەزاران شەهیدو ئەنفاکراوی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بێ ڕێزیشە لە هەمبەر هەموو ئەو پێشەمەرکە قارەمانانەی کە لەدوێنێ و ئەمڕۆ لە سەنگەری بەرگری کردندا بونە و لە سەنگەری بەرگریکردندان و تا کۆ ێیستاش کەڕامەت و ناسنامەی گەلی کوردستان بە خوێنی خویان دەپارێزن.



لە کوتایی دا زەرورە ئەوە بڵێم ێێمە لە بەردەم ئەرکێکی نیشتیمانی قوڕس داین چونکە دوزی کورد سەرباری ئەوەی دوستی زورە ئەمڕۆ بەڵام دوژمن و ناحەزیشی هەیە بویە پێویستە ڕێزەکانی خومان یەک بخەین و بە یەکگرتوویی وتەبایی بەره و سندوقەکانی دەنگدان بڕوین دەنگ بە بەڵێ بو سەربەخویی هەرێمی کوردستان بدەین و ویژدانی خومان ئاسودە بکەین به رامبەر خوێنی شەهیدان و پێشەمەرگە ماندونەناسەکانی ناو سەنگەری کوردایەتی وهەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی خومان بکەین وەک بە هێزترین وەڵام بو گشت ناحەزانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان.
Top