سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان گۆرزێکی کۆشندەیە لە پەیکەری ھەڵگری مێنتالیتەی بە مەوالیکردنی کوردستانیانە

سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان گۆرزێکی کۆشندەیە لە پەیکەری ھەڵگری مێنتالیتەی بە مەوالیکردنی کوردستانیانە
بیرۆکەی بە مەوالیکردنی و مەوالیبوون زانین و بەندە و نۆکەری نەتەوەکانیتر و لە وانیش کوردە مۆسڵمانەکان، لە دوای کۆچی محەمەدی ئەمێن (س)، و ھەڵگری پەیامی یەکسانی مرۆڤەکان و ھەڵسەنگاندنیان لە تەرازووی یەزدانی مەزن لەسەر بنەمای چاکە ( تەقوا ) نەک ھیچ شت و پێوەری تر، یەکێک لە نەشرینترین چەمکە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان بوو، کە ڕەنگدانەوەی خراپی سایکۆلۆژی بەسەر کوردستانیان و مرۆڤایەتی ھەبووە.
بەداخەوە ئەو ڕەفتارە ئێستاش و بە ھەمان ناو و بیانۆ بەردەوامە و بەردەوام دەبێ ئەگەر کوردستانیان خۆیان ھەوڵی خۆ رشزگارکردنی خۆیان نەدەن. زۆر کەس و لایەن و وڵات ھەوڵ دەدەن کورد ھەر بە بەندەی عەرەب بمینن، لە بڕی ئەوەی کە لەسەر دەستی ئەوان مۆسڵمانکراون. لە کاتێکدا ئەوە بیرکردنەوەیەکی ڕەگەزپەرێستانەی شۆڤینییە، کە چەند کەس و لایەن و وڵات پەیرەوی دەکەن و ناگۆنجێ لەگەڵ بەھا جوانەکانی مرۆڤایەتی.
ئەو کوردانەی ئیسلامیان ھەڵبژاردووە، پەیرەوی ئایینێک بوون کە پەرستنی خوا و بڕوابوون بە ڕۆژی دوایی و بەھشت و دۆزەخ و جێبەجێکردنی پێنج نوێژی ڕۆژانە و زۆر شتی تر، بۆ ماوەی زیاتر لە ھزاران ساڵ پێشتر، بەشێک بووە لە کەلتوور و فەرھەنگەکەی.
ئێستا (٤٢٠٠) ساڵ بەسەر ئەو کات و (١٤٠٠) ساڵ بەسەر مۆسڵمانبوونی بەشێک لەو کوردانە تێپەڕ دەبێ، کەچی بیروباوەر ئەبووجەھلەکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی ھێشتان لە مێشکە بۆگەنە وەھابیەکەی سەدامە گۆڕ بە گۆڕەکانی ئەلقاعیدە و داعش و ئەنسارۆلنەئیسلام زاڵە، و ئێمەی کوردستانیان قۆرباینی گەورەمان داوە و یەکێکی تریش ماوە تا بە یەکجاری لێی ڕزگار ببین، ئینجا دەتوانین بە ئاسانی خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆمان و ناخۆیی ببین. چونکە ئێمەی کورد نموونەی بیرکردنەوەیەکی ژیرانەی ئەو کارەیە ئەگەر ھەڵگرانی باوەری بەمەوالیکردنمان نەبن بە ڕێگر.
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top