مسعود عه‌بدولخالق، جاش قه‌ڵه‌م و خاوه‌ن ڕابردوویه‌کی جاشایه‌تی و خۆفرۆشی و نیشتیمان فرۆشی، پێشتر له نێو یه‌کێتی چووه‌ته ناو حکومه‌تی عێراق و بووه‌ته جاش کاتبی فه‌وج، ئێستا کادیری بندیواری کۆمەڵی ئیسلامی و لایه‌نگری گۆڕان و به‌کرێگیراوی دەزگا موخابەراتییەکان، ماوه‌یه‌که ئه‌رکی خۆی و سایته‌که‌ی ته‌رخان کردووه بۆ دژایه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی.که‌سێک له هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا به ئێستاشه‌وه هیچ کات خۆی نه‌بووه و هه‌میشه به‌کارهاتووه و پیاوی ئه‌ملاو و ئه‌ولا بووه، به‌و ڕابردووه جاشایه‌تییه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه که دژ به سه‌ربه‌خۆیی بێت چونکه هێشتا نازانێ خۆی سه‌ر به کێیه.
جاش قه‌ڵه‌مێک که به‌و قه‌ڵه‌مه‌ی هه‌میشه خزمه‌تی دوژمنانی کردووه و سایته‌که‌ی که ناو و ماناکه‌ی ئێرانیه، ده‌یه‌وێ خه‌ڵک چه‌واشه بکات و خۆی به نیشتیمان دۆست پیشان بدات، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی بیناسێت ده‌زانێت مێژوویه‌ک له‌جاشایه‌تی هه‌یه، با دڵنیاش بێت ئه‌و ساخته‌کاری و خوڵ کردنه چاوی خه‌ڵکه سه‌ره‌نجام له ڕێگه‌ی یاساوه باجه‌که‌ی ده‌دات.