چاوەرییی زیاتر لەوەتان لێ‌ ناكرێت ووڵامەك بۆ دوایین پۆستەكەی ئاغــــای عادل موراد

چاوەرییی زیاتر لەوەتان لێ‌ ناكرێت  ووڵامەك بۆ دوایین پۆستەكەی ئاغــــای عادل موراد
من سەیرم پێ‌ دێت بە كەسێك كە خۆی بە پێشمەرگەی دێرین وەسف بكات بەڵام لە دژی ئەو بابەتە بوەستیتەوە كە چارەنووسی گەڵێكی پێوەدیارە، من نازانم لەو ماوەیەی كە لە شاخ بوویت لە پێناو چیدا خەباتت كردووە پرسیارە ئەوەیە ئەگەر رژێمی بەعس كۆتایی هات و رژێمەكی شیعە دەستی بە كار كرد هەموو شتەك كۆتایی هات؟ ئایا نابیت رای گەڵ لە بەر چاو بگیرێت؟ ئاخۆ ووڵامت لە هەمبەر دایكەكی شەهید ئەگەر بڵێت بۆچی شەهیدم دا ؟ووڵامتان بۆ ئەم پرسیارە چی دەبیت؟
راستە كە محسوبیات هەیە، راستە گەندەلی هەیە، راستە كە خەڵك لە بارەكی ئابوری باش دا نییە، بەڵام ئەوە هۆكار نییە كە پشت لە هەموو شتەك بكەین و بەرژەوەندییەكانی نەتەوەیەك پشت گوێ‌ بخەین هەرچەندە باشتر لەوە لە ئێوە چاوەروان ناكرێت چوون بە فەرمانی جەنابت قوت و مووچەی خەڵی كوردستان بردرا، كەواتە دەبیت چاوەروانی كام هەڵوێستی نیشتمانی لە جەنابیت بین.
بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی دەبیت ئەوندە حەز بە كۆت و بەند و كۆیلایەتی بكەین ؟بۆچی دەبیت حوكمی ئایەت اللە یەك مان پی لە حوكمی كوردی باشتر بیت
بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە گەڵی كوردستانە كە بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات كام یەك لەو وولاتانەی كە ئاماژەت پێكردوون رازی بوونە بەوەی كە كورد شۆرەشی كردووە كام یەك لەو ووڵاتانە لە شۆرەشەكان هاوكارییان كردووی كە ئەمرۆ بە پیر ئەو داواكاریەتەوە بێین لە لایەكی ترەوە باس لە كام یەك لە زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەكەیت كە دژی راپرسین ئایا مەبەستت لە چەند كەسێكی دیلی دەستی ووڵاتانی ئیقلیمین ئەگەر مەبەستت ئەوە بیت لە هەموو قۆناغەكانی مێژوودا ئەوانە بوونیان هەبووە كەواتە ئەو راییەی جەنابیشتان هەر دەچیتە ئەو خانەیەوە.
لە كۆتادا گەڵ بریار دەدات چوون هەر گەڵ لە پێناو ئەو خاك و ووڵاتە خوێنی رشتووە.
بۆ ئەوەی روونكردنەوەكەم لە بارەی نوسینەكەی لە پەیجی تایبەتی عادل موراد دیار بیت دەقی پۆستەكەی بەو شێوەیەی خوارەوەیە.
چاکی مەکەن با خراپ نەبێت "
دوای چەندین سەردان و چاوپێکەوتن و دیبەیت و پانێڵ و بگرەوبەردە تا ئێستا هیچ وڵاتێك بە فەرمی پێشوازی لە بڕیاری گشت پرسی نەکردووە بگرە زۆر لە وڵاتان بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ گشتپرسی دەربڕیوە و پشتیوانی خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات کردۆتەوە . ئەمە لە کاتێکدایە کە نیوەی زیاتری خەڵکی کوردستان بەنەخێر دەنگ بۆ ئەم گشتپرسیەکە دەدەن دژی جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق .
ناوی ئەو وڵاتانەی کە بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕیوە
Top