هەمومان پئكەوە بەرەو رۆژە مەزنەكە, بەسەرپەرشتی پیاوە مەزنەكە ...
June 17, 2017
وتار و بیروڕا
پرسی ریفراندۆم گشتپرسیە و مافئكە خودا بە ئیمەی داوە، ئیمەی كوردیش شانبەشانی ولاتان دەمانەوئت خاوەن پئگەی خۆمان بین و مافی چارەی خۆنووسینمان هەبئت و خاوەن قەوارەیەكی سیاسی خۆمان بین .
ئەمرۆ زۆربەی ئاماژە سیاسە نئوخۆیی و نئودەولەتیەكان درك بەوە دەكەن كە كاتی سەربەخۆیی كوردستان هاتووە .
گومان لەوەدانیە كە هەول و ماندوبونئكی زۆر دراوە بۆ سەربەخۆیی بەشئكی زۆری ولاتانیش رەزامەندی خۆیان نیشان داوە و ئامادەن دان بە دەولەتی كوردی بنئن، نەتەوەی كورد بەدرئژایی مئژوو خوئنی زۆری رشتوە و چەندان راپەرین و شۆرشی كردووە لەپئناو سەربەخۆیی, شایەنی باسە ئەمرۆ پئگەی كورد رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پئش دەچئت لە جیهاندا، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەستبئنین پئویستە هەرچی ناكۆكی ناوخۆیی هەیە وەلابنرئن و ئاشتی و تەبایی لەنئو خەلكی كوردستان بە گشتی و لایەنە سیاسیەكان بەتایبەتی رەنگ بداتەوە .
بەبروای من یەكگرتنی نئوخۆیمان سەركەوتن مسۆگەر دەكات و بەرەو دەولەتبونمان دەبات، لەم رۆژەدا ئیمە دەنگ بەلایەنی سیاسی نادەین بەلكو دەنگ بۆ داهاتوی خۆمان دەدەین، لەلایەكی ترەوە گوئبیستی هیچ سرودئكی حزبی نابین تەنها نیشتیمانی نەبئت، بۆیە پئویستە هەمومان لەو رۆژەدا بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچین و دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەین و خەونی چەند سالەی كورد بكەین بەراستی، دەولەتبون قۆناغئكی زۆر گرنگ و هەستیارە چونكە دەولەت پئویستی بە خاك و گەل و دەسەلات هەیە بەبئ ئەم بنەمایانە دەولەت دروست نابئت .
گومان لەوەدانیە كە ئەمرۆ زۆربەی زۆری خەلكی كوردستان دەنگی بەلئییە و جیابوونەوە لە عئراق هیوای گشت كوردئكە چونکه عئراق خئری بۆ خەلكەكەی خۆی نەبووە تاكو بۆ كوردی هەبئت و عئراق بە بریاری ئینتیدابی بەریتانیاوە بە لكاندنی بە كوردستان بووە دەولەت .
بۆیە پئویستە لەو رۆژەدا كورد دەبئت هەلوئستی خۆی بنوئنئت و دەنگی بەلئ بدات ...