چ جیاوازییەكتان لە گەڵ ئەوانەهەیە
June 17, 2017
وتار و بیروڕا
ئەحمەد جبووری، پارێزگاری سەڵاحەدین، لەدیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کە شەوی سێشەممە 6-12-2016 هۆکاری پشتگیری لەسەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رووندەکاتەوە و دەڵێت: "ئەوان کێشەن، کێشەی ئێمە وەک عەرەب کوردە، چونکە بەهیچ شێوەیەک ئەوان نایانەوێت ئێمەی عەرەب لەناوخۆمان بگەینە ئاشتەوایی".
ئایا ئەوەی ئەو چینە بە ناو رۆشەنبیرە داوادەكەن جیاوازە لە قسەكانی عەتاب الدۆری كە دەڵێت:" عه‌تاب ئه‌لدوری: هه‌رگیز كوردستان له‌عێراق جیانابێته‌وه‌و هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین، حه‌ز ده‌كه‌م بمرم‌و ئه‌وه به‌چاوی خۆم نه‌بینم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی رقم له‌كورده، نه‌خێر به‌ڵكو ده‌زانم كورد به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه‌وه توشی كاره‌سات ده‌بێته‌وه، ئه‌وه به‌مانای پارچه‌پارچه‌بونی عێراق‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی، پێویسته به‌غدا هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت ئیتر زمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتو پێویسته رێگه‌ی یاسایی‌و ده‌ستوری بگیرێته‌به‌ر، "
هەرچەندە كە دژایەتی سەربەخۆیی و ریفراندۆم لە لایەن عەرەبە شۆڤینییەكان بەردەوامە هەر بۆیەش ئاماچە بە بابەتەكی تری نوری ماڵكی لە بارەی پرسی سەر بەخۆییی دا دەكەین كە لە دوایین ووتەكانیدا :لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاگری كۆلیژه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ ، نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق کە هاوکات سەرۆکی لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسایە ، ڕایگەیاند: ده‌ستێوه‌ردانی دهرهكیو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سهربهخۆییو ڕاپرسی ئامانج لێی لێدانه له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق .
تەنیا من بە ئاماژە پێكردن لەو نمونانە یەك پرسیارم هەیە ئەویش ئەوەیە كە جیاوازی كەمپینەكەی ئێوە و ئەوانە لە چییدایە ؟