چ جیاوازییەكتان لە گەڵ ئەوانەهەیە

چ جیاوازییەكتان لە گەڵ ئەوانەهەیە
لەكاتەكدا كە كوردستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت و هاو ئاهەنگی و غەمخۆرییەك پەیدا بووە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەنەكان لە هەوڵی بەرەو پێش بردنی ئەو پرۆسە گرینگ و چارەنووس سازە دان، لە كاتەك كە زیاترین قوربانیمان لە مەر چەوسانەوە ژێردەستی لە ژێر كۆت و بەندی تورك و فارس و عەرەبداوە، لە كاتەك كە قووت و مووچەی خەڵك راستەوخۆ براوە، لە كاتەكدا كوردستان بە هۆی گوشاری حكومەتی مەركەزییەوە كەوتۆتە ژێر بارێكی قورسی داراییەوە،هەندەك بە ناو رۆشەنبیر و موراهقی سیاسی و هەزەكار كەوتونەتە سەرخۆ و لە هەوڵی ناشرین كردن ئەو پرۆسە گرینگەن ئاخۆ دەبیت گەڵی كورد تاچەند كۆت كرابیت كە بەو جۆرە بیر بكاتەوە بە پێچەوانەی ئەوەی كە هەموو هەوڵو كۆشششەكان بەرەو پرسی سەربەخۆیی بیت بۆچی دەبیت كەسانەك دژی بوەستنەوە ئاخۆ ئەوانە هەست بەوە ناكەن دوژمنانی گەلەكەیان چاوەروانی چی لەوانە دەكەن.ئایا ئەوەی ئەوان داوا دەكەن جیاوازە لەوەی كیە پارێزگاری سەلاحەدین دەڵێت پارێزگاری سەڵاحەدین نەفرەت لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت:"ئەگەر سەربەخۆییان دەوێت ئەوا دەبێت رێگر نەبین لەبەردەمیان ، خودا و پێغەمبەر و عەلییان لەگەڵ بێت".
ئەحمەد جبووری، پارێزگاری سەڵاحەدین، لەدیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کە شەوی سێشەممە 6-12-2016 هۆکاری پشتگیری لەسەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رووندەکاتەوە و دەڵێت: "ئەوان کێشەن، کێشەی ئێمە وەک عەرەب کوردە، چونکە بەهیچ شێوەیەک ئەوان نایانەوێت ئێمەی عەرەب لەناوخۆمان بگەینە ئاشتەوایی".
ئایا ئەوەی ئەو چینە بە ناو رۆشەنبیرە داوادەكەن جیاوازە لە قسەكانی عەتاب الدۆری كە دەڵێت:" عه‌تاب ئه‌لدوری‌: هه‌رگیز كوردستان له‌عێراق جیانابێته‌وه‌و هه‌رگیز رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ین، حه‌ز ده‌كه‌م بمرم‌و ئه‌وه‌ به‌چاوی‌ خۆم نه‌بینم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ رقم له‌كورده‌، نه‌خێر به‌ڵكو ده‌زانم كورد به‌هۆی‌ ئه‌و هه‌وڵه‌وه‌ توشی‌ كاره‌سات ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌مانای‌ پارچه‌پارچه‌بونی‌ عێراق‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی‌، پێویسته‌ به‌غدا هه‌ڵوێستی‌ جدی‌ هه‌بێت ئیتر زمانی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتایی‌ هات‌و پێویسته‌ رێگه‌ی‌ یاسایی‌‌و ده‌ستوری‌ بگیرێته‌به‌ر، "
هەرچەندە كە دژایەتی سەربەخۆیی و ریفراندۆم لە لایەن عەرەبە شۆڤینییەكان بەردەوامە هەر بۆیەش ئاماچە بە بابەتەكی تری نوری ماڵكی لە بارەی پرسی سەر بەخۆییی دا دەكەین كە لە دوایین ووتەكانیدا :لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاگری‌ كۆلیژه‌كان‌ و مامۆستایانی‌ زانكۆ ، نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق کە هاوکات سەرۆکی لیستی‌ ئیئتلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسایە ، ڕایگەیاند: ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی‌‌و كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌و ڕاپرسی‌ ئامانج لێی‌ لێدانه‌ له‌پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عێراق .
تەنیا من بە ئاماژە پێكردن لەو نمونانە یەك پرسیارم هەیە ئەویش ئەوەیە كە جیاوازی كەمپینەكەی ئێوە و ئەوانە لە چییدایە ؟
Top