ئاغایانی گردەكــــە

ئاغایانی گردەكــــە
سەرەتای نوسینی بابەتەكەم بە نیاز بووم تەنیا چەند پرسیارەك ئاراستە بكەم و لە هەمان كاتیشدا خەڵكی كوردستان بكەمە دادوەر بۆ ئەوەی خۆیان بریار بدەن ئەو هەموو پرۆپاگەندەیەتان لە چیبووە؟

زۆرترین هەواڵی رۆژنامەو میدیاكانی میدیاكانی سێبەر و بەر خۆر و میدیای دوژمنانی كورد و ئاغاكانی تاران و حەشدەكانی بەغدا بۆ ئەوە نەبوو كە بڵێن پارڵمان لە كار خراوە؟ئایا سەفەرەكانی ئەو رووپا و سوكایەتی پێكردن بە هەموو دام و دەزگاكانی كوردستان تان تەنیا لە پێناو ئەوە نەبوو كە پارڵمان كارا بكرێتەوە؟ئایا ئەو هەموو تەشهیر و جنێو دان و تەشهیر كردنەتان بۆ پۆستی سەرۆكی پارڵمان و وەزیرەكانتان نەبوو؟ئایا نامە پر لە هەڵەكەی ئەو جارەتان بۆ هەندەك لەئەندام پارڵمانە پشت پێنەبەستراوەكانی ئەوروپا كارا كردنەوەی پارڵمان نەبوو؟ئایا دواینن پرۆژەتان كە كەمتر لە مانگەكی بە سەرچووە ئەوە نەبوو بۆ ئەوەی لە رێگەی هاو پەیمانەكانی شیعەی دەسترۆیشتووی بەغدا كارا بكەنەوە؟ئاخۆ هەموو ئەوانە بۆچی بوون چی هۆكار بووە كە لە هەموو ئەو هاش و هوش و پرۆپاگەندانەتان پاشگەز ببنەوە؟

ئایا دەكرێت پرۆسەیەكی ئەوندە گرینگ كە پەیوەندی بە چارەنووسی گەلی كوردەوە هەیە بكەنە قوربانی ململانییەكانی خۆتان؟چی وای لە ئێوە كردووە كە دژ بە گەلەكەتان بوەستنەوە و لە ریزی دوژمنانی گەلەكەتان بن؟

هەموو ئەوانە و زۆرێك لە پرسیارەكان یەك ئاراستەیان هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئێوە ناتوانن خۆتان بریار بدەن چوون بە دەست خۆتان نین.ئێوە ناتوانن بریار لە چارەنووسی گەلە كەتان بدەن چوون مۆڵەتتان پێنەدراوە.ئێوە ئەو شانازییەتان نییە كە بكەونە بەرەی سەربەخۆیخوازی كوردستان چوون ئاغاكانتان بۆ ئەوە پرۆگرامیان نەكردوون.ئاغاكانتان بۆ ئەوە پرۆگرامیان كردوون بۆ ئەوەی دژی خاكی خۆتان بن،دژی سەربەخۆیی بن،دژی مافی چارەی خۆنوسینی گەلەكەتان بن،دژی خاك بن،دژی نیشتمان بن،دژی پێشمەرگەو نامووسی پێشمەرگە بن.
Top