ئه‌رێ به‌ر راستی بو په‌رله‌مان په‌کخرا؟

ئه‌رێ به‌ر راستی بو په‌رله‌مان په‌کخرا؟
ئه‌مه‌ بابه‌تێکه‌ زور پرسی هه‌لگرتووه‌ و زور جاریش لێره‌ و له‌ وێ هه‌وادارن و لایه‌نگرانی گوران له‌ لیدوانه‌کانی خویاندا ‌ خه‌لکی و ساده‌ وایان تێگه‌یاندووه‌ که‌ گوایه‌ له‌ به‌ر پێداگیری گوران له‌ سه‌ر مافی خه‌لک و پرسی نایاسایی بوونی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم و قبول نه‌کردنی گوران بو قورغ کرنی کورسی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن پارتی یه‌وه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرتووته‌ به‌ر و به‌ شێوه‌یه‌کی نا یاسایی په‌ره‌له‌مانی کوردستانیان په‌ک خستووه‌ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گوران له‌ یه‌که‌م روژی دامه‌زراندنی یه‌وه‌ و تا ئێستاش له‌ گه‌لدا بێت به‌رده‌وام هه‌ولی هه‌لخه‌لتاندی خه‌لک و ره‌ش کردنی هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی پارتی و بارزانی به‌ پشتیوانی گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی هێناون،،،که‌من نامه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و کردارانه‌ و تومه‌تانه‌ی که‌ گوران وه‌ پال پارتی ناون بلێم

ئه‌وه‌ی پێم گرنگه‌ و جێگای باس و شایانی رونکردنه‌وه‌یه‌ پرسی په‌ک خستنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌ که‌ هه‌ر چه‌نده‌ کردارێکێ خراب بوو به‌لام هه‌موو کات له‌ نێوان خراب و خرابتردا ده‌بێ خراب هه‌لبژێردرێت..ئه‌گه‌ر هه‌ندێ سه‌رنجمان بخه‌ین سه‌ر هاتنی بزوتنه‌وه‌ی گوران بو ناو پروسه‌ی سیاسی و به‌شداریان له‌ هه‌ر دوو کابینه‌کانی په‌رله‌مان چ وه‌ک ئوپوزسیون و چ وه‌ک به‌شێک له‌ حکومه‌ت گوران له‌ قوناغی ئوپوزسیون بوون دا جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو هه‌ول کوششه‌کانی به‌ گه‌ر بێخیت بو خزمه‌ت کرنی خه‌لک ده‌ست نیشانکردنی که‌م و کورت‌یکانی حکومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی باشتر بوونی و به‌دواداچوونی هه‌موو هه‌ولی خوی خسته‌ گه‌ر بو که‌م کرن و ره‌ش کردنی حکومه‌ت و چاوی له‌ هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی حکومه‌ت له‌ سالانی پیشودا خشیو ته‌نها سه‌ری زمان و بنی زمانیان گه‌نده‌لی و دزی و نا عه‌داله‌تی ،،،هتد بووه‌ که‌ له‌ بیریان چوبوو که‌ خوشیان کاتی خوی به‌شێک بوون له‌ حکومه‌ته‌ و شه‌ریکی هه‌موو ئه‌و دزی و گه‌نده‌لی و ناعه‌دالیه‌ته‌ی ناو حکومه‌ت دا بوون دوای هه‌لبژارده‌نه‌کانی په‌رله‌مان له‌ سالی 2013ێ گوران قوناغی ئوپوزسیون بوونی تێپه‌راند و رویه‌ راسته‌قینه‌که‌ی ئاشکه‌را کرد کر پێچه‌وانه‌ی قوناغی ئوپوزسیون بوونی بو که‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئێمه‌ مه‌به‌ستمان گه‌یشتن به‌ ده‌ست هه‌لات نیه‌ و به‌ شانازیه‌وه‌ به‌شدار ئه‌و حکومه‌ته‌ به‌ قسه‌ی خویان دز و گه‌نده‌له‌ بوون و زیاتریش له‌ ئیستحقاقی خویان پێ درا،،،بگره‌ پارتی زیاتر له‌ دوستانی خوی روی له‌ گوران کرد و بو ئه‌وه‌ی نیاز پاکی خوی بو گوران دیار بکت له‌ دژایه‌تی کردنی بو گه‌نده‌لی به‌لام په‌ره‌مانتارانی گوران و سه‌روکی په‌رله‌مان د ،یوسف که‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی گوران بوون ئه‌م جاره‌ش که‌وتنه‌ هه‌ره‌شه‌ کردن له‌ حکومه‌ت و هه‌ناسه‌ی توله‌سه‌ندنه‌وه‌ و خو دیار خستنیان زور پێوه‌ دیار بوو که‌ ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ که‌سانی سیاسه‌تکار ناوه‌شێته‌وه‌ ..

سه‌رکردایه‌تی گوران و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گوران له‌م قوناغه‌دا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌ک مه‌یدانێک بو ده‌رکرنی بریار و رێکخستن و چاودێری حکومه‌ت ئه‌م مه‌یدانه‌یان گوری بو هاندانی خه‌لک دژی پارتی و ئه‌و حوکمه‌ته‌ی که‌ خویان به‌شداری بوون بگره‌ وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌کانی حکومه‌تیش وه‌ک (دارایی و پێشمه‌رگه‌) ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ گرنگانه‌ بوون ...
به‌ هوی ئه‌م کارو کردارانه‌ی گوران چه‌ندین جار له‌ زونی سه‌وز و نیلی هێرشی به‌ پلان کرایه‌ سه‌ر باره‌گاکانی پارتی که‌ له‌ ئه‌نجام دا سوتاندن و شه‌هید بوونی چه‌ندین باره‌گا و کادری پارتی و خه‌لکی سڤیل کێ که‌وته‌وه‌ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ش که‌ په‌رله‌مانتارنی گوران به‌رده‌وام هه‌موو هه‌ول و ته‌قلایه‌کیان ده‌دا بو ئه‌وی شکوی پارتی بشکێنن ته‌نانه‌ت له‌ پرسی سه‌روکایه‌تی هه‌رێمێش دا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستی کونسولی ئیرانیان گرت و هێنایانه‌ بو ناو هولی په‌رله‌مان و به‌ چاودێرێ ئه‌و بریاری لادانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستانیان ده‌رکرد ئه‌مه‌ له‌و کاته‌ دا بو که‌ بارزانی له‌ ململانێ توند دا بوو له‌گه‌ل حکومه‌تی عێراق و مالکی و گه‌رمه‌ گه‌رمی ریفراندوم بو به‌لام گوران له‌ جیاتی پشیتوانی پرسێکی نیشتمانی هه‌ولی کوه‌دتایان ده‌دا و شکوی په‌رله‌مانیان به‌م کارانه‌ شکاند و ئیتر په‌رله‌مان بو به‌ شێونی ته‌سفیه‌ حساباتی سیاسی و بگره‌ په‌رله‌مانتارانی گوران له‌ سه‌ر پرسی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم رازی نه‌بوون به‌ بریاری سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم که‌ به‌شداری کومبوونه‌وه‌ بوون به‌ چاودێڕی هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریکا به‌ حزبه‌که‌ی خویانیشه‌وه‌ که‌ بریاری دانی ماوه‌یه‌کی چه‌ند کاتژمێری دایان بو و چاره‌کردنی پرسی سه‌رکایه‌تی هه‌رێم و بو به‌یانی هه‌مان روژ د، یوسف بریاری کوبوونه‌وه‌یان دا ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دا که‌ داعش سنوره‌کانی هه‌رێمی به‌زاندبوو و شه‌ر له‌ لێواره‌کانی هه‌ولێر بوو..ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ د،یوسف وه‌ک سه‌روکی په‌رله‌مان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م کێشانه‌ هه‌رگیز وه‌ک سه‌روکی په‌رله‌مان رولی نه‌گێرا بگره‌ به‌رده‌وام ئه‌گه‌رکێ سه‌ره‌کی بو بو ئالوزی و کێشمه‌کێشی سیاسی ته‌نانه‌ت له‌ کاته‌ی که‌ باره‌گاکانی پارتی به‌ ده‌ستی د،یوسف سوتێران و کاده‌رکانی شه‌هید کرن ئه‌و رازی نه‌بوو بو ده‌رکردنی یه‌ک به‌یاننامه‌ بو دژایه‌تی کردن و ره‌دکرنی ئه‌و کرداره‌ قیزه‌وه‌نه‌..به‌مه‌ش رانه‌وه‌ستان و هه‌ولی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ بو هه‌ولێریان دا کو سه‌رئه‌نجام پارتی نه‌چار بو له‌ نیوان خراب و خرابتر دا خراب هه‌لبژێریت و ئه‌گه‌ر به‌ هاتین د، یوسف ئاژاوه‌ له‌ هه‌ولێر روی بدایه‌ ئه‌وا هه‌رێم به‌ گشتی ئه‌که‌وته‌ ژێر گوشار و هه‌ره‌شیه‌کی زور گه‌وه‌،بوویه‌ ده‌بێ ئه‌م راستیه‌ بو هه‌موو خه‌لک روون و ئاشکه‌را بێت ئه‌وه‌ی بوویه‌ ئه‌گه‌ری په‌ک خستنی په‌رله‌مان پرسی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم نه‌بوو به‌لکو بێ ده‌نگ بوونی د ،یوسف له‌ هه‌مبه‌ر هه‌لویسته‌کانی گوران و بوونی به‌ بارگرانی بو سه‌ر په‌رله‌مان و هه‌ول دانی بو هێنانی ئاژواه‌ بو هه‌ولێر و هێنانی کونسولی ئیران بو په‌رله‌مان و شکاندنی شکوی په‌رله‌مان و ،،هتد بووه‌
Top