ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان لە نێوان ڕەشبینی و گەشبینی دا

ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان لە نێوان ڕەشبینی و گەشبینی دا
گەشبینی نەعمەتێکە، تەنانەت پەیامبەران مژدە و مزگێنیان پێداوە و داکۆکیی لێدەکەن و بە پاڵنەر و بزوێنەرێکی برەودان بە ڕێرەوەی ژیانی دەزانن. کەچی ھەن کەسان کە خۆیان بە پەیرەوی ئەو پەیامبەرانە دەزانن بەڵام بە پێچەوانەی فەرموودەکانیان ڕەفتار دەکەن و لە جیاتی ئەو فەرمایشتە، کە لە ڕاستیدا وەک یاسایەکی گرنگی ژیانە، ڕەشبینی و گۆمانیان ھەڵبژاردووە.
ئەوەتا پرسی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان ئەو دەرفەتەیە کە ئەو کۆمەڵە مرۆڤەیان ڕیسوا و ئاشکرا کردووە. لە کاتێکدا کە ھەموو ئەو ھەوڵانەی لە پشتەوەی ئەنجامدان و بەرھەم و دەستکەوتەکانی ئەو ڕیفراندۆمەن، دەبوایە بە چاوێکی گەشبینانە سەیر بکرابایە، چونکە تەنیا و تەنیا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەتەوە چەوساوەکانی ئەم سنوورە جۆگرافیایەی جیھان کراوە و دەکرێن، بەڵام ڕەشبینی باڵی بەسەر مێشک و مێنتاڵیتە و گۆتار و کرداری ئەوانەوە کێشاوە و ئاسۆیەکانی ڕووناکییان لێسەنراوە.
ئەوە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی، گەر بابەت یان ھەلێکی تریش ھەبایە و ھیچ بەھانەیەکیش لە ئارادا نەبۆایە، ھەڵگرانی ئەو بیرۆکەیە ھەمان ھەڵوێستیان دەبوو. چونکە ئەوان بە ھەوێنی ڕەشبینی گووشکراون و گەشبینی ھیچ شوێنێکی لە ناخ و دڵ و دەروونیان دا نیە. *بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top