ەرێمی كوردستان پێگەیەكی باشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە بۆ بریاردان لەسەر سەربەخۆیی
June 13, 2017
وتار و بیروڕا
ئەمڕۆ دۆزی كورد رێزێكی باشی هەیە، هەرێمی كوردستان پێگەیەكی باشی نێودەوڵەتی و عەرەبی و ناوچەیی هەیە. لەبەردەمی قەبەبوونی مەترسی تیرۆری نێودەوڵەتی و سەرهەڵدانی مەترسییەكانی داعش بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی ئەوروپا و هەموو جیهان، كورد توانی رۆڵێكی كاریگەر بنوێنی و هەرێمی كوردستان وەك هێزێكی پۆزەتیڤ بۆ ئارامی ناوچەكە و بەها مرۆییەكان دەربكەوێ.
ئەمڕۆ هەلێكی لەبارە بۆ بیركردنەوە و هەنگاونان بۆ سەربەخۆیی كە دەبێ بە ریفراندۆم دەستپێبكات. دیارە دەبێت باش بزانین ناوچەكە و جیهان هەمیشە لە گۆڕانی بەردەوامدان، گۆڕانەكان هەمیشە باش و لەبار نابن، هەندێ جار روو لە خراپبوون و تێكچوونی هەلومەرجە لەبارەكەی ئەمڕۆ دەبزوێن. تەواوبوونی شەڕی داعش لە مووسڵ و لە حەویجە ئەنجامێكی گرنگە و شوێنەواری نوێ و چاوەڕواننەكراو دەخاتەوە، ئەگەری خراپیشی زۆرە بۆیە دەبێت زۆر ژیرانە، بێ ئەوەی كاتەكە بەفیڕۆ بدەین، هەنگاوی گشتپرسی جێبەجێ بكرێت. ناشێ و نابێت بۆ هیچ مەبەستێك و بەهیچ جۆرە بەهانەیەك كات لەدەست بدەین و خۆمان دوابخەین. هەر كەس و لایەنێك چەندە داوا حیزبیەكانیشی رەوابێت، ناشێ و نابێ كۆسپ ساز بكات و كاتەكە بەفیڕۆ بدات.
ڕیفراندۆم بۆ سەربەخویێ كوردستان پرۆسەیەكی یاساییە بۆ یەكلاكردنەوەی چارنووس و كێشە چارەنووس سسازەكانە وجیهانیش ئەومافەی داوەتە گەلان بریارلە چارەنوسی خۆیان بدەن ورزگاربن لەژێردەستەیی،بۆیە ریفراندۆم چەندمەزندە و گریمانی بۆ بكرێت و لە ئەنجام ومەبەست دوورخرێتەوە هێشتامانای ئەوەنیەبەكردارێكی سادە بزانرێ بەتایبەتی لەوچەندسالەی رابردووپرس و رۆلی كورد زۆر لەوە زیاترچووە پێش كەلەچاوەروانی نەیارانی نەبوو بەتایبەتی لەشەری تیرۆر و بەرەنگاری تیرۆرستان،لەم قۆناغەدا خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە زۆر قوربانییان دا ، تەواوی خاكی كوردستان بە خوێنی هەزاران شەهید رزگار كرا، خەڵكی كوردستان قارەمانانە رووبەڕووی ستەمی حكوومەتی عێراق بوونەوە لە بڕینی بووجە و مووچەی فەرمان بەرانی كوردستان، بۆیە ناكرێ ئەم هەموو قوربانیدانە لەم قۆناغەدا بێ بەرهەم وئەنجام تێپەرێ، ئیتر نابێ هیچ كەس و لایەنێك لە بەر هەر هۆكار و پاساوێك بێت، بەرژەوەندی ناحەزانی كورد بخاتە پێش بەرژەوندییەكانی خەڵكی كوردستان و دژایەتی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.پرسی چارەنووسی گەلی كورد زۆر گەورەترە لە ڕازیكردنی گرووپێكی سیاسی یان چەند كەسێك. لەو كات و ساتە مێژووییەدا كە گەلی كورد گەیشتۆتە قۆناخێكی مێژوویی و هەستیار كە دەتوانێت بەرژەوەندییە باڵاكان و ستراتیژی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی وەدەستبێنێت كە ئێستا خۆی لە ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی دەگرێتەوە، پێویستە لەسەر لایەنە سیاسییەكان هەست بەو بەرپرسیاریەتە مێژووییە بكەن و ڕێز لە خەبات و بەرخودانی گەلەكەمان و خوێنی هەزارەها شەهیدی سەربەرز بگرن كە گیانی خۆیان كردە قوربانی لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی. ناكرێ سەرۆك مسعود بارزانی ئەو هەموو هەوڵە بۆ ئایندەی ئێمە بدات و لە پێناوی ئاسودەیی و و بەختەوەری ئێمە و نەوەكانی داهاتوو شەڕی هەموو داگیركەران بكات، ئێمەی هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە لە سەر ململانێی بەرتەسكی حزبایەتی بەدەست لە پشتدانی دەرەكی پشتیوانی ئەو هەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییە نەكەین . با هەموومان پێكەوە لە پێناوی داهاتوویەكی گەش بۆ كوردستان و نەوەكانی داهاتوو .