جێگای دڵگرانیە تائیستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و كوردستانه ، به دروستی له پێگه و پایه‌ی به‌رزی ئێستای گه‌لی كوردستان و دۆزه ڕه‌واكه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا تێنه‌گه‌یشتوون ، بەردەوام خۆیان و گه‌له‌كه‌یان به كه‌م ده‌زانن و وا ده‌زانن كه كورد مافی خاوەنداریەتی ده‌وڵه‌ت و سەربەخۆیی نیه ، ڕه‌نگه هۆكاری مێژوویی بەتایبەتی هۆکاری سایکۆلۆژی و باوەربەخۆنەبوون له ئه‌نجامی ماوه‌یه‌كی زۆری ژێرده‌ستی، ئه‌و هزره‌ی لای هه‌ندێک تاکی کورد دروست كردبێت و ڕه‌گی قوڵی داكوتابێت. سەرەرای ئەوەش ڕاگه‌یاندنی بێئەزمونیش کاریگەری سایکۆلۆژی خۆی بەجێهێشتوە . هه‌روه‌ها ڕق و كینه‌ی كۆنی ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هێشتا دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی به سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون نه‌ك له دڵ و دەروون نه‌سراونه‌ته‌وه به‌ڵكو زۆر به ئاشكرا له گوفتار و كردار و نوسینه‌كان به‌دیارده‌كه‌ون. جگه له‌وانه‌ش پێمان نه‌كراوه به دروستی له‌و ڕاستییه تێ بگه‌ین كه مافی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هی گه‌لی كوردستانه به‌ڵام تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دەبیت هەم خواستی زۆرینەی گەل وهه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی كوردستانی و پارته سیاسییه‌كانیش بێت، واته دروست كردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، مافی ته‌نیا كه‌س و لایه‌نێکی سیاسی نیه به‌ڵكو مافی هەموو گه‌لی كوردستانه، به‌ڵام له ئاست خواستدا و لەڕوانگەی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی كردن و تێكۆشان و جێبه‌جێ كردنی ئەرک ، بێگومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو تاك و لایه‌نه‌كان وه‌كو یه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن و هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن زیاتر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌خه‌نه سه‌رشانیان و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت درێغی ناكه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هەندێک کەسیش بەحوكمی تێکۆشان و خه‌باتیان، قوربانیدانیان دەنرخێنن و كاری زیاتری بۆ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك كه‌سایه‌تیش له‌به‌ر پێگه‌و كه‌سایه‌تیان كاریگه‌ری زۆرتریان هه‌یه و كاری زیاتریان پێ ده‌كرێت، به‌رپرسانی سیاسی هه‌رێم له‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه ده‌بێت زیاتر له‌هه‌مووان هه‌ست به به‌رپرسارێتی بكه‌ن ، له سه‌روی هه‌موانیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی وه‌كو ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانی باشوور ئه‌ركی سه‌رشانی له‌هه‌موان زۆرتر و قورستره و پێویستی به یارمه‌تی و به‌شداری گشت كوردستانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له سه‌ربه‌رزه بگاته ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی هه‌میشه‌یی.