گەیشتن بە سەربەخویی ئامانجیێکی دێرین و لە مێژینەی گەلی کوردستانە

گەیشتن بە سەربەخویی ئامانجیێکی  دێرین و لە مێژینەی گەلی کوردستانە
لە سەرەتای وتارەکەم بە پێویست دەزانم بڵێم کە ڕژیمە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە دەسپێکی دروست بونیان لە لایەن دەوڵتە زلهێرەکانەوە ێیتر وەک دەوڵەت و نەتەوەی سەردەست مامەڵەیان لە گەڵ نەتەوەکانی غەیری خویان کرد و هیچ نەما لە دژییان بە کار نەهێنن نمونەی هەرە زیندوش سەد ساڵە ئەم دەوڵەتانە هەم بە ئاگرو ئاسن وهەم لەڕوی مەعنەویەوە پەلاماری کورد و کوردستان دەدەن تاکۆ نەهێڵن دوزی ڕەوای کورد بە ئامانجی خوی بگات و بەتەواوەتی بیسڕنەوە و شتێک نەمێنێ بەناوی ناسنامەی نەتەوەیی کورد ، ئەمە ئامانجی دوژمنانی کوردستانە هەتا ئەمڕۆکە.




کورد ئەنفال کرا ،کیمیاباران کرا، زیندە بەچاڵ کرا ، لە زێدی بابو باپیرانی خوی ڕاونرا و دەربەدەری وڵاتان کرا ،هەزاران گوند کاوڵ و وێران کران ئەمە و سەدان کارەسات و تراژیدیایان بەسەر کورد دا هێنا کەچی یەک وڵاتی عەرەبی و ێیسلامی نەک هەر بەیاننامەیێکی ناڕەزایەتیشیان لەدژی ئەم هەمو زوڵم زورداریەی کە دەرحەق بە کورد دەکرا پیشانیان نەدا بەڵکو زوربەیان هاوکاریش بون و چەپڵەشیان بو ڕژیمە سیااسیەکانی عیڕاق لێدەدا و بە تایبەت بو ڕژێمی بەعسی فاشی کە زیاتر لە هەمو ڕژیمەکانی تری عیڕاق غەدری لە گەلی کوردستڵن کرد بەردەوام ڕێکەوتنیان ئەنجامدەدا بو هەرچی زیاتر گەمارۆ دانی گەلی کوردستان و تواندنەوەیان لە ژێر قەلەمڕەوی خویاندا.



کەواتە لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە و دەمەوێ ئەم پرسیارە لە ڕای گشتی گەلی کوردستان بکەم؟



ئایا دوای ئەو هەمو ئەزمونە تاڵەمان ێێمە وەک گەلی هەرێمی کوردستان دەنگ بە سەربەخویی هەرێمی کوردستان بدەین باشترە یان مانەوە لە ژێر پۆستاڵەکانی دوژمنانمان و گەڕانەوە بو ژێر دەستی ڕژیمە سیاسیە ستەمکاارەکانی عیڕاق؟



بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بێگۆمان دەنگدانمان بە بەڵێ بو سەربەخویی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ۲٥/۹/۲۰۱۷ دەنگدانە بە گێڕانەوەی شکۆ سەروەری بۆ تاک تاکی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان وە ئەمڕو لەم قوناغەدا کە بە درێژایی سەدەیێکە دەرفەتێکی له م جورە بو دوزی ڕەوای کورد نەهاتوتە پێش و گەر لە دەستیش بڕوات هەرگیز ناگەڕێتەوە بویە هەر تاکێکی ئەم هەرێمە پێویستە بە ئەرکی سەرشانی خوی هەڵبستێت ولە ڕوژی دەنگداندا دەنگ بە سه ربەرزی و سەرفەڕازی گەلەکەی بدات و نەکەوێتە داوی ئەو دەنگە نەشازانەی کە لە دژی سەربەخویی کوردستان بە پێی نەخشەیێکی بو داڕێژراو بەپاڵپشتی وفەرمانی چەند لایەنێکی هەرێمی لە ڕۆی مادی و مەعنەوییەوە پلانی شکەست هێنان بە ڕیفڕاندومی سەربەخویی جێبەجێ دەکەن و دژایەتی کردنی پارتی و بارزانییان کردوتە بیانو بو چەواشە کردنی خەڵکی کوردستان لە کاتێکدا ئەم پڕوسەیە واتە پڕوسەی ڕیفڕاندوم بو سەربەخویی پەیوەندی بە هیچ کەسایەتی و لایەنێکی سیاسیەوە نیە بەڵکۆ مەسەلەێکی نیشتیمانیە و پەیوەندی بە تاکی تاکی کوردستانیەکانە وە هەیە بەبێ جیاوازی نەتەوە، ئایین ،زمان وتاد...




هەرێمی کوردستان ئەمڕو لە بەردەم ئەرکێکی زوور قوڕسدایە چۆنکە بڕیاری داوە بەرەو دیاریکردنی چارەنوسی خوی هەنگاو هەڵگرێت لەم ماوەیەدا ،دوژمنی درەکی و دوژمنی ناوخوییشی هەیە ئەم پڕوسە نیشتیمانیە گەورەیە دوژمنانی دوزی ڕەوای کورد سەرکەوتنی ێیڕادەی گەلەکەمان لە بەرژەوندی تاکە کەسی و تاکە حزبی خویاندا نابینن چۆنکە سەرکەوتنی پڕوسەکە وڵاتمان بەرەو دامەزراوەیی بوون دەبات و بە دامەزراوەیی بونی دەستەڵات لە هەرێمی کوردستانیش دەبێتە مایەی جێگیر بوونی سەروەری یاسا و دادپەروەری کومەڵایەتی ڕەنگ دەداتەوە و خوپەرست و کونسڕڤاتیزمەکان پێگەی سیاسی خویان لە دەست دەدەن و ماف دەگەڕێتەوە بو خاوەن ماف و پڕەنسیبی هاوڵاتیبون بە هێز دەبێت بویە ئەمانە هەمو هەوڵێکیان بو ئەوەیە نەک هەر دوخەکە وەک خوی بمێنێتەوە بەڵکۆ هەرێمیش بە شانازیەوە بخه نە ژێر ڕکێفی دوژمنە سەرسەختەکانی دوزی ڕەوای کورد بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان کە ئەویش بریتیە لە لێدانی پڕوژەی سەربەحویی کوردستان و هێشتنەوەی گەلی کوردستان بە ژێر دەستی لەژێر ێیڕادەی سیاسی خواندا.



سەرۆک بارزانی وەک ڕێبەرێکی خاوەن پێگەو سەنگێکی بە هێز لە سەر هەمو ئاستەکاندا بە ئە رکی نیشتیمانی خوی هەستاوە چەندین ساڵە خەبات و تێکۆشان دەکات لە پێناو ئەم ئامانجە گەورەیەدا و توانیویەتی زەمینە سازی بکات بو بڕیاردان لە سەر مافێکی ڕەوای گەلەکەی کە سەدان ساڵە ڕێگری لێکراوە و ێیستاش دوژمنان لە هەوڵدان لەمپەری بو دروست بکەن بەڵام ئەمە خواستی زورینەی هەرە زوری گەلی کوردستانە بویە ئەو هێزە ناوخوییانە واباشرە بگەڕێینەوە بەرەی گەل و سەنگەری دژایەتی گەل و نیشتیمان بگوڕن بو سەنگەری کوردایەتی و بەرگریکردن لە گەل و نیشتیمان بە پێچەوانەوە بەردەوام بونیان لە سەر دژایەتی کردنی ڕیفڕاندومی سەربەخویی هەرێمی کوردستان تەنها ڕۆڕەشی و شەرمەزارییان بو دەمێنێتەوە کاتی ئەوەش ماوە ئەوانیش بەشێک لە شانازییان بەرکەوێت لەم پڕوسە نیشتیمانیە پیرۆزەدا.
Top