ئێمه‌‌ به‌ربژێمان بو سه‌روکایه‌تی ده‌وله‌ته‌ نه‌ک هه‌رێم...

ئێمه‌‌ به‌ربژێمان بو سه‌روکایه‌تی ده‌وله‌ته‌ نه‌ک هه‌رێم...
ئه‌وه‌ی بیستومه‌ گوایه‌ له‌م یه‌ک دوو روژه‌ جڤاتی نیشتمانی گوران بوونی به‌ربژێری خویان بو سه‌روکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بو خولی داهاتوو راگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مه‌ خوی له‌ خویدا شتێکی زورئاسایێ یه‌ و هیچ کێشه‌یه‌ک لسه‌ر نیه‌

به‌لام ئه‌وه‌ی شیانی باس و تێروانینه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا به‌راستی گوران به‌ربژێری ده‌بێت و به‌ربژێره‌که‌یان کێ ده‌بێ ؟

خو له‌ بیر هه‌موومانه‌ له‌ سه‌ره‌تای هاتنی بزوتنه‌وه‌ی گوران به‌م وگه‌رم و گوره‌ی هه‌یانبووه‌ و ته‌ندروستی نوشێروان مسته‌فاش زور باش بوو و خویان زور به‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و که‌سانی لێهاتوو و خزمه‌تکار و شاره‌زا و به‌ حساب خویانه‌وه‌ ساحیب براونامه‌ ده‌بینی له‌نێو هه‌موو لایه‌نگران و رێزه‌کانی دا یه‌ک که‌سیشیان پێ ده‌ستنیشان نه‌کر و بینیمان چون ده‌ستی هه‌ر یه‌که‌ له‌ (هه‌لو ئیبراهیم و که‌مال میرئاوده‌لیان)گرت و له‌ هانده‌رانه‌وه‌ هێناویانه‌ ناو پروسه‌ی سیاسی و کردیانه‌ به‌ خه‌یال رکابه‌ره‌کانی جه‌نابی سه‌روک بارزانی بو سه‌روکایه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی لێره‌ن ویستی گه‌یشتن به‌ کورسی سه‌روکایه‌تی هه‌رێمیان نه‌بێت به‌لکو زوریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت خودێ نوشێروانیش باش ده‌یزانی که‌ نه‌ خوی نه‌ش هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی گوران ناتوانن شان به‌ شانی جه‌نابی سه‌روک بدن له‌ پرسه‌کێ ئاوادا پرسه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ ئایا گوران که‌ به‌ هه‌بوونی پیاوه‌کاریزماییه‌که‌ی خویانه‌وه‌ کومه‌له‌ خه‌لکێکیان هێنا ناو پروسه‌که‌ ئه‌ی ئێستا به‌ له‌ده‌ست دانی ئه‌و کاریزمایه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر کێ پێک بێن و کێ یان هه‌بێت بو به‌ربژێرکردنی بو سه‌روکایه‌تی هه‌رێم ،،؟ئاخو ده‌بێ کێ بێ بێجگه‌ له‌ هه‌ندێ که‌سی وه‌ک ئه‌وانه‌ی جاران که‌ هیچیان نه‌بێ له‌ ده‌ست بده‌ن بگره‌ دوریش نیه‌ گوران له‌ به‌رامبه‌ر دا پاره‌یه‌کی زه‌به‌لاح به ئه‌و به‌ربژێره‌ بدات بو ئه‌وه‌ی کابرا ته‌حه‌موولی ئه‌و شکه‌سته‌ گه‌وه‌ریه‌ بگڕیت که‌ دلنیام توشی ده‌بێته‌وه‌ ،،،،

ئه‌گینا گوران به‌و شله‌ژانه‌ی هه‌یتی و به‌ تایبه‌ت دوای له‌ ده‌ست دانی نوشێروان مسته‌فا بو ده‌ست نیشان کردنی که‌سێک وه‌ک به‌ربژێر بو سه‌روکایه‌تی هه‌رێم زور ئه‌سته‌مه‌ له‌ نێو خوی بگاته‌ هاورایی به‌لگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا ئێستا پێیان نه‌کراوه‌ که‌سێک له‌ شوێن نوشێروان مسته‌فا وه‌ک رێخکه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌یان دیار بکن چ باگاته‌ پوستی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم؟!

ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا هه‌موو لایه‌ن سیاسه‌کانێ هه‌رێـم بێجگه‌ له‌ گوران و کومه‌ل خه‌ریکی خوه‌ رێکخستن و ئه‌نجام دانی رێفراندوومن بو سه‌ربه‌خویی کوردستان وبریار دان به‌ چیابوونه‌وه‌ هه‌رێم له‌ عیراق و را گه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردستان تازه‌ به‌ تازه‌ گوران باس له‌ هه‌بوونی به‌ربژێر ده‌کات بو پوستی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم !!!بوویه‌ ده‌بێ به‌ بیر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بینین و پێان بلین برا ئێمه‌ له‌ کوێ و ئێوه‌ له‌ کوێ ؟

گه‌ل به‌رو كوێ هه‌نگاو ده‌نێ و ئێوه‌ به‌رو کوێ ؟ ئیمه‌ به‌ربژێرمان بو‌ هه‌لبژاردنی سه‌روکاتی ده‌وله‌ته‌ نه‌ سه‌روکایه‌تی هه‌رێم !!!!

چیتر نامانه‌وێ شتێک به‌ ناوی سه‌روکایه‌تی هه‌رێم هه‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌رێمیک له‌م ولاته‌ دوای ریفراندوم هه‌بێت ته‌نها ده‌بێ له‌ سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ بێت و که‌سیش سه‌روکایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌ی نایه‌وێت و که‌سیش نابێ به‌ رکابه‌ری به‌ربژێره‌که‌تان بوویه‌ پیروزتان بێ ئه‌و هه‌رێمه‌ هه‌رێمی زه‌رگه‌تی سلیمانی،،،
Top