ریفراندۆم هەنگاوەك بەرەو خەونی پێشەوا قازی
June 12, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە ئەو زەوق و شەوقە بوو كە كوردەكان لە سەردەمی كۆماری مهاباد لە سابڵاغ بە بۆنەی راگەیاندنی كۆماری كوردستان گێرایان ئەوە ئەو ئاوات و ئومێدەی گەلی زوڵم لێكراوی كوردستان بوولەو سەردەمەداهەموو ئەوئاغاو ئاغەواتەی كە پشتگیی دەوڵەتی شاهنشاهییان دەكرد و ناكۆكی زۆر لە نێوانیاندا هەبوو هەموو یان وەلا نا و بەرەو داخوازی پێشەوا رۆیشتن.
شتێك بە ناوی ناكۆكی لە نێوان عەشیرەت و خێلەكانی رۆژهەڵاتدا نەما لە بەر ئەوەی كە ئەو ئامانجەی كە هەبوو زۆر لەوە گەورەتر بوو بۆ ئەوەی كە خۆیان پێوە سەرقاڵ بكەن كاتەك كە بیر لە رابردوو و ئەو سەردەمەدا دەكەینەوە غیرەیی بە رابردوو دەبەین لەبەر ئەوەی كە لەو سەردەمەدا سەرەرای ئەو هەژاریییەی گەڵی كوردستان تەنیا بەك شت یان لە بەر چاو بوو ئەویش پاڵپشتی پێشەوای گەورە قازی بووە.
بەڵام لە كاتی ئێستا لە بری ئەوەی بیر لەرابردوو و تەجروبەكان بكەین ،بە بێی ئەوەی بیر لەو پیڵانە ناو خۆییانەی دوژمنی دەرەكی و تابوری پێنجەم بكەین كەوتوینەتە خۆخۆری و بە دەستی خۆمان ئەوبەرهەمە سەد سالەیەمان لەبار دەبەین .بەڵام دووبارە دەبیت هوشیار ببینەوە و دژی هەموو ئەو پیلانانە بوەستینەوە كە دەبنە هۆكاری دروستبوونی بەربەست لە بەردەم پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان و بیر لە ئیستراتیجەكی تر بكەینەوە ئەویش یەكگرتووی گەڵی كوردستانە.
كۆماری كوردستان٢٢/١/١٩٤٦- ١٧/١٢/١٩٤٦
نوسینی : حامید گەوهەری