ئەو ئامانجانەی‮ پارتی و بارزانی ‮ ‬هەوڵ و تێكۆشانی بۆ دەدات ، نەتەوەیی و نیشتیمانین ..

ئەو ئامانجانەی‮ پارتی و بارزانی ‮ ‬هەوڵ و تێكۆشانی بۆ دەدات ، نەتەوەیی و نیشتیمانین ..
كورد وەك نەتەوەیەكی‮ ‬دابەشكراوو ماف زەوتكراو گەورەترین نەتەوەیی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە كە تاكو ئیمڕۆ سەرەڕایی‮ ‬ئەو هەموو قوربانیدانەی‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬سەدان ساڵە داویەتی،‮ ‬تاكو ئێستا خاوەن دەوڵەتێكی‮ ‬تایبەت بەخۆیی‮ ‬نیە ئێستاش‮ ‬ڕوبەرو لەگەڵ سەرسەخترین دوژمنی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬كە نەك هەر تەنها بۆ كوردستان بەڵكو‮ ‬بۆ سەرتاسەری‮ ‬دونیا مەترسیە لە جەنگێكدایە كە سەركەوتنی‮ ‬كۆتایی‮ ‬و شكاندنی‮ ‬ئەفسانە خەیاڵاویەكەی‮ ‬داعش لەسەر دەستو بازووی‮ ‬پێشمەرگە نزیك بۆتەوە‮.‬ دوایی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬جەنگی‮ ‬ساردو گۆڕینی‮ ‬كۆیی‮ ‬هاوكێشە نێودەوڵەتیەكان و كرانەوەی‮ ‬دەوڵەتان بەڕویی‮ ‬یەكتردا دەبینین وەچەرخانێكێ نوێ لە جیهان بە گشتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و عێراق بەتایبەتی‮ ‬هاتۆتە ئاراوە،‮ ‬بەوەی‮ ‬كە میللەتان زیاتر پێداگیر بوونە لەوەی‮ ‬كە خۆیان بڕیار لە چارەنوس و حكومكردنی‮ ‬شوێنی‮ ‬جوگرافی‮ ‬خۆیان بدەنو بە خوێن سنورەكانی‮ ‬تایبەت بەخۆیان دەكێشنەوە‮ ‬،نەتەوەیی‮ ‬كوردیش وەك نەتەوەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەم ناوچەیە بەبێ ئارەزوو خواستی‮ ‬خۆیی‮ ‬دور لە هەموو ئەو‮ ‬یاساو پرەنسیپانەی‮ ‬كە لە كۆیی‮ ‬ماددەكانی‮ ‬جاڕنامەی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬نەتەوەیەكگرتوەكاندا هاتووە دابەشكراوەتە سەر چەند دەوڵەتێك كە خودی‮ ‬ئەم دەوڵەتانە لە هەموو‮ ‬ڕویەكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬و كلتوری‮ ‬و زمانەوانیەوە تەواو جیاوازن لە میللەتی‮ ‬كورد،لەم هەرێمەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق واقعێكی‮ ‬جیاواز لە پارچەكانی‮ ‬تر هەیە ئەویش ئەوەیە كە ماوی‮ ‬25سالە كورد خۆیی‮ ‬حوكمی‮ ‬خۆیی‮ ‬دەكات وە توانیویتی‮ ‬پشتگیریەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬بەدەستبهێنی‮ ‬بەڕادەیەك كە ووڵاتان وەك دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ مامەلە لەگەڵ ئەم واقعەدا دەكەن،ڕونو ئاشكرایە كە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا هیچ كات نەیان ویستوەو نایانەوێ ئەو مافە‮ ‬دەستووریانەی‮ ‬كە لە‮ ‬دەستووری‮ ‬هەمیشەی‮ ‬عێراق بە كورد دراوە وەك خۆیی‮ ‬جێبەجێبكەنو هەمیشە خۆیان لەو ئەركانەی‮ ‬كە لەسەر شانیان بووە بەرامبەر كوردستان شاردۆتەوە،‮ ‬بۆیە لە دیباجەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقدا نوسراوە مانەوەی‮ ‬عێراق بەیەكپارچەی‮ ‬ئیلتزامكردنە بەم‮ ‬دەستوورە لە لایەن حكومەتی‮ ‬فیدڕالەوە،ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬هەڵوەستە لەسەر كردنە كە نەك بەغدا ئیلتزامی‮ ‬بەم‮ ‬دەستوورەوە نەكرد‮ ‬،بەڵكو دەبینن تا ئێستاش تەفسیری‮ ‬جیاوازو بگرە پێچەوانەش بۆ ئەو مادانە دەكات كە لەبارەی‮ ‬كوردستانەوە نوسراون هەر لەماددەی‮ ‬140و بودجەی‮ ‬پێشمەرگەو هاوبەشیكردنی‮ ‬ڕاستەقینە لە دەسەڵاتو بڕیارو تا دەگاتە مەسەلەی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجەو موچەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانو چۆنیەتی‮ ‬واژۆكردنی‮ ‬گرێبەستە نەوتیەكانو بەژداریكردنی‮ ‬كورد لە سوپا‮ ...‬هتد كە ئەمانە هەموویان دەستوور زۆر بە‮ ‬ڕونی‮ ‬ماف بە كورد دەدات ئەدای‮ ‬ئەو مافانەی‮ ‬بكات.ئێستاش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەغدا نەیویست‮ ‬دەستوور‮ ‬وەك خۆیی‮ ‬و ئەو ئەركەی‮ ‬كە بەرامبەر هەرێم هەیەتی‮ ‬جێبەجێبكات،‮ ‬كوردیش وەك هەر نەتەوەیەكی‮ ‬تر مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بیر لە جیابونەوەو سەربەخۆیی‮ ‬خۆیی‮ ‬بكاتەوە كە بە ویستو ئارەزویی‮ ‬خۆیی‮ ‬لەو عێراقە جیابێتەوە كە هەمیشە ویستویەتی‮ ‬كۆسپ و تەگەر بخاتە بەردەم ئاوەدانی‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬هـەرێم لە گشت بوارەكان،بۆیە سەربەخۆیی‮ ‬باشترین بژاردەیەی‮ ‬بەردەم كوردەبەڵام چۆن جیابینەوەو بە چ میكانیزمو ئاراستەیەك،ئایا بەشەڕو هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەم پرسە‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكەینەوە‮ ‬یاخود بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا،ئەمانە ئەو‮ ‬ڕێگایانەن كە دەبێ‮ ‬یەكیان هەڵبژێرین باشترین‮ ‬ڕێگا بۆ جیابونەوەمان گفتوگۆو دایالۆگەكی‮ ‬هەمەلایەنەی‮ ‬كوردستانیەلەگەڵ بەغدا وەبتوانین ئەو بڕواو قەناعەتە بە بەغدا بهێنین كە گەلی‮ ‬كورد دەیەوێت لە‮ ‬ڕیفراندۆمێكی‮ ‬ئاشكراو بە ئاشتیانە بە ئارەزویی‮ ‬خۆی‮ ‬بڕیار لە چارەنوسی‮ ‬خۆیی‮ ‬بدات،سەرەنجام هەر بڕیارێك بدات دەبێ هەموو لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراقی‮ ‬ڕێز لەو بڕیارە بگرنو قبوڵی‮ ‬بكەن.


پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان هەمووكات لە پێناو بەرژوەندی نیشتیمانیی و نەتەوەیی سازشی لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان نەكردووە و لەو پێناوەشدا رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسی گەورە بۆتەوە . پارتی‮ دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ‬هەمیشە ویستویەتی‮ ‬ببێتە بناغەو هەوێنی‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێـستی‮ ‬لایەنەكان بۆ مەسەلە چارەنوسسازەكان بەتایبەت مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسین،ئەزموونی‮ ‬مێژوی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلمانووە كە زۆرجار پارتی‮ ‬ئامادەی‮ ‬قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی‮ ‬لە بەرامبەردا دەسكەوتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی‮ ‬كورد لە پەرتەوازەیی‮ ‬و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی‮ ‬نیشتمانو،دژایەتیكردنی‮ ‬ئەو لایەنە عێراقی‮ ‬و ئقلیمیانەی‮ ‬كە كوردیان بە هاووڵاتی‮ ‬ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی‮ ‬ناسیۆنالیزمی‮ ‬كوردی‮ ‬وەسفكردووە،‮ ‬ئەگەر بە بەووردی‮ ‬سەیری‮ ‬فەلسەفەو سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە‮ ‬ڕابردوو ئێستادا جیاوازی‮ ‬لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی‮ ‬تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی‮ ‬ویستویەتی‮ ‬ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی‮ ‬و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی‮ ‬سیاسـی‮ ‬تێڕوانینو فكرەی‮ ‬جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە‮ ‬ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی‮ ‬كە نەیتوانی‮ ‬ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی‮ ‬جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی‮ ‬مێژوو بریتیە لە نیشاندانی‮ ‬ڕویی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬كۆیی‮ ‬ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی‮ ‬جوانو پڕاو پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی‮ ‬دەست لەناو دەست وەك‮ ‬یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی‮ ‬و ماندوبونی‮ ‬برا پێشمەرگەكان و‮ ‬ڕوحی‮ ‬گەشی‮ ‬شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری‮ ‬هەوڵە بەردەوامی‮ ‬سـەرۆك بـارزانی،ئەو كێشەو گرفتە ناوخۆیانەی‮ ‬كە لەم دوایەدا لە نێوان حزبەكاندا دروست بوون بیخەنە لایەك،چونكە هەموو ئەم كێشانە قابیلی‮ ‬چارەسەرو گفتوگۆ كردنن نەیكەن بە مەرجی‮ ‬پێشوەختە بۆ پشتگیریكردن لە‮ ‬ڕاپرسی،‮ ‬پێویستە بەدەم بانگەوازەكەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكەوە بچن كە لە بارەی‮ ‬ڕاپرسیەوە ئاراستەی‮ ‬كوێی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬كردوە بۆ ئەوەی‮ ‬تێكڕا بتوانن میللەتی‮ ‬كورد لەو نەهامەتی‮ ‬و مەینەتیەی‮ ‬سەدان ساڵە تێیكەوتووە دەرباز بێ و ئاییندەیەكی‮ ‬ڕۆشن و بۆ جیلی‮ ‬تازەو داهاتومان بنیادبنێین و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی‮ ‬سـەربەخۆ‮.‬
Top