(ئەرکی سەربەخۆی خوازان)

(ئەرکی سەربەخۆی خوازان)
ئێستا ئیتر کۆتایی بەوەهات کە گرەو لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم و هەنگاوی سەربەخۆی بکرێت و دیاری کردنی (۲٥ئەیلوول) بەردی دڵی هەموو گومانەکانی ناو زۆر فاڵ و خوێندنەوەی گیرفانیانەی پوچەڵکردەوە
لێرەوە ئیتر ئەرکێکی جدی و گرنگ لەسەر هەموو ئەو کەسانەیە کەبڕوایان بەسەربەخۆی هەیەو پێوویستە پێشمەرگە ئاسا قۆڵی لێهەڵماڵین وشەونخونی بۆبکێشین تا بتوانین ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوانە ئەنجام بدرێت و سەربەرزانە مێژووی نوێ بنوسینەوەو شەرەفمەندی ئەوڕۆژە پرشنگدارەمان پێ ببڕێت
تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی دژی سەربەخۆی و ڕیفراندۆم سەنگەری نەگرتوەکەئەمەش مایەی دڵخۆشیە
ڕاوبۆچونی جیاواز لەسەر ئالیەتی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەهەیە ڕاستەبزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەی هێزولایەنە سیاسیەکان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نەبوون بەڵام چەند جارێک و زۆر بەڕونی پشگیری خۆیان بۆ پرۆسەی سەربەخۆی دەبڕیوەو ئەمەش وامان لێدەکات خاڵەهاوبەشەکانمان بکەین بەمشخەڵی ڕێگای پێکەوەبونمان و ڕیفراندۆم و سەربەخۆی پێ سەربخەین و هەموومان پێکەوە بڵێین بەڵێ بۆسەربەخۆی
٭ئەرکی سەربەخۆی خوازانە کە لەهەموو شاروشارۆچکەکان دەستەی جەماوەری لەسەرجەم چین و توێژەکان وهەموو ڕەنگەکان دروست بکەین تا بتوانین خاڵەپۆزەتیڤەکانی ڕاپرسی و سەربەخۆی بۆهەموان ڕون بکەینەوەو هەوڵبدەین زۆر ترین دۆست و لایەنگری بۆ کۆبکەینەوە
٭ئەرکێکی دیکە سەربەخۆی خوازان ئەوەیە کەنابێت هیچ کەس یاخود هیچ هێزێک خۆی بەخاوەنی ئەم پرۆسەیە بکات چونکە ئەم پرۆسەیە لەهەموو کەس و هێزێک گەورەترەو ماوف و موڵکی گەلێکە
نابێت بەهۆی بیری تەسکی حیزبی و بۆدەستکەوتی شەخسی و حیزبی وابکەین بەرەی دژە سەربەخۆی دروستبکەین بەڵکو دەبێت باس و خواست و کارمان هەمیشە گشتگیرانەبێت و وەک موڵکی هەموان بیخەینەڕوو
٭ئەرکێکی دیکەی سەربەخۆی خوازان ئەوەیە سەرجەم بۆنە نەتەوەی و نیشتیمانی و حیزبی و دینی وکۆمەڵایەتیەکان بقۆزینەوەو تێیدا باس و خواستی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی بخرێتە ڕوو تازۆر ترین دۆستی بۆکۆبکەینەوە
٭ئەرکێکی دیکە ئەوەیە کە زۆر بەشێوەیەکی جوان ونەرم گفتوگۆلەکەڵ ئەوانە بکەین کەجۆرێک ناتێگەشتن یاخود لەبەر هەرهۆیەک عاجزی یاخود دورەپەرێزی هەیەو لەگەڵیان بەردەوامبین تا ڕۆژی ئاهەنگە گەورەکەو دەستی ئەوانیش بگرین بۆ هەڵپەڕکێ و شایی سەرفرازی
٭ئەرکێکی دیکەی سەربەخۆی خوازان ئەوەیە کە لەو ڕۆژەی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت بەتەنها خۆمان نا بەڵکو خێزان و خزمان و دۆستان و دراوسێ و جیران و ئەهلی گەڕەک یاخود گوند نەخۆش و پەک کەوتەو خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ خۆمان بێنین و پێکەوە لەکەرنەڤاڵێکی نەتەوەیدا ئاهەنگی سەکەوتن و ئازادی و سەربەخۆی بگێڕین بۆهەتاهەتایە کۆتای بە کۆیلایەتی و ژێردەستی بێنین مێژویەکی نوێ دەستپێبکەین.
Top