گەشەی پارتەکان و کێشەی ریفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان

گەشەی پارتەکان و کێشەی ریفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان
لەو چەمکانەی جێگە و پێگەیەکی گرنگی لە جیھان و تیۆرەکانی چەند زانای بەناوبانگی دەروونناسی، و لەوانەش فرۆید دا ھەیە (fixation) ە، کە ئاماژەیەکی بەھێزی چۆنیەتیی قۆناغی گەشەکردنی مرۆڤ و دەستنیشانکەری ئاییندەیەکی دەرووندروستە بۆ خاوەنەکەی یان بە پێچەوانەیە.
ئەم چەمکە بە زۆر شێواز و ڕەنگ پێناسە و شرۆڤەکراوە، کەچی فرۆید بە " ڕاوەستان یان پەککەوتنی گەشەی مرۆڤ لە قۆناغی منداڵی " پێناسەی دەکاتن. ئەو وا دەبینێ کە بە ھۆکاری جیاواز بۆ نموونە پەروەردەیی و ... ھتد، منداڵ وەک پێویست و بە شێوەیەکی ئاسایی گەشەی سایکۆلۆژیەکەی بەڕێوە ناچێت و لە ئەنجامدا دەرھاوێشتە ڕەفتارییەکانی لە ڕەنگ و ڕۆخساری ھەڵسوکەوتی ڕۆژانە و بڕیارەکانی دا ڕەنگ دەداتەوە و ئاماژەیەکن بۆ پەریشانی و تێکچوونی کەسایەتییەکەی. ئەو کەسە لە وانەیە مرۆڤێکی ( ٤٠ ) ساڵان بێ بەڵام ڕەفتاری منداڵێکی ( ٤-٥ ) ساڵانی لێی ببیندرێتن.
ئەوەتا لەو ماوەیە ئەو چەمکە لە ھەوڵوێستی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی نەتەوەکانی کوردستان دا، بەدەردەکەون. ھەن کەسان و لایەن ڕاشکاوانە لە دژی کار دەکەن، و ئەوە نیشانیەکی زەق و ئاشکرایی، قسەکانی فرۆیدە، کە پێمان دەڵێن ئەو کەس و لایەنە تووشی پەکەکەوتنی گەشەی سایکۆلۆژی سیاسی(سایکۆپۆلیتیک) ھاتوون، کە لە جیاتی ئەوەی کە گەشەی لە ئاستی ھزارەی سێیەم و سەدەی بیست و یەکەم دا بێ، وەک چەند ھزار ساڵ لەمەو پێش ھەڵسوکەوت دەکەن و دەنگی " نەخێر " بۆ سەربخۆییان ئاماژەیەکی فرۆیدیانەیە لە ھەبوونی پەریشانی دەروونی و سیاسی و دیپلۆماسی دا. *بسپۆرێ زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top