ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەستكەوتێكی مێژوویی وبەدیهاتنی ئاواتی لەمێژینە

ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەستكەوتێكی مێژوویی وبەدیهاتنی ئاواتی لەمێژینە


كۆبوونەوەی 7/6/2017 و بریاردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنەسیاسەكان بۆ جێبەجێی كردنی پرۆسە و مافی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەدێهێنانی هەموو ئەو ئامانج و ئاواتانەیە كە گشت شۆرشە یەك لە دوای یەكەكان بە لە پێناوبدا تێكۆشانیان بۆ كردووە و قوربانیان بۆ داوە .میللەتی كورد دوای بەخشینی دەریاییەك خوێن و خەباتی پرشانازیی و سەروەری ساڵانێکی زۆرە بەردی بناغەی خۆی داناوە بۆ ئەوەی کۆشکی دەوڵەت مەداری خۆی دروست بەکات بەداخەوە لێرەولەوی ھەندێک دەنگی نەشاز بەرزدەبێتەوە بۆ ئەوەی کۆشکی دەوڵەت مەداری قیت نەبێتەوە بۆ گەلی کورد: بەڵام پشت بەخوای گەورەو پشت ئەستور بەماندوبوونی سەرکردایەتی و کوردوکورستان وسەرجەم ھێزە کوردستانیەکان رۆڵە سەربەرزەکانی گەلی کوردستان لە ڕۆژی 25_9_2017 بریاری یەکلاکەرەوەی خۆی یەک لادەکاتەوە مێژوو قوربانی دانی رۆڵە چاوگەشەکانی خۆی زیندوو دەکاتەوە بۆ ھەموو چیھانی دەسلمێنێت کە گەلی کورد داوای مافی خۆی کردوە ئەم مافەش مافێکی رەوایە بۆ کورستان لێرە دا داواکارم گەلی کورد وکوردستان بەو پەری جۆش وخرۆشەوە بەڕووی بنکەکانی دەنگەدان بچن بەخۆێن پەنجە مۆر بکەن تا خوێنی شەھیدانمان بەھەدەر نەچێت : ؟ دوای دەوڵەت مەداری وسەربەخۆیی مافێکی سروشتیە ھەر لایەنێکی سیاسیە بەچەشێوازێک خەبات دەکات وداوای مافی خۆی دەکات بەمەرچێک راچاوی پرنسیپە ئەدەبی وئەخلاقیەکان بەکەن وەک گەلانی تر کار ئەکتەری پۆزەتیف بن بۆ بەھێزکردنی پێگە وکیانی گەلی کوردستان لەسەر گۆرەپانی سیاسی ونەخشەی جیھانبێگومان ئەمە فرسەتێکە بۆ کورد هاتوتە پێش دووبارە بونەوەی محالە ، بویە بەشداری کردنی هەر تاکێکی کورد لەم رێفراندۆمە ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقییە و رێفراندۆم مولکی کەس نیە ئەمە مولکێکی نیشتمانیە، هەر کەسێک نیازی بەشدارکردنی نەبێت بە "بەلێ بۆ سەربەخۆی کوردستان " جا بەر مهانەیەک بێت بە مانایی "بەلێ" بۆ بن دەستی و ژێر دەستی عەرەبە شوڤینیەکان ئەو عەرەبانەی کە چەندین ساڵ بوو کارو کاسبیان چەوساندنەوەو ئەنفال و شەهیدکردن و لەناوبردنی میللەتی کورد بووە . ئەوەی پێویستە لێردا بلێین ئەگەر ناکۆکی بیرو بوچونی جیاوازیشمان هەبێت بەلام لەم بوارەدا دەبێت یەکگرتوو یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین و دەست لەنا دەست بین و بەروحێکی کورد پەروەرانە بەشداری رێفراندۆم بکەین بە دەنگی(بەلێ بۆ سەربەخۆی کوردستان خەبات و هیواو قوربانی دانی قازی و بارزانـی باوک و پێشمەرگەو خوێنی ئالی شەهیدانــی بەئەنجام گەیاند ، ئەوەی ماوەتەوە ئەرکی سەرشانـی گەلە بە پشتگیری و پالپشتی بارزانـی تادەگەین بەلوتکە..وەرن دەست لەناو دەست 25_9_2017 بکەین بەڕۆژی کوردایەتی و گەل ودایکی شەهیدان ، بیکەین بەڕۆژی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە،بیکەن بەرۆژی باوکی جەرگ سوتاو بیکەین بەڕۆژی بێ باوکان ، بەڕۆژی سەرکەوتن و یەکتر قبول کردن..ڕۆژ ڕۆژی کوردایەتییە ڕۆژی بەدیارکەوتنی تروسکەی نیشتیمان پەروەریی و سەرکەوتنە، ڕۆژی یەکلایی کەرەوەی خەمخۆرو جاش و خۆفرۆشانە...
بەرەو ڕۆژە مەزنـەکە25_9_2017دەچین ، ڕۆژی سەڕکەوتن و سەربەخۆیی نزیکە ، بەرەو بەدەولەت بوون ، بەرەو خۆناسین و زانینی ناسنامە....بەرەو نازناوی من کوردم کوردستان خاک و نیشتیمانمە ... . ریفراندۆم مافێکی سروشتی ھەر گەل ونەتەوەیەکە کەبوونی ھەبێت لەسەر رووی ئەم گەردونە زۆربەی ھەرە زۆری گەلانی سەر رووی ئەم زەمینە گێشتوونەتە ئەو مافە رەوایەی خۆیان وئیستا خاوەند کیانی خۆیانن لە سەر گۆرەپانی سیاسی و نەخەشەی چیھان بەسەربەستی مومارەسەی ژیانی خۆیان دەکەن لەھەموو روویەکەوە ژیان لەم گەردوونە ھەر وابووە ھەر گەل و نەتەوەیەک : کار ئەکتەرەکانیان شەونوو خونی دەکەن لەپێناو گێشتن بەلوتکە لای ھەموان روون وئاشکرایە! سروشتی ژیانی گەلانی تر لەسەر ئاستی جیھان و رۆژ ھەڵاتی ناوەراستی ھەر گەل ونەتەوەیەک بەشێوازیکی جیاواز تێدەکۆشێت وخەبات دەکات بۆ ئەوەی کیان وپێگەی خۆیان بەھێز بکەن لەم گەردوونە : دوڵەت مەداری ماندوبوون وشۆرش وخەبات قوربانی دانی دەوێت تاگیشتن بەو مافە سروشتیەی ھەر گەل ونەتەوەیەک. بۆیە پێوستە لە سەر هەر تاكێكی كورد تا بەدەسهێنانی ئەو مافەرەوایە و ئاواتی شەهیدان ،رێگە نەدات نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان بەلارێیاندا ببەن و پشتیوانی تەواویی هەوڵە دڵسۆزانەكانی سەرۆك بارزانی بن .سەربەخۆی كوردستان و ئاوات وخولیا تاک بەتاکی گەلی کوردستانە بەهەموو توێژو چین و ئایدیاو نەتەوە جیاوازەکانیەوە خەون و ویستی نەتەوەیەکە سەدان ساڵە خەبات و تێکۆشانی بۆ ئەکات و لەو پێناوەدا بەهەزاران قوربانی بۆداوە.سەربەخۆی و ڕزگاری نەتەوەی ونیشتیمان ئاوات و ئامانجی هەموو تێکۆشەران و سەرکردەکانمان بووە.ئێستاش ئەرکی هەموو تێکۆشەران و کادرو ئەندامان و هەڵسوڕاوانی تێکڕای حزبەکانە بەیەک دەستی ویەک دەنگی کاری بۆ بکەنئاوات وخەونی سەرکردە کۆچکردوەکان و هەموو شەهیدان وزیندانیان بهێنینەدی گەل ونەتەوەکەمان بگەیەنینە کەناری ئارامیڕێگری بکەین لەدووبارەبونەوەی ئەنفال و کیمیاباران وقەتڵ و عامێکی تری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ،ڕێگری بکەین لەڕەش پۆش بوونی دایک وخوشکەکانمان, بەهیوای یەک دەنگی و یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستی گەیشتن بە هەموو ئاواتەکانمان
Top