توخوا دڵتان بەچی عێراق خۆشە؟؟ تاکەی کەرامەتمان لەژێر پۆساڵیان بێت؟

توخوا دڵتان بەچی عێراق خۆشە؟؟ تاکەی کەرامەتمان لەژێر پۆساڵیان بێت؟
کاتێک چوومە فرۆکەخانە لە تورکیا لەوێ گوتیان ئەگەر عێراقی بیت، ئاستەمە ئۆتێلت دەسکەوێت، بێ گومان وادەرچوو. چونکە تاکی عێراق لەسەر شەڕانگێزی راهێنراوە، خواشاهێدە چەند سەفەرەی دەرەوەی وڵاتم کردووە، تاناچار نەبووم ئەو پاساپۆرتەم نیشان نەداوە، ئاخر لە عێراقێکدا خاوەنی (نووری مالیکی) بێت کە قوتی خەڵکی کوردستانی بڕی داعشی هێنایە مووسڵ، سوپاکەی ئەو سوپایەی عێراق بێت کە هەڕەشەی داگیرکردنی کوردستان دەکات ، پەرلەمانێکی هەبێت بێ ئاگاداری کورد کودەتای بەسەردا بکات، مادەی ٢٣ دەستووری بۆ دژی کوردستان زیاد بکات، پەرلەمانتاری وەک (حەنان فەتلاوی) و (نەهلەهەبابی) و (قاسم ئەعرەجی) و (عالیە نوسەیفی) هەبێت، عێراقێک وەزارەتی نەوتی ئەوەندە خراپ بێت ١٣ ساڵە نەتوانێت بەرمیلێک نەوت بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات، پارە نەداتە هاووڵاتیانی خۆی، عێراقێک ئاوابێت بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان نیگەران بێت، دژایەتی بات، دەبێت چ عێراقێک بێت و دڵم پێی خۆش بێت؟؟ .
لەماوەی دروست بوونی عێراق تائێستا کاراین بۆ ئەوە کردووە تاکی کورد کەرامەتی بشکێت، هەڵمەتی کوشتنی کوردان و شەڕ لەگەڵ هەرێمی وکردستان و کیمیاباران و ئەنفال و جینۆساید هەمووی بۆ ئەوەبووە کە تاکی کورد ببێتە تاکی پلەدووەم لە عێراق، بۆیە دەرفەتە خەڵکی کوردستان بەبەلی بۆ ڕیفراندۆم سەروەری خۆیان بگێڕنەوە.

بەڵی بۆ ڕیفراندۆم بەڵی بۆ گەرانەوەی سەروەری تاکی کوردستان.
Top