بو کامپه‌ کوماری دیموکراتی په‌ره‌له‌مانیه‌کی گوران،،،!!!

بو کامپه‌ کوماری دیموکراتی په‌ره‌له‌مانیه‌کی گوران،،،!!!
ئه‌وه‌ی ره‌چاوه‌ ده‌کردێ روژانه‌ی به‌ناو روشنبیرو نیشتمان په‌روه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گوران هه‌ولی دابه‌ش کردنی یه‌ک رێزی مالی کوردی و دا‌به‌ش کردنی شه‌قامی کوردی ده‌ده‌‌ن و شتیکی وایان دروست کردووه‌ له‌ناو ئه‌م کومه‌مگایه‌دا ئیتر خه‌لک رقیان له‌ یه‌ک تر هه‌بێت و پربن له‌ کینه‌ که‌ ئه‌م جارێ هیچ له‌ سروشتی که‌سه‌ رونشبیرو نیشتمان په‌روه‌ران ناچێت و ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ئه‌م کرده‌وانه‌ دکه‌ن بیر له‌وه‌ بکه‌ن که‌ روشنبیریه‌ت و نیشتمان په‌روه‌ری بریتیه‌ له‌ هه‌ول دان بو پێکه‌وه‌ ژیان و بلاوکردنه‌وه‌ی ئارامی و ته‌بای له‌ نیوان هاونیشتمانیان نه‌ک په‌یدا کردنی کلتوری ناوچه‌گه‌ری و ره‌ش کردنی خه‌باتی زورتر له‌ نیو سه‌ده‌ی ئه‌م گه‌له‌...

ئه‌وه‌ی سه‌یرم پێ دێ ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ هه‌ندێ له‌م سه‌رکردانه‌ی گوران دوای بریاردانی هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم (بێجگه‌ له‌ گوران و کومه‌ل)!!!! بو ئه‌نجام دانی راپرسی داهێنانه‌کی نوێ یان کردووه‌ له‌ دابه‌ش کردنی شه‌قام له‌ نێوان پشتیوانانی راپرسی و ‌ دوژمنانی راپرسی که‌مه‌به‌ستی له‌ پشتیوانان (پارتی و بارزانی ) یه‌ و دوژمنانیش خو زور دیاره‌ که‌ بزوتنه‌وه‌ی (گوران)ه‌،، که‌ یه‌که‌میان به‌ (کامپی شانشینی ره‌های سته‌مکار ) و دووه‌میشیان به‌ (کامپی کوماری دیموکراتی په‌رله‌مانی )ناو ده‌به‌ن..ئه‌م سه‌رکردانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک باس ل 25 سالی رابردووی ئه‌م وه‌لاته‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌رچی نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌لی و بێ یاساییه‌ک له‌م وه‌لاته‌دا ژێر سایه‌یی ئه‌م شانشینه‌ (پارتی)دا بێت به‌شێوه‌یه‌کان له‌ شێوه‌کان خویان وه‌ک فریشته‌یه‌کی قورتال که‌ر پێشانی ئه‌م ملله‌ته‌ ده‌ده‌ن که‌چی پارتی زور به‌ راشکاوی دانی به‌ که‌م کوریانه‌ی له‌ 25سالی رابردوو به‌ ئیشتاشه‌وه‌‌ داناوه‌ هیچ کاتێک له‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی لسه‌ر شانیه‌تی رانه‌کردووه‌ به‌لام ئه‌م روشنبیره‌ به‌رێزه‌ و کامپه‌ کوماری دیموکراته‌ پارله‌مانیه‌کی له‌ بیریان چووه‌ که‌ خوشیان له‌م 25 ساله‌ی رابردوو پشکی شیریان هه‌یه‌ له‌ ئه‌و دزی و بێ یاسایی و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ بگره‌ ئه‌ندازیاری شه‌ری ناوخوش بوون خوه‌ هه‌موومان به‌بیر دێت له‌ شه‌ری خوکوژی دا کاتێک په‌رله‌مانتاره‌کانی هه‌رێم له‌ نێو په‌رله‌مان مانیان گرتبوو بو ئه‌وه‌ی شه‌ر نه‌که‌وێته‌ ناو هه‌ولێر و هه‌ولی چاره‌سه‌ی کێشه‌کانیان ده‌دا که‌چی هه‌ر ئێوه‌ و سه‌رکرده‌ به‌ حساب به‌رچاو رونه‌که‌ی جه‌نابتان بوو که‌ گوتی (کوێ هه‌ولێر پیروزه‌) و شه‌رتان هێنا نێو جه‌رگه‌ی هه‌ولێر و په‌رله‌مان ئه‌رێ ده‌بێ ئێوه‌ وا هه‌ست بکه‌ن خه‌لک هیچ له‌م مێژووه‌ نازانن؟

نازانم چون روتان دێت باس له‌ کامپی کوماری دیموکراتی په‌رله‌مانی بکه‌ن ؟خو هه‌ر ئێوه‌ بوون له‌ هه‌لبژارده‌نه‌کانی 2013ێ داتان کرد که‌ ده‌بێ سه‌روک له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌لبژێردێت نه‌ک په‌رله‌مان ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ 2009 دا داواتان کرد سه‌روک له‌ په‌رله‌مان هه‌لبژێردێت !!!!نازانم چون ده‌توانن باس له‌ په‌رله‌مان و شکوی په‌رله‌مان بکه‌ن کاتێ که‌ خوتان کونسولی ئیرانتان هێنایه‌ نێوه‌ په‌رله‌مان و به‌ چاودێرێ ئه‌و بریارتان ده‌کرد و هه‌لپه‌رکێ و وێنه‌ سێلفیه‌کانتان له‌بیره‌ له‌ نێو په‌رله‌مان؟ ئاخو ده‌بێ په‌رله‌مانێكی له‌ ژێر چاودێری خه‌لکێک که‌ مێژوویان پره‌ له‌ دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد و زوریش به‌ راشکاوی دژی ویستی کورد ب وه‌ستێت چ شکویه‌کی هه‌بێت؟

ئێوه‌ باس له‌ شانشینی سته‌مکار ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ی بو خه‌لکانێک له‌ شاره‌که‌ی جه‌نابت هه‌ست به‌ ئارامی ناکه‌ن و رو له‌ هه‌ولێر ده‌که‌ن ؟ ئه‌مه‌ خوی جێگای پرس نیه‌ بو ئێوه‌ ؟

ئه‌ی بو سه‌رکرده‌کانی وه‌لاته‌ دیموکراته‌کان په‌یوه‌ندی توند و تولیان له‌ شانشینه‌ سته‌مکاره‌یان هه‌یه‌ ؟

نازانم ده‌بێ چ شانشینێکی سته‌مکار بێت که‌ مه‌رقه‌دی شاه‌ گه‌وره‌که‌ی له‌ باوشێ زێدی باب و باپیرانی بێت به‌و په‌ری ساده‌یی یه‌وه‌ و له‌ ته‌نیشت گوری سه‌دان هه‌ژار و شه‌هیده‌کانی ئه‌م نیشتمانه‌ بێت؟

که‌چی گوری سه‌روکی (کامپه‌ کوماری دیموکراتی په‌رله‌مانی)یه‌که‌ی جه‌نابت له‌ نێو جه‌رگه‌ی سلێمانی زیاتر له‌ 128 دونم زه‌وی داگیری کردووه‌ دور و جیاواز له‌ گوری هه‌موو هه‌ژاران و شه‌هیدانی شاره‌ جوان و نیشتمان په‌روه‌ره‌که‌ی سلێمانی؟ئاخو ده‌بێ باوکی هه‌ژاران دوری هه‌ژارن بێت؟ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وی گورکه‌ی سه‌روکی کامپه‌کتان کردووته‌ به‌ (نه‌زرگه‌ ) به‌ حساب شوێنه‌ی نه‌زر کردنی عارف و زاهیدانی دینی خودایه‌ که‌ نه‌زرگه‌ ته‌نها بو (که‌سانی ئاینی و خواناس ...)به‌کار دێت ،،که‌ ئیوه‌ روژانه‌ ده‌یان به‌چکه له‌ قوتابخانه‌ و لێره‌ و له‌وێ دئێن سه‌ر گوری ئه‌و سه‌کرده‌ی کامپه‌که‌تان

جا خوتان بریار بده‌ن کامه‌یان زورتر له‌ شانشینی سته‌مکار ده‌چیت و کامه‌یان زورتر له‌ په‌رله‌مان

ئه‌و په‌رله‌مانی که‌ ئه‌ندامانی بو رێگری کردن له‌ شه‌ری براکوژی مانیان گرت یان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ده‌ستی کونسولی ئیرانیان گرت و هیناویان ناو هول بو دژایه‌تی کردنی پارتی و گرتنی وێنه‌ی سیلفی؟

ئه‌و میرنشینه‌ی گوری شاهه‌یه‌که‌ی له‌ ته‌نیشت هه‌ژارانه‌ یان ئه‌و کامپه‌ی گوری سه‌رکرده‌که‌ به‌ تاق ق ته‌نها له‌ نێو 128 دونه‌م زه‌وی دا ؟

ئه‌و شانشینه‌ی خه‌لک له‌ باوه‌شی هه‌ست به‌ ئارامی ده‌کات و له‌ کامپه‌که‌تان دێته‌و وێ یان ئه‌م کوماره‌ی جه‌نابتان که‌ که‌س لێ ئارم نیه‌ بێجگه‌ له‌ خوتان ...

به‌لێ بو شانشینێکێ سته‌مکار ی ره‌ها که‌ خه‌لک تێدا ئارام بێ و پر بێ له‌ خوشگوزه‌رانی و هه‌رگیز رازی نه‌بێت به‌ مساوه‌مه‌ کردن به‌ مافی کورد

نا بو کوماری دیموکراتی په‌رله‌مانی کو په‌رله‌مان تێدا شکوی له‌ ده‌ست دابێت و ببێته‌ شوێنی مراهقینی سیاسی و گرتنی وێنه‌ سلفیه‌کان ...
Top