رۆژی هەڵدرانەوەی دەمامكەكانە

رۆژی هەڵدرانەوەی دەمامكەكانە
ئەوە جاری یەكەم نیییە كە كەسانەك بیانەوێت دژ بە سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بهاوێژن هەر بۆیەش ئەو جارەیانوەكوو هەر جارەكی تر بە بێی ئەوەی كە رۆیایەكی دیاریكراویان بۆ ئایندەی گەلی زۆڵملێكراوی كوردستان هەبیت كەوتونەتە دژایەتی سەربەخۆییوگرێدانی ئەو بابەتە بە بابەتكی حیزبی و عەشیرەتگەرایی هەرچەندە كەمەبەستی سەرەكی ریفراندۆم لە لای هەموان ئاشكاریە بەڵام كەسانەكی وەكوو قەرەسۆ ناوێرن بەرەو رووی راستییەكان ببن و بە هەموو شێوەیەك لەهەوڵی چەواشەكردنی راستییەكانن.
هەرچەندە نوسینی ئەو بابەتە لەكات و ساتی ئێستادا دروست نەبیتبەڵام ئەوەی كە هانی دام بۆ ئەوەی رووی راستەقینەی ئەو كەسە بە دیار بخەم چەند راستیەكە كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەكەم ئەوە جاری یەكەم نییە كە لەوجۆرە لێدوانانە كە لە بەرژەوەندی دژبەرانی كورد دەدەن پێشتریش مستەفا قەرەسوو، ئەندامی كۆنسەی سەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان و لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنیی Sterk tv وتی:"ئێمە پێشتر بە دوای دامەزراندنی دەوڵەت بوین، بەڵام لە ئێستادا وازمان لەو داواكارییەمان هێناوە و لەسەر ئەو باوەڕەین كە گەلان بۆ ئەوەی مافی چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن حەتمەن پێویستییان بە دامەزراندنی دەوڵەت نییە و ئێمە دەتوانین لە چوارچێوەی خەباتی سیاسی و دیموكراتی، چارەنووسی خۆمان دیاری بكەین. ناوبراو پارتی دیموكراتی گەلانی بە پڕۆژەیەكی گرینگ و جددی بۆ لایەنەكەی ناوبرد و جەختی كردە سەر ئەوەی كە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە بەدروستی دەركی پێ بكرێت، دەتوانێ ڕێگا لە بەردەم كرانەوە و بەرەوپێشچوونی سیاسی لە توركیا بكاتەوە ".
ئەوانە پێشتر ئەو دروشمە زەقانەیان هەبوو كە تەنیا و تەنیا بۆ مەبەستی فریودانی كۆمەڵەك گەنج بوو كە رزگاری كوردستان یان لە توركیا لەو دیدو بۆچونانەی ئەو پارتە دەتیتەوە لە كاتەكدا كە هەمووویان بڵقی سەر ئاو بوون تەنانەت ئەو دروشمەی " باكوور، باشوور، رۆژهەڵات" سەر زار و بن زاریان بوو و هەركەسێك كە لە دەرەوەی ستراتیجیان بوو بە خائین لە قەڵەمیان دەدا و ئەوانەی كە رەخنەیان لێدەگرتن روبەروی كوشتن دەبونەوە.
ئەو جارەیان مستەفا قەرەسو ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، ھەڵوێستی پازدە حیزبی سیاسیی كورستانی بۆ بەڕێوەبردنی گەشتپرسی ۲٠۱۷/۹/۲٥ لە باشوری كورستان، بە بڕیارێكی عەشیرەتی ناساند و ڕایگەیاند::
" بڕیاری ریفراندۆمی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرهەمی عەشیرەتگەرایی سەراتاییە. ئیمە لە دژی دەوەستینەوە "
ئیتر هیچ بۆ ووتن نامینیت و بریار بۆ گەل دەمینیتەوە.
Top