ئه‌رکه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نێچیرڤان بارزانی
June 10, 2017
وتار و بیروڕا
نێچیرڤان بارزانی، له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا له کابینه‌کانی حکومه‌تدا، به پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆک بارزانی، ڕۆڵ و كاریگه‌ری حزبی له‌ناو دام و ده‌زگا حكومییه‌كان تا ئاستێكی باش كه‌مكرده‌وه و له په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كاندا پشتی به سه‌ره‌تاكانی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه به‌ست، ئه‌وه‌ش گرنگی تایبه‌تی هه‌بوو له به سیاسی كردنی پرسی كورد‌و دابین كردنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه ڕوون و ئاشكرایه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان پشتیوانییه سیاسیه نێوده‌وڵتیه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كوردی له قه‌یرانی دوو ماڵه‌كی ڕزگار كرد و خه‌باتی سیاسی و دیبلۆماسی له چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ کۆدەنگى نیشتمانى یه‌كخسته‌وه.
ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی نێچیرڤان بارزانی له حکومه‌تداریدا، وایکرد هه‌وڵه‌کانی به ئاڕاسته‌ی ستراتیژی ئابووری سەربەخۆ بە ئامانجێكی سیاسی بگرێته‌به‌ر و قۆناغ بە قۆناغ بناغەكانی پتەوتر بکات، سه‌ڕه‌رای به‌ربه‌سته سیاسیه نێوخۆیی و ئیقلیمیه‌کان،
له بواری نه‌وت که شاده‌ماری ئابووری هه‌رێمی کوردستانه، ده‌رگای کوردستانی به‌ڕووی گه‌وره کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی جیهاندا کرده‌وه و کوردستانی برده قۆناغێکی تری نزیک بوونه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی و به‌پلانی تۆكمه ودانایی سیاسیه‌وه توانی كوردستان بخاته سه‌رنه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان.
ڕێککه‌وتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا و گرێبەستی درێژخایەن لە لایەن كۆمپانیا گه‌وره‌کانی وڵاتانی زلهێزی دونیا لەگەڵ كوردستان، ده‌ستپێکێکی باش بوو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووری درێژخایه‌ن و بووژانەوە و گەشەی ئابووری و هەنگاونان بەرەو چارەسەریی قەیران و گرفتە ئابوورییەكانی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماژەیەكی یەكجار ڕوونی متمانەكردنی سیاسیی بوو بە ئێستا و ئایندەی ئەم وڵاتە به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و كێشانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ڕوویاندا كه به‌هۆی بڕینی بودجه له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق، شه‌ڕی دژی داعش و هاتنی نزیکه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری ده‌ستی تیرۆر له ڕۆژئاوای کوردستان و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان.
بێگومان ئامانجی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ستراتیژیه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌بوو که پێش ئه‌وه‌ی كوردستان سەربەخۆیی رابگه‌یه‌نێ گشت فاکته‌کانی ئابووری و سیاسی بكەوێتە دەستی خۆی و خاوەنی ئیرادەیه‌کی سەربەخۆ بێت و بتوانێ هاوسەنگیی دیبلۆماسی رابگرێ و پەیوەندییەكانی بە هەموو ئاڕاستەكاندا پتەوتر بکات.
به‌شداری نێچیرڤان بارزانی لە كۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆرگ له ڕوسیا که وەك سەرۆكی حكومەتێكی كاریگەر و گرنگی ناوچەكە پێشوازیی لێكرا و له‌میانه‌ی کۆڕبه‌نده‌که‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له سه‌رۆکی ڕوسیا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و وزه و هه‌ردوو کۆمپانیای گازپڕۆم نه‌فت و ڕووس نه‌فت به‌جیا کۆبوویه‌وه، هه‌ر له‌و کۆڕبه‌نده‌دا هه‌رێمی كوردستان و روسیا گەیشتنە لێكگەیشتن و هەنگاونان بەرەو گرێبەست و هاوكارییەكی ئابووری درێژخایەن، رێککەوتنی نەوتی نێوان رووس نه‌فت و حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە گرنگترین رێککەوتنەکانی کۆڕبەندەکە بوو، و پووتین هەموو پشتگیرییەکی سیاسی خۆی بۆ کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە، کە وەک حکومەت و کریملن و هەموو رووسیا پشتگیری هاتنی کۆمپانیا رووسییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەم رێككەوتنە لەگەڵ رووسیا گەره‌نتی باشبوونی دۆخی ئابووری هەرێم دەدات و سه‌ره‌تایه‌کی باشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان. هه‌روها دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابووری و بارزگانیه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بۆ په‌یوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماسی له نێوان هه‌ولێر و موسكۆ، به‌مه‌ش به‌ره‌وپێشڤه‌چوونێکی گرنگ له پێگه‌ی كوردستان له‌ناو ده‌وڵه‌تانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ئێستا کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و وڵاتانه هه‌یه و به‌ره‌و قۆناغی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا