چارەنووسی دەشتی نەینەوا لە نێوان کۆنگرەی بروکسل و ھەوڵەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدەوڵەتبوون

چارەنووسی دەشتی نەینەوا لە نێوان کۆنگرەی بروکسل و ھەوڵەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ بەدەوڵەتبوون
توانایی و ئەنجامدانی پرۆسە و کاریبیرکردنەوە (thinkingیان تەفکیر) یەکێک لە ئەرکە ھەرە ئاڵۆز و پێشکەوتووەکانی مێشکە، کە مرۆڤی بایۆلۆژیک-مێنتالیلە گیانەوەرانی تری فیزیۆلۆژیک جیادەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە لە بارەی چۆنیەتی ڕوودانی، ڕای جیاواز ھەیە، بەڵام دەکرێ بگۆترێتن لایەنە مەتریالییەکەی ( مادی) و بەستراوبوونی بە پرۆسەی بایۆکێمیاوی شتێکی شاراوە نیە، ھەرچەندە ھەن کەسانێک ئەو بیرۆکەیە بە بیرکردنەوەیەکی مەتریالیستی دەزانن. بەڵام گرنگ ئەوە نیە، ئەوەی کە گرنگە، ئەوەیە کە دەبێ بزانین دواین ئامانج لە پرۆسەی بیرکردنەوە لای مرۆڤەکان لە دەستپێک و کۆتاییدا بریتیە لە چارەسەکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕووی دەبن و ئاستی نواندنی و بڕیارەکانی کەم و لاواز دەکەن. بۆیەش دەبینین ئەم پرۆسەیە ئەگەر لە گیانەوەران بە یەکجاریش نەبێ، لە نزمترین ئاستی خۆی دایە و لای ئەوان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکێ ڕەمەکیی خۆڕسک زیاتر تێپەڕ ناکاتن. بەڵام مرۆڤەکان کێشە بچوک و گەورەکانی بە ھۆیەوە چارەسەر دەکات بە مەرجێک دروست و لۆژیکانە، و وەک دەروونناسانی گشتاڵتی بۆی دەچن، بە گشتی بیر بکاتەوە.

بە درێژایی مێژوو بیرکردنەوەی ناشیاو و دوور لەو بنەمایانە گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بووە و گۆرزی گەورە و کۆشندەی لێ وەشاندووە، بە جۆرێک، کە ئەگەر ئێمە لەگەڵ خۆمان و مێژوو ڕوو ڕاست و بوێر بین، دەبێ دان بەوە بنێین کە زۆرێک لە نەھامەتیەکانی شارستانیەت بەرھەمی گەوج و چەواشەی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە بووە.

لەوانەیە زیادەڕۆیی نەبێ گەر بگۆترێتن، کە ھەر یەکە لە ئێمە مانان و لە بسپۆرییەکەی خۆیدا چەندین نموونە و بەڵکۆ ھزارانیشی لە مێشکدا ھەبێ، و ئێمە نەتوانین لەم کۆرتە گۆتارە دا ھەمووی تاوتوێ بکەین. بۆ نموونە ئەگەر بمانەوێ تەنیا ئاماژە بە نموونەیەکی سایکۆلۆژیای دیرۆکی بدیەن دەبینین لە ھزاران ساڵی ڕابردوویمرۆڤایەتی دا، مرۆڤ بە بیرتەسکیەوە لە بابەتی وڵاتێک دەڕوانێتن کە دیدگایەکی تەسکی بەرژەوەندیخوازانە بۆوەتە ھۆکاری زۆر کێشە و گرفتی ماڵوێرانکەر. بۆ نموونەش شوێنێکی وەک وڵاتی ئاشوورییەکان، واتا دەشتی نەینەوا و خاکی یونس پەیامبەری ئاشووری (س)، یان ئەوەی کە تەعریب کراوە و پێی دەگۆترێتن " موسل ( الموێل) ". بە پێی سەرچاوەکان دەوڵەتە بەھێزەکەی ئاشوور، کە زیاتر لە ( ٦٠٠٠-٧٠٠٠ ) ساڵ بەر لە ئێستا سەربەخۆیی وەرگرت، و وەک تەورات ئاماژەی پێدەداتن شاری ناوبراو بوو پایتەختیان. ئاشوورییە سامی نەژادەکان ئەوسا بە ماندووبوونی خۆیان و ئارەقێ نێوچاوانیان، وڵاتێکی دەوڵەمەندیان پێکھێنا.
ڕاستە لە خەسڵەت نەشرین و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیان دڵڕەقی و دڕندایەتی زۆر بەناوبانگ و دیار بوون، و ئەوان بە ھۆیەوە تاوانی گەورەیان دژ بە خەڵک و نەتەوە و دراوسێیەکانیان ئەنجام دەدا، بەڵام شاراوە نیە، ئەوڕەفتارە و تووندوتیژییەی ئەو کات، بەشێک بووە لە کەلتووری ژیانی ئەو کات. چونکە گەر وا نەبۆایە خەڵکانی تر ئەوانیان لە ناو دەبرد. ھەرچەندە لە کۆتاییشدا ھەر وای لێھات.
جا من ناتوانم بڵێم و بڕیار بدەم کە لەنێوچوونیان ھەمان بەرھەمی ئەو زۆردارییەیان بووە، چونکە کورد گۆتەنی " یا ڤی دەستی ل وی دەستی نائێتن"!، بەڵام دووریش نیە وابێ. وڵاتی پێشکەوتوویان داگیرکرا، و ئەم ئیمپراتۆریەتە بەھێزە لە ساڵانی ( ٦١٢ پ. ز. ) لەسەر دەستی کوردەکانی میدیایی ئاری لە ناوبردران. ئەو کات "ھووەخشتر" پاشای ئەو کاتی کوردەکانی میدی، " ساراکووس" پاشای ئاشوور و خێزانەکەی لە دەشتی نەینەوا لە نێو ئاگر دا دەسووتێنێ و کۆتاییبەو وڵاتە دەھێنێ. ھەڵبەت نازانین چۆن بڵێین کە ئێمە لە پێش ئەوانەوە داوای لێبۆردن لەو نەتەوەیە دەکەین کە لەسەر دەستی باب و باپیرانمان تاوانی واھا گەورەیان لەگەڵدا کراوە، چونکە ئەو داوایە ئیتر دادی قۆربابنیانی ئەو تاوانانە ناداتن. بەڵام ھەر چۆنێک بێ ئێمە ئێستا و ھەمیشە وەک براین و دەمینینەوە و پێکەوە ڕووبەڕووی ژیان و چارەنووس و تیرۆر و ھەڕەشەکانی ھاوبەش بۆ سەر نەتەوکانمان دەبین.
بە پێی نیشانەکان، ئەو گۆرزە کۆشندەیەی میدییەکان لە ئەوان واتای ئەوە نەبووە کە ئاشوورەکان نەمان، بەڵکۆ بە پێچەوانەوە ئەوان تا ھزاران ساڵ دواتریش لە ژێر سیبەری ئیمپراتۆریەتەکانی میدی و ئاریایی بە ئازادییەوە دەژیان تا ئەو کاتەی کە لە چەرخی ھەفتەمی زایینی عەرەبەکان ھاتن و دواتریش لە چەرخی سێزدەھەم توورانەکان، ئاودیوی دەریای قەزوین بوون و ھاتن ھەمان ناوچەیان داگیر کرد و ئاشووریەکان بۆ ھزاران ساڵ و کیلۆمەتر لەو وڵاتە دابڕان و زۆرێک لە وان لە جیھان پەرت و بڵاوەیان پێکرا.
ئەوە ھەموو ئەوە ناگەینێ کە ئەمرۆ تورک و عەرەبەکان و فارسەکان و بەرەکانی شێعە و سۆننە لە پەراوێزی پرۆژە وەھمیەکانی سیاسەتوانانی شێعە مەزھەبی ئێرانی و پەیوەندار بە گەیشتن بە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست، بۆ داگیرکردنی وڵاتی ئاشووریە سامی نەژادەکان، ئاسمانیان بەسەر عەردەکەی نەینەوا دا دەڕووخێنن و بۆ بەدەستھێنانەوەی ئەو بەھشتەی کە خاکی دێرینی ئەو نەتەوەیەیە، دەست و قاچی یەکتری دەشکێنن و سەری یەکتری دەفڕێنن، مافی ڕەوایان ھەیە و نابێ کەس و جیھان لەسەریان بە دەنگ نەیێ.
ئەوەتا جیھان لەئەوان بەدەنگ ھاتووە و ئارەزووی چارسەرکردنی کێشە و گرفتە لە بننەھاتووەکانیان ھەیە. ئەوەش مافێکی ڕەوای ئەو نەتەوەیە و چەندین نەتەوەی تری دانیشتووی ئەو ناوچەیە کەدەبێ ئەوان بۆ مێژوو بگەڕێنەوە و بە مێنتالیتەیەکی دروست و لۆژیکانە بیر بکەنەوە و خۆیان لە گێڵی نەدەن و ئەو دەشتە بۆ خاوەنە ڕەسەکانیان بە جێ بھێڵن.
بۆچی ئەوان واقیعی نین و واقیعیانە بیرناکەنەوە، و بیر خۆیان ناھێنن کە ئەو شوێنە ھی ئاشوورییەکانە و خەونی گەڕانەوە و ئاوەدانکردنەوەی بۆ نزیکەی چەندین ھزار ساڵە لە مێشک و مێنتالیتەی کەسایەتی ئاشووری دەرنەچووە و ناچێ. لە مۆسکۆ بووم تاجیکێکی ئاریایی زۆر بە گەرم و گۆڕی باسی لە مینەتییەکانی ئەوانی دەکرد و بەرگریی لە مافەکانی ئەوانی دەکرد و بڕوای وابوو ئەوان زۆرداریان لێکراوە و بەشخۆراون.
ئەو لایەنانەی کە ئێستا داگیرکەری ناوچەکانی ئەوانن و بە بەھانەی لەناوبردنی داعش پەلکێشی ئەو دەڤەرە بوونەتەوەدەبێ دان بە مافی نەتەوەکانیتر بنرێتن و چیتر لە "کۆنی دەرزیەوە" تەماشەی جیھان و ناوچەکە نەکەن. ئەزموون پیشان دەداتن کەبیرکردنەوەیەکی مرۆڤدۆستانە و سینگ فراوانانە باشترین چارەسەر بۆ قەیرانەکەی نەینەوا و ھەموو قەیرانەکانی مرۆڤایەتی. با چیتر تورک و عەرەب و فارس خۆیان بۆ ئەو ناوچانەی خاک و نیشتمانی ئاشوورییەکانە بە کۆشت نەدەن.
وڵات وڵاتی ئاشوورە و ئایین و خۆداپەرێستیان ھەرچۆنێکە پەیوەستە بە خۆیان، و وەک جەنابی سەرۆک بارزانی دەفەرمووتن:" ھەموومان لە مرۆڤایەتی دا برای یەکترین و نابێ ھیچ کەسێک ئایین و باوەرەکانی بەسەر کەسیتر بسەپێنێ"، و مەسیحیەتیش جۆرێکە لە جۆرەکانی خۆاپەرێستی و ھاوشێوەی مۆسڵمان و جوولەکە و زەردەشتی و یەزیدی و بووزی و ... ھتد. تەنھا دەبێ جوانتر بیربکرێتەوە ئەگەینا مرۆڤ ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ گیانەوەران و دار و بەردەکان نابێ. ئاسوودەیی بۆ دەشتی نەینەوا ناگەڕێتن تا ئەو کاتەی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی ببن بە خاوەنی، و لێی نیشتەجێ بکرێن و بە ئاسوودەیی و دڵنیایی بگەڕێنەوە زێدی باب و باپیرانیان و لە ئاسایشەکی سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی دا ژیان بەسەر بەرن و لە ھەموو ئەو نەھامەتی و ئازارە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەی کە ھەر ئاواراەیەک لە جیھان دا زیاتر لە ھەر کەسێک ھەستی پێدەکاتن نەجاتیان ببێ.
ھەرچەندە کە زۆرێک لە ئاشوورییەکان لە بڕوایە دان پاش ئەو ھەموو سەدان ساڵەی تاقیکردنی ئەزموونی ژیان لەگەڵ بەغدا، گەیشتوونەتە ئەو ڕاستیەی کە تەنھا و تەنھا لەسایەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسوودەیی و ئاسایشی سایکۆلۆژی و ئابووری و سۆسیۆلۆژیی ئەوان دابین و مسۆگەر دەکرێ و زیاتر حەز دەکەن لە چۆارچێوەی کوردستان دا بن، بەڵام وەک بەشێک لە جیھانی دیمۆکراسیەتی سەردەمیانە بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە پەیوەستە بە خۆدی خۆیان و تەنھا ئەوان و نەک ھیچ ھێز و لایەنەکیتر، ناتاوانێ ئەو بڕارەیان بسەر دا بسەپێنێ و ئەمە ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان و کورد و بە تایبەت جەنابی سەرۆک بارزانییە کە لە سۆنگەی ڕێزگرتن لە ئایین و نەتەوەکانی تر زیاتر لە ھەر کەسێک پێی خۆشە ئەم بڕیارە خۆیان بدەن.
*بسپۆرێ زانستەکانیپێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top