جیهان بەگرنگییەوە دەروانێتە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان

جیهان  بەگرنگییەوە  دەروانێتە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان
دوای ئازادبوونی موسڵ رژێمی ئێستای بەغدا بە هاوكاری ئێران گشت هەوڵەكانی چر دەكاتەوە كە جارێكی تر عێراقی لێكترازاو بە یەكتر بڵكێنێتەوە ،بێ‌ ئاگا لەوەی كە كاتێك شووشە بشكێت لێكنادرێتەوە و ئەو پرسە یەكلڵا بۆتەوە ..میللەتی كورد دوای‮ ‬تاقیكردنەوەی‮ ‬گشت بژاردەكان لەگەڵ عێراق جگە لە بژاردەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەبێت لە عێراق تاقیكردۆتەوە،‮ ‬وەكو شۆرش،‮ ‬ڕاپەڕین،‮ ‬دانوستاندن و پێكەوە كار كردن،‮ ‬بەڵام هەموو ئەمانە نەیانتوانیوە چارەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كورد بكەن لە عێراق،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە لە جیاتی‮ ‬چارەسەری‮ ‬قوڵبوونەوەی‮ ‬ناكۆكیەكانی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێناوە،‮ ‬بۆیە لە بەرئەنجامی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە چارەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بۆ كێشەكانی‮ ‬لە عێراق جگە لە سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ بژاردەیەكی‮ ‬تر ناتونێت كێشەكانی‮ ‬كورد لە عێراق چارەسەر بكات‮.‬ عێراق بە شێویەك دروستكراوە كە هەم ناكۆك بووە لەگەڵ شێوازی‮ ‬دابەشبوونی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬و هەم بە پێی‮ ‬هەلومەرج و پڕۆسەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دروست نەبووە،‮ ‬جا ئەمەش بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر زەق كاریگەری‮ ‬هەبووە بەسەر مێژووی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو وڵاتە،‮ ‬دوای‮ ‬نزیكەی‮ ‬سەد ساڵ دەوڵەتانی‮ ‬سەرداریش لە جیهان لەلایەك و لەلایەكی‮ ‬تریشەوە دەوڵەتانی‮ ‬هاوسێی‮ ‬یان ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬كە كوردستانیان بەسەر دابەشكراوە تا‮ ‬ڕادەیەك گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە تا ئەو هەڵە مێژووییە لە عێراق‮ ‬ڕاست نەكرێتەوە بارودۆخی‮ ‬عێراق باشتر نابێت لەو بارودۆخەی‮ ‬كە ئێستا تێیدا گووزەر دەكات،‮ ‬بۆیە پێویستە ئیتر كورد لە عێراق جیا ببێتەوە،‮ ‬چونكە ئەزموونی‮ ‬ڕابردوو ئەو دوو نەتەوەیە ئەوەی‮ ‬سەلماندووە كە تا ئەم دوو نەتەوەیە لەچوارچێوەی‮ ‬یەك دەوڵەت دابن زیاتر‮ ‬ناكۆكیەكانیان بەرە و قۆڵ بوونەوە دەچن‮.

دوای سەركەوتنی كورد بە سەر درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و دواتر دیاركردنی سنووری كوردستان بە خوێنی زیاتر لە 1700 پێشمەرگە ، ئێستا میللەتی كورد خۆی بۆ قۆناغێكی چارەنووسساز كە پرۆسەی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئامادە دەكات .هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرێوەچوونی ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە عێراق بەردەوامن و ئەمەش دەكرێت لەرێگەی رێكەوتنێك لەگەڵ بەغدا بێتە دی و لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە بەرێوە بچێت.كوردانی عێراق دووپاتیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە لە بەغدا جیا دەبنەوە.لە چوارچێوەی ئەم هەوڵەدا ، سەركردەكانی كورد دووپاتیان لەسەر بەرێوەچوونی ریفراندوم كردۆتەوە كە دەكرێت لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانەوە پاییزی ئەمساڵ بەرێوە بچێت هەرێمی خۆبەرێوبەری كوردستانی عێراق ئەو ئەگەرەی لە بەردەمیدایە كە دوای تێكشكانی داعش لەو وڵاتە ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ.لەمبارەیەوە ، سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگەری بەرگری ئەمەریكا بە یاساناسانی وڵاتەكەی راگەیاندووە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە لە ریفراندومێكدا دوابەدوای تێكشكانی داعش داوای سەربەخۆیی لە عێراق بكات.ژنەرال ، ڤاینسێنت ستیوارت سەرۆكی چەكی هەواڵگەری پێنتاگۆن – وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا بە لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەكانی ئەنجوومەنی پیرانی راگەیاندووە كە كاتێك داعش لە مووسڵ شكستی پێهنێرا ، گەورەترین بەربەست كە رووبەرووی حكوومەتی عێراق دەبێتەوە بریتیە لە ئاشتەوایی نێوان پێكهاتەكانی حكوومەتی باڵادەستی شیعە ، سوونەكانی رۆژئاوای عێراق و كوردەكان لە باكووری ئەم وڵاتە.چارەسەركردنی كێڵگەی نەوتی كەركووك و داهاتەكانی پەیوەست بە كێڵگە نەوتییەكان ، چارەسەری هاوبەشی شاری كەركووك دەبێتە كۆسپێكی سیاسی گرنگ بۆ حكوومەتی عێراق

بە پێی ئەم مافە ئازادە لە دیاری كردی پێگەی سیاسی و ئازادە لە هەنگاونان بۆ وەدیهێنانی گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی.پاڵپشتییەكانی دروست بوونی دەوڵەت:
١- دانیشتوان
٢- زەوی
٣- نەتەوە
٤- زمان
٥- ژێرخانی ئابووری بریتییە لە دابین كردنی پێداویستی و خزمەتگوزارییەكان وەكو (رێگاوبان، گواستەوەو، ئامێرەكانی گەیاندن، بەرنامە گەشەپێدان، پەروەردە و فێركردن، رێژەی خوێندەواری، بواری تەندروستی.. هتد.
٦- سەرخانی ئابووری: كە دەرامەتی مرۆیی دەگرێتەوە و بریتییە لە پرەنسیبانەی مرۆڤ هەیە بەرامبەر مافەكانی و سوود وەرگرتن لەژێرخانی ئابووری.
٧- حوكمرانی و سەروەری.
٨- سەروەری یاسا و دابین كردنی مافەكانی مرۆق
٩- سامانی سروشتی.
هۆكارانەی كەوای لە كورد كرد كە بیر لە جیابوونەوە لە عێراق بكەن:
جێبەجێ نەكردنی ماددەی ١٤٠ كە لە دەستوری عێراق هاتووە تایبەت بە ئاسایی كردنەوە ئەنجامدانی راپرسی لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان.
قەیرانی ئابووری كە حكومەتی عێراق لەسەر هەرێمی كوردستان دایناوەو نەدانی بڕی ١٧% بودجەی هەرێمی كوردستان و بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٤.ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا سەبارەت بە سیاسەتی فرۆشتنی نەوت و سەرچاوە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان. بیر كردنەوەی شۆڤینیانەی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە مافەكانی گەلی كورد.لاوازی سوپای عێراق بەرامبەر بە داعش و بارگرانی خستنە سەر هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش. لاوازی ئابووری عێراق سەرەڕای بوونی سامانێكی زۆر لە عێراق بەتایبەتی نەوت.لاواز كردنی رۆڵی بەرپرسە كوردەكان لە حكومەتی عێراق و حساب نەكردن بۆ لایەنە سیاسییە كوردییەكان لە لادان و دانانی بەرپرسانی كورد لە بەغدا.
كاتی رزگاربوونی یەكجارییە لە دەست رژێمی دروستكراویی عێراق .. رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەركامیان و بە شێوازێك كوردیان چەوساندەوە تا گەیشتە رژێمی ئێستای شیعەی سەر بە ئێران كە كوشندەترین چەكی لە دژی كورد بەكارهێنان ئەویش چەكی ئابووری بوو،بۆیە دوای هەموو ئەو تاوانكارییانەی لە دژی میللەتەكەمان بەكار هات ئیتر كاتی ئەوە هاتووە، بۆ لەمەودوا كورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، مێژوو شاهیدە، ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا، بینیمان و بیستمان عێراق نەیتوانی هیچ یەكێك لە بەڵێنەكانی بباتە سەر و پتر لە نەوەدوشەش ساڵە یاری بە چارەنووسی ئێمە دەكەن، ئەمەیش ناكرێت چیتر قەبووڵ بكرێت، بۆیە دەبێت هەموو لایەك لە پێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانمان، پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین.هەرچەندە دەوڵەت و سەربەخۆیی لە ئاست قوربانیدان، تڕاژیدیا، جینۆساید و چەوسانەوەی بێ هەژماری حەشیمەتی كوردستان نییە و قەرەبووی ئەم ستەمە ناكات كە وڵاتانی داگیركەر دەرهەق بە كورد كردوویانە، بەڵام دەرفەتێكە بۆ ئەوەی هەوڵ و كۆڵنەدانی بەفیڕۆ نەچێت و بە سادەترین و ئاسایترین مافی خۆی بگات.ئەوەی بووەتە باس و خواسی سەرەكی هەموو لایەك، سەرهەڵدان و دروستبوونی دەوڵەتێكی تازەیە، كە لە ڕابردوودا كورد هەزاران هەزاران شەهیدی لە پێناو داوە، تاكە ئاسۆیەك بۆ گەیشتن بەو خەونەیش، جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، كە دەتوانێت بڕیارێكی چارەنووسسازی وەها بدات چیتر لەژێر سێبەری عێراقێكی دروستكراویی دیكتاتۆر ، خۆپەرست بمێنتەوە و بەرەو دوایین هەنگاو كە سەربەخۆیی كوردستانە بروات ..
Top