دەرفەتێکی زێڕین بو گەلێکی ستەملێکراو
June 7, 2017
وتار و بیروڕا
زور گرنگە ئەمڕو لەم دەرفەتە زێڕینەدا کە لە سەر هەمو ئاستەکاندا بو دوزی کورد هاتوتە پێش پەند و وانە وەربگرین لە ڕابردوی خوێناوی و پڕ لە کارەسات و تراژیدیای خومان و دور بکەوینەوە لە یەکترازانی سیاسی وهەمو هەوڵێکمان بو ڕێکخستنەوەی ماڵی کوردی بێت تاکو بتوانین بە خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو ڕوبەڕۆی هەڕەشە ومەترسیەکان ببینەوە چونکە دۆزی کورد بە درێژایی مێژووی سیاسی دەڤەرەکەمان هەتا ئەمڕۆ لە بەردەم هەڕەشەی دوژمنان و نەیاران دا بووە و کە هەر خویشی لە لایێک بە داخەوە هۆکاری دوا خستنی مەسەلە ڕەواکەی بووە واتە ئەوەندە ی کە ویستی لە یەکترازانی سیاسی تێیدا بەرجەستە بووە لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی دا ئەوەندە ئارەزۆی یەکخستنەوەی نێوماڵی خوی نەبووە تاکو بتوانێت وەک گەلێکی بەهێز بڕیار لە سەر چارەنوسی خوی بدات.
ئەمەو سەرەڕای ئەوەی کە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ڕابردوو و ێینجا لە ناوەڕاستەکانی ساڵانی هەشتاکان و دواتر لە دوای قۆناغی کوتایی هاتنی شەڕی ناوخو ئەزمۆنێکی زورمان هەیە کە هەرکات نێو ماڵی کوردی تەبا و یەکرتوو بوبێت سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورە بە دی هاتوون بویە لە قوناغی ێیستاش دا یەکڕیزی ویەک هەڵوێستی دەبێتە فاکتەرلکی سەرەکی بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە وەک هەسیارترینی قۆناغەکان.
بەداخێکی زورەوە ئەمڕو دە بینین لێرەو لەوێ چەند دەنگێکی نەشاز سەریان هەڵداوە لە نێو هندێک لە حزبە سیاسیەکانی کوردستاندا هەمو هێزو توانیێکی خویان خستوتە گەڕ بو دژایەتی کردنی پڕوژەی سەربەخویی هەرێمی کوردستان و بەرگری لە ئەجندای سیاسی وڵاتێکی هەرێمی دەکەن و هاوشانی دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان لە سەر ئاستی عیڕاق و ناوچەکەدا نەخشەو پیلان دادەڕێژن بو دابەشکردنی هەرێمی کوردستان ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا هەرێمی کوردستان هەر بە خوی هەرێمە و دەوڵەت نیە و لە کوێی دونیادا ڕوی داوە هەرێمێک دروست بکرێت لە ناو هەرێمێکدا وئەگەر ئەمە پیلانێکی دوژمنان نەبێت دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەبێ چی بێت کە جێبەجێکاری پیلانەکە هەمان ئەم دەنگە نەشازانەن کە مەبەستی سەرەکییان پیشاندانی ناتەبایی و یەکگرتوو نەبونی هەرێمی کوردستانە بو دونیای درەوە و لە هەمان کات دا ئاو کردنیشە بە ئاشی دوژمنان و نەیارانی کورد لە ناوچەکەدا.
دوژمنانی کوردستان زور ڕێگایان تاقی کردوتەوە ودەکەنەوە بو شکەست هێنان بە سه ربەخویی خوازی ، بویە یەکهەڵوێستی و تەباییمان ئەمڕو باشترین وەڵام دەبێت بو دوژمنان و ناحەزانمان لە سەرئاستی نێو خویی و دەووبه ردا تاکۆ بتوانین پاڵپشت و یارمەتیدەر بین بو هەنگاوە پیروزەکانی سەرۆک بارزانی لە پێناو سەربەخویی هەرێمی کووردستاندا کە ئامانجی پیروزی گەلێیکی ستەملێکراوە.