ئەوانەی دژایەتی سەربەخۆیی دەكەن،خیانەت لە مێژوووخەبات وخوێنی شەهیدان دەكەن

ئەوانەی دژایەتی سەربەخۆیی دەكەن،خیانەت لە مێژوووخەبات وخوێنی شەهیدان دەكەن
پێویستە گشت لایەنە سیاسیەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتیەكە دابن و پشتیوانی لەم هەنگاوە مێژووییە بكەن هەروەك روون و ئاشكرایە پرسی ریفراندۆم گشتی یە و پەیوەستە بە چارەنووسی هەموولایكمان قۆناغەكە وا پێویست دەكات هەمووان كار لەپێناو سەرخستنی دابكەین،راستە كێشە وگرفت هەیە وبێ چارەسەر كردنی لە نێوان لایەنەكان مایتەوە بەلام نابێت ببێتە گرفت لە رێگای پرۆسەكەدا چونكە زەمینە لەبارە و ولاتانی زلهێزی دونیا پشیتوانمان و تێروانینیان دوای سەركەوتنی هێزی پێشمەرگە بەسەر تیرۆرسستانی داعش و هەنگاوە دبلۆماسیەكانی سەرۆك بارزانی بەرامبەر گەلی كوردستان گۆردراوە ،جگە لەمەش ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە هەڵوێست وهەنگاوێكی تری مێژوویی دا بریاری راپرسی لەشارەكەیان پەسەند كرد ،كەئەمەش دەبێتە هۆكارێكی تر كە هەموولایەكمان كار لە پێناو سەرخستنی دا بكەین چونكە دەمێكە خەلكی كوردستان چاوەروانی ئەم كاتەیە بۆ ئەوەی بەدەنگی بەلێ پشتگیری لە دەولەتی سەربەخۆی كوردستان بكات ،كە لەچەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی راپرسێكی نافەرمیان ئەنجام دا كە 98% كوردستانیان دەنگیان بۆ سەربەخۆی كوردستان دا. هەمووان روو لە سەرۆك بارزانی بكەین چونكە كار بۆ ئاواتی گەورەی گەلی كوردستان دەكات كە جگە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی هیچ بژاردە ورێگاێكی دیكەمان لەبەردەم دانیە هەر بەمەش سارێژی هەموو ئیش وئازا وبرینەكانمان دەكرێت وە هەر كە س ولایەنێكیش بە هەر بیانوو هۆیەكەوە هاوكار و پیشتیوان نەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم دەچێتە بەرەی دژی سەربەخۆی كوردستان مێژووێكی رەش بۆ خۆی تۆماردەكات و مێژووش رەحم بەكەس ناكات...
میللەتی كورد بە درێژایی خەبات و قوربانیدانی بەردەوام هەوڵی بۆ خاك و ئازادی نیشتیمانەكەی داوە، بە هیچ شێوەیەك لە شێوەكان رێگەی بەوە نەداوە ژێردەستەی كەس بێت و ببێتە شوێنی پاكتاوكردنی حیساباتی خۆیان، لەم كات و ساتەی ئێستایشدا باشترین دەرفەتەو هەڵێكە و جارێكی تر دووبارە نابێتەوە هەرچی زووە لە عێراق جیا بێتەوەو و پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتیوانی لەگەڵی كوردستان بكەن بۆ دانپێدانانی بۆ ریفراندۆم و سەر بەخۆیی كوردستان، و داوا لە دەوڵەتانی ئازاد و ئاشتیخواز بكرێت ڕێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان بگرن كە لە رێگەی ڕیفراندۆم بڕیاری لە چارەنووسسازی خۆی داوە و لەو پێناوەشدا دەریاییەك خوێنی بەخشییووە.دەبێت حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و رامیاری و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. ئێمەش پێوستە پشتیوانی هەنگاوە كوردانە و نیشتیمانپەروەرانەی سەرۆك بارزانی بین بۆ بەدەست هێنانی مافی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ..
سەرۆك مسعود بارزانی كاتێك باسی مافی سەربەخۆیی كوردستان دەكات لە خۆوە نییە ، بەڵكو ئەو پرۆژەیە بە پێی پلان و ستراتیژییە و كاری لە سەر كراوە و نە دروشمە و نە خەونە و نەكیش وەك دیاری بۆمان دێنێت ،بەڵكو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵی كورد و كوردستان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك مجاملەیەكی سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حكمەت و زانایی سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. هەروەها ئەم ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد، بەڵام مخابن بۆ ناوخۆیی كوردمان لەكاتێكدا سێ ساڵە ڕووبەڕوی قەیرانێكی قورسی دارایی بوینەتەوە و لەهەمان ساتی ئەم قەیرانە دڕەندەترین دوژمنی جیهان تیرۆرست ڕووبەڕووی كوردستانمان بۆتەوەن بەڵام بەپێچەوانەی ئەمانەوە سەركەوتن لەدوای سەركەوتن بەدەست هێنراوە، جگە لەمە دیسان كێشەی ناوخۆیی بۆ دروستكردنی ئاژاوەیی و خۆفڕزكردنی حزبێك لەبەرانبەر حزبێكی تر ناشرین ترین سیاسەت بەرانبەر یەكتر دەكەن و كارە پیرۆزەكانی سەرۆك بارزانی لەسەر پارتی حساب دەكرێت و پەیوەستی دەكەن بەیەكەوە. هەروەها قسەكردن و بەرۆك گرتنی حزبێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان چی زەمێكی هەیە بەناوی خۆپیشاندان و باناوی ناڕەزایی پیلان و بەرنامەی بۆ دابنرێت بەتایبەتی یاخود ئەمە كردەوەی چاك و سەربەخۆیی بۆكوردستان دەهێنێت، هیوادارم و دڵنیاشم لەوەی لەداهاتووی نزیكدا كوردستان و خەڵكی كوردستان مێژوویەكی تر دەنوسنەوە و لەسەر دەستی سەركردەی پێشمەرگە سەرۆك بارزانی سەربەخۆیی ڕادەگەیەنرێت
Top