بەڵێنەكەی دەوڵەتمەدار گەیشتە جێ
June 7, 2017
وتار و بیروڕا
ڕۆژی پێنج شەممە ١٣/٨/٢٠١٥ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ڕۆحانیەتی ئێزدی، ژمارەیەکی بەرچاو کەسایەتیی ئاینیی ئێزدی، موسڵمان، مەسیحی، کەس و کاری شەهیدان و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئیداری و سەربازیی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بناری چیای شەنگال و سەر مەزارگەی شەرفەدین بۆ بەشداریی کردن لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ٦٧ شەهیدی ئێزدی کە بە دەستی تیرۆرستانی داعش شەهید کرابوون و لە گۆڕەکانی بەکۆمەڵیان خستبوون. لەو ڕێوڕەسمەدا نێچیرڤان بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا لە غەدر و زوڵمێک دوا کە لە گەلی کوردستان و بە تایبەتی لە کوردی ئێزدی کراوە، جارێک لەبەر کوردبوونیان و جارێکیش لەبەر ئەوەی ئێزدین، ئەو تاوانە نامرۆڤایەتییەیان بەرامبەر ئەنجام دراوە. .... بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە هەوڵەکانیاندا بۆ ڕزگارکردنی ئەو ئێزدیانەی لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون، بەردەوام دەبن و هەرچی پێویست بێت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕزگار کردنیان ئەنجام دەدرێت کە بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفیسێکی تایبەت کراوەتەوە و تا ئێستا توانیویانە ٢٠٥٨ کەس لە خوشک و برایانی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار بکەن.
هەرچەندە تاوەكوو ئەو كانە ئامارەكی وردم لە بەردەست دانییە بەڵام ئەو رێژەیە لە 3500 كەس تێپەری كردووە هەربۆیەش جێگەی شانازییە كە حاومەتی هەرێمی كوردستان توانی سەرەرای بوونی ئەو هەموو بارودۆخە نەگونجاو ناهەموارە بەڵینەكەی بگەیەنیتەجێ و دڵنیام لەوەی كە هەیە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبیت.
كوردی ئێزدی لە مێژووی كوردستاندا حامید گەوهەری