نامەیەکی خێرا بۆ ناحەزانی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانی

نامەیەکی خێرا بۆ ناحەزانی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانی
ساڵانێک بوو کە دەنگی دھۆڵی لایەن و کەسانێک، کە ( ئیدیعای ) نەبوونی دیمۆکراسیەتییان دەکرد، گۆێچکەکانی ئێمەمانانیان کەڕ کردبوو. ھەبوو زۆر ساویلکانە لە ڕێ بەدەر کرا، چونکە ئەو دھۆڵ و زۆڕنایەیان بەڕاست دەزانی، و ناھەقیشیان نەبوو چونکە ناو و شت و ھەنجەتی وا دەھێنرا کە ھیچ گۆمانی نەدەھێشت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات زۆر شت ڕوون بوو، چونکە وەک دەڵێن" خۆڕ ھەمیشە لە پشتەوەی ھەور نامێنێ" ! بەڵگە زۆرن. دوایینیشی ھاتنی دەرفەتی ڕیفراندۆمی ڕاگەیاندنی سەربخۆیی کوردستان بوو، کە ئەو بەناو دیمۆکراسیخوازانە، بە ھەموو ھێز و ڕێگە و توانایەکەوە دژایەتی دەکەن. لە کاتێک دا کە لە بنەما سەرەکی و سەرەتاییەکانی ویست و جێبەجێکردنی دیمۆکراسیەت، ھەڵبژارتنە، بە ھەموو ڕەنگ و ڕەھەند و وردەکارییەکانیەوە.
جێگەی داخە لە مێنتالیتە ( و ئەقلیەتی ) کورد و کوردستانییەک ئەو بنەمایە بوونی نەبێتن یان لێی بەگۆمان بێ و خەڵکی وا تێبگەینێ و بانگەشە بۆ ئەوە بکاتن کە پێویستە لە کوردستان دیمۆکراسیەت جێبەجێ بکریت. ئەوە زەقترین نیشانەکانی ئەو کەسێتییە و نەخۆشیەیە کە لە ئەدەبیاتی دەروونناسیدا " دووانیزمی " پێ دەگۆترێتن، و ئاماژەیەکە بۆ پەرێشانیی کەسێتی ئەو مرۆڤانە و مەترسیداربوونیان بەسەر کۆمەڵگاکەمان لە ئێستا و ئاییندەدا و وریابوون و خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لێیان و نەبوون بە پاشکۆیان.
*ئەم بابەتە لە ژمارە (٥٢٨٤) ی ڕۆژنامەی خەبات ل ( ٥/٦/٢٠١٧) لاپەڕێ(٧) بڵاوکراوە.
*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top