با خزمەتكردنی پێشمەرگە لەپێشینەی كارەكانی حكومەت بێ

با خزمەتكردنی پێشمەرگە لەپێشینەی كارەكانی حكومەت بێ
پێشمەرگە، ئەوناوەی كە هەموو دنیا پێی سەرسامە، ئازایەتی و قارەمانیەتی پێشمەرگە وڵاتانی زلهێزی هێنایە سەرخەت و كوردستانی زێتر ناساند، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێشمەرگە لە جەنگێكی گەلەك قورسدا بە ورەیەكی بەرزی پۆڵاین رووبەڕووی رێكخراوی ترسناكی تیرۆرستان بەنێوی داعش بووەوە، بە خوێنی پێشمەرگە، كوردستان پارێزرا و هەر لەو جەنگەش پێشمەرگە سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا و داعشیش شكەستێكی قورسی خوارد .
خۆشبەختانە پێشمەرگە جیا لەوەی كوردستان و خەلكی كوردستانییان پاراست، رێگر بوون لەوەی داعش نزیكی شارەكانی كوردستان بكەونەوە، لەهەمان كات دەستكەوتێكی مەزنییان تۆمار كرد لەو كێشەی ساڵانێكە بەغدا دانیپێدانانێت و ببووە گرێ كوێرە بۆ كوردستان، ئەویش ماددەی 140 بوو، ئێستا كەمتر لە 5 %ی خاكی پیرۆزی كوردستان بەدەست داعشەوە ماوە ئەوەی تر هەمووی بەدەستی پێشمەرگەیە و ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان لێ بەرز كراوەتەوە .
نابی چ جا ئەوەش ژ بیر بكەین، كە تەواوی دەستكەوتەكانی پێشمەرگە بەدەستی هێناوە بەبێ زیان و قوربانی نەبووە و خوێنی پێشمەرگە گەلەك رژا، زۆر دایك و باوك جەرگیان سووتاو و رۆڵە شرینیەكانییان لەدەستدا، زۆر منداڵ یەتیم بوونە كە ناوی شەهیدان دێنین فرمێسك تەژی چاوە گەشەكانییان دەبن، هاوكات زۆر ژن هاوسەری خۆشەویستی ژیانیان بۆ ئەو ئازادیەی كوردستان لەدەستدا .
تەنها لەشەری داعش، نزیكەی 1600 پێشمەرگە بووەتە قوربانی و شەهیدبووە، لەكاتێكدا زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگەی دیكە بریندار بووە كە بەشێكییان نیوەی جەستەییان لەدەستداوە و ژمارەیەك پێشمەرگەش بەدیل لەلای تیرۆرستانی داعش دەستگیر كراون، ئەمە ئامارێكی كەم نییە پێویستە هەمیشە پێشمەرگەمان لەبەر چاو بێت و رۆڵ و خەبات و خزمەتی ئەوان لەبیر نەكرێت.
بۆیە نابێت دووای تەواوی بوونی جەنگ قەدر و قیمەتی پێشمەرگەش تەواو بێت، شتیكی ئاشكرایە كە هەر لە جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەمیشە لەدەستپێكی قسەكانیدا رۆڵ و ئازایەتی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت، گومانی تێدا نییە كاربەدەست و فەرمانبەر و هاوڵاتییانی ئاسایی پێشمەرگەیان لا خۆشەویستە، چونكە كەم نیە تۆ لە گیانیخۆت خۆشبی و لەبەرەی جەنگ بیت و ڕووی تفەنگت لە دوژمن بێت لەپێناو نیشتیمانت و ڕۆلەكانت، بۆیە ئەركی ئێمەیە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و دەتوانم بڵێم پارێزەرانی جیهان جچەمێنین ،ئەوەی مەبەستمە بڵێم هیواخوازم پێشمەرگە فەرامۆش نەكرێت ئیدی ناویان لەسەردێری وتارەكان نەچێتە كۆتایی قسەكان بەڵكو دەبێت ئەولەویەتی كارەكانی حكومەتی هەرئم خزمەتكردنی پێشمەرگە بێت و ژیانیان فەراهەم بكرێت و خێزانەكانیان بێكەس جێمەهێڵن و دایكە عائیشەكان بێ ئومێد مەكەن، مەهێڵن تاكە خەونی كچە پێشمەرگەیەك بوكە شوشەیەك بێت و دەست لەبەر نامەرد ڕابگرێت، ئومێد دەكەم حكومەتی هەرێم موچە و گوزەرانی پێشمەرگە باشتر بكات و بگونجێت لەگەڵ خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی پێشمەرگە .
Top