قۆناغی ئێستامان با تەنیا یەكهەڵوێستی وگەیشتن بێت بەئاواتی شەهیدان كە سەربەخۆیی كوردستانە
June 6, 2017
وتار و بیروڕا
سەرجەم ئەو رژێمانەی كه جلەوی دەسەڵاتیان لە ئەستۆ دابوو، هەر یەك بەشێوازێك دژایەتی كوردیان كردووە، تەنانەت ئەوانەی دوێنێ بە ناو لەسەنگەرەكانی ئۆپۆسیۆن بوون، ئەوانیش بە شێوازێكی دوور لەسەر بنەماكانی لێك تێگەیشتن و رێككەوتن مامەلە لەگەڵ دۆزی كورد دەكەن. ئەمڕۆ كاتی ئەوە هاتووە بە راشكاوی ئەوە رابگەیەنین كە پێكەوە ژیان مەحاڵە، و لە بەرژەوەندی میللەتانی عێراق كە چیتر لە ژێر سایەتی یەك دەوڵەت نەبین. كورد لە دوای راپەرین هەڵێكی زێرینی لەدەست دا كە دیتوانی ئەو كات دەوڵەت رابگەیەنێت، بەڵام سەركردایەتی كورد سور بوون لەسەر عێراقێكی دیموكراسی هەر بۆیەش دەنگیان بەو دەستوورە دا، كە ببێتە مایەیی پێكەوە ژیان و تەبایی، بەڵام بینیمان چۆن دەستوور لەلایەن حكومەتی عێراقی پێشیڵ كرا، هەروەك ئەوەی ئەو دەستوورە بوونی نەبێت، ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی عەرەبی عێراقی بە جیاوازی مەزهەب سەیری شارەكانی عێراق بكەن هەست بەوە دەكەن كە ئەوان عێراقیان دابەش كردوە، بەڵكو شارەكانیشیان دابەش كردووە، بەغدا دابەش كراوە لەسەر سوننە و شیعە، تەنانەت هاوڵاتی شیعە یا سوننەی ناتوانێت بە سەربەستی سەردانی ناوچەكانی یەكدی بكەن، هاوڵاتی عێراقی وای لێهاتووە لەسەر ناسنامە دەكوژرێت، باس لەم كام عێراق دەكەن ئەوەی رژێمی گۆربەگۆر نەیتوانی تەوای بكات ئێوە بۆتان تەواو كرد. بۆ كورد تا ئێستا بوارێكی گونجاو نەرەخساوە تا هەست بە عێراقی بوون بكات، و مەحاڵە ئەم بوارە بڕەخسێت، تا دوێنێ سەروەت و سامانی ئەم میللەتە بەكار دەهات بۆ لەناوبردنی و خاپوركردنی كوردستان و بۆ كڕینی چەكی قەدەغە كراو، بەئەنفال كردن و زیندە بە چاڵكردن و راگواستن، ئەمڕۆش داهاتی كوردستان بە شێوازێكی تری نامرۆڤانە دژد كوردستان بەكار دێت، جا جیاوازی ئەو رژێمانە بۆ كورد چییە هەر یەك بە شێوازێك لەگەوڵی دژایەتی كوردن. بۆیە ئیتر كات بە فیرۆدانە خیانەتە لە خەباتی دەیان ساڵەمان و خوێنی شەهیدان ، ئەوەی گرنگە داكۆكیكردن لەدەستكەوتەكان و هەرژی زووتر راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..
مێژووی خەبات و ئەزموونی رابردوومان ئەوەی فێر كردووین هەر دەرفەتێك بێتە پێشەوە لەبەرژەوەندی كورد ئەو دەرفەتە نابێ لەدەست بدرێت ئەگینا تووشی زیانی گەورە دەبینو رۆژگار بەزەیی پێماندا نایەتەوە. بارزانی ئهو كهسه بوو كه یهكگرتنی گهلی كوردی دروست كرد، بۆیه لهڕاستیدا پاڵهوانێكی نهتهوهیی بوو، ههر دهوڵهتێك، ههر نهتهوهیهك له سهردهمێكی تایبهت و دیاریكراودا پێویستی به كهسایهتییهكی گهوره ههیه، وەک چۆن پێویسته دیگوڵ و چهرچل ێكی دیكه ههبێ، ئاواش پێویسته كه بارزانی ههبێت. لە سایەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی خۆڕاگری گەلەكەم و هیمەتی دڵسۆزانەی "سەرۆك بارزانی" پێشمەرگەی كوردستان خەریكە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێ و هەوڵی چاككردنی بارودۆخەكەیە، ئەوەی مایەوە لەو رۆژگارە سەختانە خەڵكی خۆڕاگروپێشمەرگە بوون كە بەرگەی ئەو هەموو ناڕەحەتیانەیان گرت. مێژوو گەواهیدەری ئەو راستیانەیانە بۆ نەوەكانی داهاتوومان، ئەوەش قەدەری چارەنووسی كوردبووە بەدرێژایی مێژوو كە زۆر بارودۆخی لەوە هەستیارتر و قورسترمان تێپەڕاندووە لە رووبەڕووبوونەوەی گەورەترین لەشكری داگیركاری بەعس، هەر لە كوشتن و ئەنفال و كیمیاباران و راگواستن و رووخانی لادێ كانمان، كورد هەر ماوەو دەشمێنێ و دەگات بەئاواتی سەربەخۆیی كوردستان. بۆ خۆ یەكلاییكردنەوەی و بەدیهێنانی ئامانج و ئاواتی شەهیدە سەربەرزەكانی كوردستان ئێستا لە قۆناغێكی زۆر هەستیاردایە و لەگەڵ ئەوەشدا دوژمنانی كورد لە پیلانگێڕیدان بۆ لەدەستدانی ئەو دەرفەتە مێژووییە، بۆیە دەكرێ ناكۆكی و بیروڕای جیاواز بەلادابخرێت و نەكرێتە هۆكاری لەدەستدانی ئەم ئەزموونەی كە ئێستا هەمانەو هەموو دنیاپشتیوانمانە. بۆ هەموو ئەو گرفتانە دەكرێ لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە، دەنا زۆر مەترسیدارە، ناتەبایی و لەیەكپچڕاندنی ڕیزەكانی گەلەكەمان كە ئایندەی هەموومان بەرەو هەڵدێر دەبات و خوێنی هەزاران شەهیدەو فرمێسكی دایكانمان بەفێڕۆ دەچێت و هەمووشمان بەرپرسیاردەبین بەرامبەریان، بۆیە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی دەمانگەیەنێتە كەناری ئارامی و گەیشتن بەخواستی شەهیدەكانمان كە سەربەخۆیی كوردستانە.