شانـە نوستووەکانی دژە سەربەخۆیی

شانـە نوستووەکانی دژە سەربەخۆیی
کوردستان پێویستی بەووە نییە لە پەنای کلتوری "عروبەت" پێناسی خۆیبکات ، شانە نوستووەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکان دەیانەوێت کلتورو شارستانییەتی کوردستان لەناوببەن. ئەمە یەکەمجاریان نییە کەوا هەوڵی تەعریبکردنی کلتورو شوناسی کوردستان دەدەن ، دەبێت لە کۆتایی قۆناغی ڕاگوزەر ئەو فەلسەفەو دۆکترینە لەدایک بێت کە پێشمەرگە لە پێناوی دەجەنگێت ، پێشمەرگە بۆ ئەووە خوێنی کردە قوربانی تاوەکوو دەوڵەتی کوردستان ببێت بە فاکتێک ، باڵایی پێشمەرگە و خۆڕاگری تاک بە تاکی کوردستان و زاڵبوون بەسەر کۆسپ و قەیرانەکان تەنها بۆ ئەووە بوو تاکی کوردستان خوودان دەوڵەتی تایبەت بە خۆی بێت و دووربێت لە قەفەس و زیندانی بێگانە.
دەنگێکی ناڕەسەن دەیەوێت لە ڕێگەی شەرعیەتی خۆفەڕزکەر زاڵبوونی خۆی لەسەر کۆمەڵگە و گشت کوردستان بسەلمێنێت ، بە نەفەسی موئامەرە بیردەکاتەوە و نەخۆشی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی هەیە و دژی ئازادی و سەربەستی تاکی کوردستانە.
Top