سێ ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان قورسترین قۆناغی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بوو بەجۆرێک هەرتەنها پیاوی ڕۆژەسەختەکان بوو توانی بەردەوامی بدات و چۆک دانەدات، ئەم قەیرانە هۆکارەکانی وەک ڕۆژی ڕون دیارن و زۆریش باسکراون بۆیە دوبارەیان ناکەمە، ئێستا کە هێدی هێدی ئاسۆ خۆی ڕون دەکاتەوەو باری سەرشانی حکومەت بەرەو سوکتر بوون دەڕوات هەنگاوەکانی ئەم پیاوە دەوڵەتمەدارەو هاوکارەکانی بۆهەستانەوە دەستی پێکردوەو خەریکە بەرهەمی چاکسازی و ڕوبەڕووبونەوەی گەندەڵیش وەدەردەکەون.�بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران لەکۆڕو کۆبوونەوە سیاسی و ئابورییە جیهانیەکان گرنگی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەردەخات�٭ئێستا کەسەرۆک وەزیران و وەفدێکی هاوڕێی لەکۆڕبەندی ئابوری جیهانی (سانپیتربۆرگ)ن بەکۆمەڵێک دەستکەوتی ئابوری و سیاسیەوە بۆهەولێر دەگەڕێنەوە�دەستکەوتی سیاسی:ئێستا کەهەرێمی کوردستان لەهەموو کات زیاتر باسی پرسی ڕیفراندۆم وسەربەخۆی دەکات وهەنگاوە کرداریەکانی بۆم پرسە وەگەڕ خستوە ئالەم تەوقیتەدا دەوڵەتێکی وەک ڕوسیا کە بەدۆستی عێراق و لایەنگری سیستمی سەنتراڵی دادەنرێت بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتنامە بۆ کوردستان دەنێرێت و لەشێوای پرۆتۆکۆڵی دەوڵەتیدا پێشوازی لەوەفدی هەرێم دەکات بەجۆرێک لەسەر ئاستی سەرۆکی ووڵات کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران دەکات و لەکۆنفڕانسەکەش بەبەرچاوی زیاتر لە سیازدەهەزار بەشداربوەوە بەخێرهێنانی وەفدی هەرێمی کوردستانی کردو پشتیوانی خۆی دەربڕی�لەڕاستیدا ئەم جۆرە مامەڵەیە لەتیۆری پەیوەندی دولی دا ماناو مەدلولات و خوێندنەوەی خۆی هەیەو زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی لەڕوسیا گوتیان وەفدی هەرێم و پێشوازیان دەوڵەتی بو نەک تەنها هەرێمێک ،ئەم هەنگاوەش دەستکەوتێکی سیاسی گرنگەو وەڵامی هەموو ئەو درۆو چەواشەکاریانە کەدەیان ووت حکومەتی هەرێم لەنێو تۆڕی جەمسەربەندیدایەو پەیوەندیەکانی ناهاوسەنگە.�دەستکەوتی ئابوری:پێشتریش کۆمەڵێک کۆمپانیای ڕوسی لەهەرێم هەبوون وەک کۆمپانیای (گاز پرۆم) و هەندێکی دیکە بەڵام سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم وئەنجامدانی کۆمەڵێک کۆبوونەوەو گرێبەستی گرنگی ئابوری لەگەڵ گەورەترین کمپانیای نەوتی ئەو ووڵاتە(ڕوس نەفت) و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆماوەیەکی دورودرێژو عقدێکی دور مەودا لەم بوارەدا دەستکەوتی ئابوری گرنگ بۆ هەرێم بەدەست دێنێت و متمانەی کارکردن و بەرهەمهێنان لەسەر ئاستی دونیا بۆهەرێم زیاتر دەکات و هانی کۆمپانیا ڕکەبەرەکانیش دەدات بۆهەمان مەبەست بێن بۆ هەرێمی کوردستان.�ئێستا دەرکەوت هەموو ئەو دەنگە نەشازو ژاوەپاوانەی دەیان ووت هەرێم هەموو هێلکەکانی خۆی خستوەتە سەبەتەی تورکیاوە ئەوەتا هەمووی ناڕاست بون سیاسەتی هەرێمی کوردستان خۆی گیرۆدەی سەنگەر بەندی ناکات و لەهەرکوێ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانی لێبێت هەنگاوی بۆدەنێت.�کەواتە بەهەردوو پێوەری سیاسی و ئابوری ئەوەی پێی دەوترێت (علاقات الدولە) لەڕوی سیاسیەوەو پێوەری ئابوری لەسەربنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی بڵێین سەردانی ئەمجارەی سەرۆکی حکومەت ووەفدەکەی سەردانێکی دەوڵەتمەدارانەبوو.