بارزانی و سەرکەوتنی سیاسی و دیبلوماسی وەڵامێک بۆ ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان
June 5, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە دەستکەوتە سیاسی و دیبلوماسییەکانی بارزانی گەلێ زورن و باسکردنیان لە کورتە وتارێکی وەهادا کارێکی ئاسان نیە بویە لێرەدا ئاماژە بەم جموجۆڵە دیبولماسی و سیاسییانەی بارزانی دەکەین ، لەم ماوەیەدا سەرۆک بارزانی بە بانگێشتێکی فەرمی دەوڵەتی ئوردون سەردانی ئەو وڵاتەی کردوو لە لایەن پاشای ئوردونەوە وەک سەرۆک دەوڵەتێک پێشوازی لێکرا و لە وێشەوە بەرەو بولگاریا ولە سەر ئاستی لوتکەدا هاتە پێشوازی کردن و هەروەها سەردانی بەڕێز مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری بو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەنجامدانی دیدارو کوبونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە و دواتر بەشداریکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەروکایەتی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی ئابوری سان بترسبورگ و دیدار و کوبونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە و دیدار لە گەڵ ڤیلادمر پوتین سەرۆکی ڕوسیا وهەروەها سێرڤی لاڤروف وەزیزی دەرەوە کە لە ئەنجامدا واژوو کردنی چەندین گرێبەستی لێکەوتەوە لەگەڵ کومپانیا زەبەللاحەکان لەوانە کومبانیای ڕوز نەفت بو ماوەی بیست ساڵ هەمو ئەم هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیانە کە لەم ماوەیەدا کراون ئەوە دەگەیێنێت کە هەرێمی کوردستان خاوەن سەنگ و پێگەیێکی زور بە هێزە و لە سەر گۆڕەپانی سیاسەتی نێو دەوڵەتی دا حسێب بو پێگەی هەرێم دەکرێت لە ڕوی سیاسی وئەمنی ئابوری وکولتوری وتاد ئەمەش هەروا بە ئاسانی دروست نەبووە بەڵکۆ ئاماژەیە بو ئەو سیاسەتە حەکیمانەی سەرۆک بارزانی کە بەردەوام هەوڵی داوە بو ڕاکێشانی سوزی نێودەوڵەتی و بەتایبەت دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان ئەوانەی کە مافی فیتویان هەیە لە ئەنجومەنی ئڵسایشی نێودەوڵەتیدا و ئەمەو بێجگە لە وەی کە لە سەر ئاستی هەرێمایەتیشدا ڕۆڵێکی زور بەرچاوی بینیوە .
سیاسەت و ئابوری هەردوکیان تەواوکەری یەکترن ژێرخانی بە هێزی ئابوری هەر وڵاتێک مانای ئەوەیە کە سیاسەتی ئەو وڵاتە بە هێزە ،
هەرێمی کوردستان لە پێشکەوتنێکی زور خێرا دابوو لە هەمو ڕۆیێکەوە بەڵام دوژمنانی و ناحەزانی کورد چاویان بەوە هەڵنەهات و سیاسەتی گوشارخستنە سەر هەرێمیان گرتە بەر لە ڕوی دارایی وئابوریەوە بە شێوەیێکی تایبەتی تاکۆ بتوانن ڕێکە لە و کەشەسەندنە و بەرەو پێشڤە چونەی هەرێمی کوردستان بگرن کە بە بڕینی بودجەو مۆچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستییان پێکرد لە سەردەمی نوری مالیکیەوە کە هەتاکۆ ێیستاش بەردەوامە ئەمەو بە پیلانێکی پێشوەختە و دیڕاسەت کراو وەحشیترین ڕێکخراوی تیروریسیان بە گژ هەرێمەوە نا ئەمەو زور هەوڵی تریش تاکۆ ئەزمونی هەرێمی کوردستان لە نێو ببەن هەمو ئەمانە لەماوەی ئەم دوسێ ساڵەدا لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێییان کرد وهەرجەندە لە بەرامبەر ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان شکەستییان هێنا بەڵام کاریگە رییەکی نەرێنی لە سەر ژیانی خەڵک بە گشتی دروست کرد .
ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی کوردستان بو وەڵامدانەوەی دوژمنان و نەیارانی دوزە ڕەواکەمان هەمو هەوڵێکی سیاسی و دیبلوماسییان خستوتە گەڕ تاکۆ خەون و مەرامی گڵاوی سیاسی دوژمنان لە گۆڕنێن و نەهێڵن لە مەرامە گڵاوەکەیاندا سەرکەون بەسەر ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستاندا بویە ش ئەمڕو وا بە چاوی خومان دەبینین کە بارزانی سه رکەوتن دوای سەرکەوتن تومار دەکات و ڕەوشی سیاسی و ئابوری هەرێم واخەریکە بەرەو ئاسۆیێکی ڕوناک هەنگاو دەنێت بە کوێرایی چاوی دوژمنان و ناحەزانی ناوخوی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
لێرەوە دەگەینە ئەم ئەنجامە کە سەرۆک بارزانی بە تومار کردنی سەرکەوتنی سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری سەربازی وهتد هەروەک چون بەڕێزیان ماوەک بەر لە ێیستا فەرموی زور لوغمی سیاسیمان لە سەر ڕێیماندا هەڵگرتووە ئەو لوغمانەی ماویشن پۆچەڵیان دەکەینەوە و هەڵدەگرین و دوبارە بوژانەوەی هەرێمی کوردستانیش وەڵامێکی زوور بە هێز دەبێت بو هەمو ئەو نەخشەو پیلانانەی دژی هەرێمی کوردستان داڕێژراون و ئەوەی بو دوژمن و نەیار دەمێنێتەوە تەنها ڕوڕەشی وشەرمەزاریەو بەس.