دابەشکردنـی کـوردستان

دابەشکردنـی کـوردستان
پلانگێڕو سیاسیە دۆڕاوەکان ناتوانن دەستبەرداری خزمەت بەبێگانە بن. ئەوان ڕاهاتوون لەسەر خزمەت بە بێگانەو دوژمنانی کوردستان.
دوژمنانی کوردستان ئێستا پێویستیان بەووە نییە لەناو خۆیان ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی بکەن بۆ ئەوەی کوردستان نەگات بە خەوونە لە مێژینەکەی کە دەوڵەتی کوردستانە ، ئەوان ئێستا لەگەڵ ئەکرادە خۆفرۆش و خاکفرۆشەکان ڕێککەوتن دەکەن ، سوپای موشتەرک و کوتلەی پەرلەمانی و ڕێککەوتنی سیاسی و گرێبەستی ژێر بەژێر واژۆ دەکەن.
دەنگی ئەصحابی دژە دەوڵەت دەنگێکی شەڕانگێزە ، دەنگە ڕەسەنەکانی کوردستان هەرگیز دژی دەوڵەتی کوردستان نین و لەهەرکوێ بێت دژی دابەشکردن و بەشبەشکردنی نیشتیمانن. ئەوانەی داوای دابەشکردنی کوردستان دەکەن خاوەنی پڕۆژەی دژە سەربەخۆیین و لەپشت پەردە کاردەکەن بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان نەبێت بە فاکتێک لە ناوچەکە. ئێستا کوردستان ئامانجی خۆی هەیە ، دەوڵەتی کوردستان یەکەم و کۆتا ئامانجی کوردستانە و جگە لە دەوڵەت هیچ پێناسێکیتر ناتوانێت شکۆمەندی تاکی کوردستان پێناسە بکات.
Top