خەونی حوشتری عەدنان و مامۆستاکانی

خەونی حوشتری عەدنان و مامۆستاکانی
گۆڕان وەک بزوتنەوەیەک کە تاوەکو ئێستا دارێکی لەسەر بەردێک دانەناوە بۆ سلێمانی، جگە لە نەهامەتی و کێشەو گرفت و نانەوەی تەنگ و جەڵەمە شتیکی تری نەکردووە بۆ خەڵکی ئەوشارە، ئەمڕۆ عەدنان عوسمانێک هاتووە باس لە جیابوونەوەی دەکا لە هەرێمی کوردستان و داوای پارچەپارچەکردنی وڵات دەکات.


جارێ پیش هەرشتێک هیچ کەس بۆی نیە لەداخ لە دڵی و دڵڕەشی و بۆ مەرام و مەبەست و بە پیلانی وڵاتانی ناحەز و داگیرکار باسی دابەشکردنی کوردستان بکات و نەخشەی پارچە پارچەکردنی بۆ بکێشێت، چونکە ئەوە ئەو پەری نابەپرسیاریەتی و خیانەتی گەورەیە بەرامبەر بە وڵاتە دەکرێت. ئەو جۆرە بیرکردنەوەی عەندنا و مامۆستاکانیشی بۆ دروست کردنی هەرێمی سلیمانی و کەرکوک و هەڵبجە، خەونێکە وەک چۆن ئەوانەی بەر لە عەدنان لەگەڵ خۆیان بردیانە ژێرگڵ، بەهەمان شێوەش عەدنان دەیبات.


بۆیە پێویستە ببپرسین ئەرێ عەدنان عوسمان و ئەوانەشی لەسەروی ئەودان کێن و چ کارەن و کێی ڕێگەی پێداون تاوەکو بێن و باس لە پارچەپارچەکردنی ولات بکەن لەژێرناوی جیاجیا؟ خۆ کوردستان موڵکی بابی ئەوان نیە تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان بێن و وەکو میرات دابەشی بکەن.


ئەگەر عەندنان و مامۆستاکانی عەدنان جورئەتی ئەوەیان تێدایە با برۆن لەناو خەڵکی شاری سلێمانی ئەو داوایە بکەن، با دوابکەن خەڵکی ئەوشارە داوا بکات نەک ئەوان، خەڵکی سلێمانی و شارەکانی تریش ئەگەر ئەو داویایە بکەن کەس ڕێگەی لێنەگرتوون، بەڵام دڵنیام جورئەتی ئەوەیان نیە، چونکە خەڵکی سلێمانی و هاوڵاتیانی ئەوشارە دەزانن عەدنان و هاوشێوەکانی عەدنان و مامۆستاکانی عەدنان کێن و چین، باش دەزانن ئەو نموونانەن جگە لە کێشەو مەینەتی و گرفت و بە هەلاکەت بردنی خەڵکی لەو شارەدا هیچی تریان نەکردوو.


گۆڕانێک کە ناتوانێ پارێزگارێک دەستنیشان بکاو شارۆچکەیەک بەڕێوە بەرێ و توانای کۆنتڕۆڵی مەکۆیەکی خۆی نەبێت، ئیتر چۆن دەتوانێ هەرێمێک دروست بکات و بەڕێوەی بەرێت، هەربۆیە ئەوەی عەندنان و مامۆستاکانی تەپڵێ بۆ دەکوتن خەونی حوشترەو دەبێت بەوخەوەش سەر بنێنەوە.
Top