کورد له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رگیز پاشه‌کشه ناکات
June 3, 2017
وتار و بیروڕا
له پاش ئه‌و هه‌موو غەدرانەی کە حکومه‌تی عێراقی لە کوردستانی کردووە له‌دوای بنیادنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مالکی و بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعش کە شەڕی مان و نەمان بوو بۆ کوردستان، سه‌ره‌ڕای پێشێل کردنی دەستوری عێراقی، بیری له‌وه‌ش کردەوە کە کوردستان تووشی ئاستەنگ بکات به دەستوەردانی نێو ماڵی كورد لەلایەن هەندێ كەسەوە كە ده‌یانویست كورد بەشبەش بكەن بۆئەوەی حکومه‌تی کوردستان تووشی کێشە بکه‌ن، هه‌روها بۆ لەناوبردنی کوردستان هەرچی له توانایدا بوو به هاوکاری ناڕاستەوخۆی داعش کردی، ته‌نانه‌ت نەیهێشت چەک و هاوکارییه مادی و سه‌ربازییه‌کانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان لە ڕێگەی عێراقەوە بۆماوەیەکی درێژ بگاتە کوردستان.
بۆیه پێویستە کوردستان بە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بەروەڕووی ئەو بۆچوون و سیاسه‌ته شۆفینیه ببێتەوە و بیر لە به‌رژه‌وه‌ندی و دەستکەوتی تەسکی حزبی نەکرێتەوە و بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکات و ئاگایان لەوەبێ که جارێکی تر گه‌مه سیاسیه‌کانی مالکی نەبێتە هۆی لێك ترازانی هەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لەبەرامبەر بەغدا، هه‌روه‌ک له سێ ساڵی پێشوو به‌داخه‌وه توانی به‌هاوکاری چه‌ند کوردێک ئه‌و مه‌رامه گڵاوه‌ی بهێنێته‌دی.
ئه‌وانه‌ی له به‌غدان جگه له کێشه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌تی عێراق، له نێوخۆشیاندا کێشه‌ی تائفی و مه‌زهه‌بی و سیاسیان هه‌یه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به کورد و ئامانجه‌کانی هه‌موو یه‌ک ده‌نگ ده‌بن و هاوڕان، بۆیه نابێ چیتر کورد وه‌ک ساڵانی پێشوو ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌ت دانه‌وه به‌و ده‌سه‌ڵات و نه‌هجه له به‌غدا بمێنێته‌وه و ببێته به‌شێک له‌و کێشه سیاسیه ناوخۆییانه‌ی ئێستای عێراق. ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌غدا و سیاسه‌تی فاشیلی ده‌سه‌ڵاتدارانی به ئاشکرا ئه‌مه‌ی پێ گوتین، که‌واته هه‌لێکی باش ڕه‌خساوه بۆ کورد که بڕیارێکی تر له بری مانه‌وه و شه‌رعیه‌ت دانه‌وه به به‌غدا و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات.
ئه‌و کاته‌ی شاندی باڵای شیعه سه‌ردانی هه‌ولێریان کرد، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕاشکاوانه به شانده‌که‌ی گوتبوو: لەوهەموو خراپکاریانەی نوری مالکی، به‌رامبه‌ر به کوردستان ئێوه به سیاسی و ئایینیه‌وه نە گلەییەکتان لێکرد نە فشارتان بۆهێنا،هیچ قسەیەکتان نەکرد و ئەو غەدرەتان قەبوڵکرد که له کورد ده‌کرێ بۆئەوەی لە شەقامی شیعی‌دا دەنگ بۆخۆتان کۆبکەنەوە، هه‌روه‌ها ڕێگەتاندا کە شەقامی شیعی بەناهەق لەدژی کورد هانبدرێت و پڕبکرێت و کاربگاتە ئەوەی ئێستا ئەوانەی حەشدی شەعبین و لەو شەقامەوە هاتوون شەو و ڕۆژ بەخەیاڵی پەلاماردانی کوردستان دەژین. بۆیە بەهیچ شێوەیەک کورد لەسەربەخۆیی و نیازی سەربەخۆیی پاشەکشە ناکات و هەموو ڕێکارە دۆستانە و یاساییەکان لەگەڵتان دەگرێتەبەر بەهیوای ئەوەی لایەنی شیعەی عێراقیش ئەو پرسە باش تێبگەن، ئەو قوربانیانەی کە میللەتی کوردستان بەدرێژایی مێژووی خۆی لەگەڵ عێراق داویەتی شتێک نییە کە بەسەریاندا بازبدرێت و ناکرێ لەبەرچاو نەگیرێت، ڕای گشتی کوردستانیش ئێستا ئامادەیە بۆ سەربەخۆیی و ناکرێ پشت لەو قوربانی و ڕای گشتیە بکرێ کە لەسەر بنەمای ئەو مێژووەو ئەو قوربانیدانه دروست بوون، ئەو یەکێتیەی لە نێوان عێراق و کوردستاندا،که گوایە لەدەستوری عێراقدا هەیە یەکگرتنێکی ئارەزوومەندانەیە، دوای ئەوەی لایەنی عێراقی کە شیعە لە ٢٠٠٣وە حاکمە نەتانتوانی هیچ هەنگاوێک بهاوێژن بۆ ڕازیکردنی میللەتی کورد، ئێستا میللەتی کوردستان مافی خۆیەتی کە ئەو ئارەزوومەندانەی خۆی دووبارە بەرجەستە بکاتەوە و بیەوێ بڕیاری چارەنووسی خۆی بە یەکجارەکی بدات.