سەركەوتنێكی تری دیپلۆماسی ، سیاسی و ئابوری تر لە رووسیا بۆ هەرێمی كوردستان
June 3, 2017
وتار و بیروڕا
هەروەها ناكرێت پێگەی بەهێزی وڵاتێكی بەهێزی وەك رووسیا لە رووی ئابووری و سیاسی و نێو دەوڵەتی لەبەرچاو نەگیرێت بە تایبەت كە لە ساڵانی پەنجاكان بارزانی نەمر پەیوەندییەكی بەهێزی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەگەڵ ئەو وڵاتە دا و ئەم پەیوەندییەش تا بە ئەمرۆ بەردەوامی هەیە .سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی کوردستان بۆ ڕووسیا لە کاتێکدایە کە هاوکێشەی سیاسی لەناوچەکە لە گۆڕانکاریدایە، ئەمەریکا بریاری داوە پشتیوانی فراوانی پێشمەرگە بکات و رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ کوردستان ئەنجام بدات چوار لیوای پێشمەرگەی پرچەکردووە و هاوکاریەکانی بەردەوام دەبێت، لەم سەردانەشدا بۆ ڕووسیا نیچیرڤان بارزانی، لە نزیکەوە فلادمێر پۆتین سەرۆکی ئەو وڵاتەو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیرای دەرەوە دەبینێت لە لوتکەی بڕیاردانی ڕووسیان، ئەگەر ئەمەریکا لەڕووی سەربازیەوە هاوکاری کوردستان بکات چاوەڕوانین کۆمپانیاکانی ڕووسیا بۆ دەرهێنانی نەوت و بەرزکردنەوەی ژێر خانی ئابووری کوردستان هەوڵەکان چڕتربکەنەوە.ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بێ دەسکەوت نابێت، رەنگە لە داهاتوودا ڕووسیا هاوبەشی گرنگی هەرێمی کوردستان بکات و ببێتە پاڵپشتیەکی گەورە لە ڕووی ئابووریەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
هەرێمی كوردستان لە ماوەی 25 ساڵی رابردوو سەرەرای هاتنە پێشی دەیان كۆسپ و ئاستەم بۆ سەر رێگەی پێشكەوتنی ، بەڵام توانیوێتی روویەكی شارستانی و مۆدێرن لە رووی سیاسی ، دیپلۆماسی و ئێستاش سەربەخۆیی ئابووری پێشانی دونیایی دەرەوە بدات ، ئەمەش ووایكردووە كە متمانە نێو دەوڵەتی بۆ دۆزی كورد و هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر ببێت .كۆڕبهندی ئابوری نێودهوڵهتی سانت پیترسبۆرگ به یهكێك له گرنگترین دیداره جیهانیهكان دادهنرێت له بواری بازرگانی و ئابوریدا، له ساڵی 1997وە ههموو ساڵێك ئهم دیداره ئهنجام دهدرێت و له ساڵی 2006 وه ساڵانه ئهم كۆڕبهنده به چاودێری و ئامادهبونی سهرۆكی یهكێتی ڕوسیا ئهنجام دهدهرێت.له هماوهی بیست ساڵی ڕابردوودا ئهم كۆڕبهنده بووه به ناوهندێكی گهوره و پێشهنگی نێوان نوێنهرانی كۆمهڵگهكانی كار و گفتوگۆی بابهته سهرهكییهكانی ئابوری له ڕوسیا و بازاڕهكانی جیهان به گشتی.بانگھێشکردنی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و شاندی باڵای یاوەری لە کۆڕبەندی ئابووری سان پیتەرسبێرگ وەک جۆرێک لە ڕەزامەندی ڕووسیا بۆ سەربەخۆیی کوردستان لێکبدرێتەوە، بەڵام بایەخدانی زۆری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و میدیاکان و ھەروەھا ئاسۆی واژٶکردنی گرێبەستێکی گەورە لە نێوان ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان ھەموو ئاماژەن بەوەی کە ڕووسیا دەخوازێ لە پرۆژە و پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستاندا ڕۆڵی ھەبێ و لەو نێوەندەشدا بواری وزە بزوێنەری ڕۆڵ و ھەڵوێستی ڕووسیا دەبێ.
بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ رووسیا و گشت سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان لە سەر ئاستی بەرز بۆ هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانە بۆ وڵاتانی ناوچەكە ئەوروپا و ئەمەریكا و ئێستاش رووسیا ، راستی بەهێزی پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی وئابووری هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوین دەردەخات .
لە لایەكی دیكەوە سەردانە فەرمییەكانی سەرۆكی هەریمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ رووسیا لە ساڵی ٢٠١٣ لە سەر بانگهێشتی دەوڵەتی رووسیا، كۆمەڵێك رەهەند و بایەخی گرنگی تایبەتی هەبوو بۆ هەردوولا، كۆبوونەوە باڵاكان لەگەڵ سەرۆكی روسیای فیدراڵ ڤلادیمیر پوتین و وەزیری دەرەوە و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی كۆمپانیای گازپرۆم نیفت و كۆبونەوە گرنگەكانی لە پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی، ئاماژەی بایەخدان و گرنگی دەوڵەتی رووسیابوو بە پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناو هاوكێشەكانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی سەرۆكایەتی مسعود بارزانی لە رابەرایەتیكردنی گەیاندنی هەرێمی كوردستان بەم قۆناغ و پێگەیەی ئێستای و ئاڕاستەكردنی بۆ ئایندەیەكی گەشتر. لای زۆربەمان روون و ئاشكرایە ئەمرۆ رووسیا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، وێڕای ئەوەی كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، بەڵام لە كۆمەڵێ بابەت و فایلی نێودەوڵەتیدا، ژمارەیەكی زۆر گرنگ و قورسی هاوكێشەكانە. لەوانەش، پرسی سوریا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كێشەی نیمچە دوورگەی كریما و رەهەند و لێكەوتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكانی تر. ئ
هاتنە ئارٍای گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و كۆتایی هاتنی پەیمانی سایكس پیكۆ و شەرو و ئالۆزییەكانی سوریاو عێراق و دروستكردنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوین و رۆڵ و پێگەی كورد لە ئایندەی ئەو گۆرانكارییانە وایكردووە و كە جیهان بە بایەخەوە بروانێتە پێگەی كورد ،هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی سەقامگیر لە ناوچەكە دا ، ڕوسیا وەک ڵاتێکی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگاداری ئەوەیە لە پشت پەردە و ناوەندەکانی بڕیاری دونیا چ دەگوزەرێ، بە تایبەتیش کە ئێستا هەرێمی کوردستان بە تەواوی کەوتۆتە سەر ڕاستەڕێی سەربەخۆیی، بۆیە نایەوێت سەربەخۆ بوونی هەرێمی کوردستان تەنها بە پاڵپشتی ئەمەریکا و ئەوروپا بێت، بەڵکو دەیەوێ لەو پڕۆسێسەدا هاوسەنگی و پێگەی ڕوسیا هەستی پێبکرێ و بە کرداریش ئامادەیی هەبێت.
ئەو بایەخدانەی وڵاتان بە تایبەت زڵهێزانی وەك ئەمەریكا و رووسیا لە خۆوە تییە و بە شەو رۆژێك دروستنەبووە و بە ڵكو مێژووییەكی كۆنی هەیە و ئەنجامی خەبات و بەرخۆدان و خۆراگری میللەتی كورد بووە ، هەروەها بۆ پەیوەندی ژنرال مستەفا بارزانی نەمر و سەرۆكێكی كارێزما لەگەڵ وڵاتی رووسیا دەگەرێتەوە ،ئەمەش متمانەی رووسیایی وەك وڵاتێكی كاریگەر لە سەر ئاستی جیهان بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر كردووە .
لە لایەكی ترەوە بوونی دەیان كۆمپاییایی جیهانی لە هەرێمی كوردستان و سەرمایەگوزاری لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بواری نەوت ، متمانە و پێگەی كورد لە ئێستا و ئایندە بەهێز دەكات .. بۆیە سەردانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ رووسیا جارێكی متماتەی زیاتر و پیشتیوانی زیاتر بۆ دۆزی كورد و بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی كوردستان فەراهەم دەكات ..