پایتەخیت ڕۆشنبیر لە ژێر هەژموونی ئیرهابی فکری!!

پایتەخیت ڕۆشنبیر لە ژێر هەژموونی ئیرهابی فکری!!
کاتی خۆی گروپێک لە سلێمانی دەنگۆیەکیان بڵاو کردەوە کە گوایە هونەرمەندی تورک (ئیبراهیم ئەرکاڵ)گوتویەتی "ئەگەر بم زانیایە کورد گوێ لە گۆرانی من دەگرن قەد گۆرانیم نەدەگوت"، لەو کاتەوە ئیرهابی فکری لەسە ئەو هونەرمەندە فەقیرە دروت بوە، تاساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی گۆڕان کۆبوویەوە، لەو کۆبوونەوە بڕوای بە گۆران هێنا ئەوەی گوتراوە راست نەبووە.

دواتر ئیبراهیم تاتلیسس، خرایە ژێر ئیرهابی فکری، ڕۆژ نەبوو هەزاران تۆمەتی بۆ دروست نەکرێت، ئەو کاتەی ئیبراهیم لەگەڵ د.رووشدی هاتنە کوردستان و پرۆژەی (عادل موتەحیدە)یان کردەوە، ئیرهابی فکری بەجۆرێک زیاد بوو مەترسی کەوتە سەر ژیانی ئەو هونەرمەندەوە.

هەمان گروپی سیاسی ئیرهاب فکر، لە ساڵی ٢٠٠٩ هونەرمەند عەزیز وەیسیان کردە ئامانج، تا ئەو کاتە لە سەیدسادق پەلاماری درا، مام ڕۆستەم کەسی یەکەمی نزیکی نەوشیروان مستەفا هەڕەشەی لە کەسایەتی کرد، عەزیز وەیسی بەناچاری سلێمانی بەجێهێشت.

لەو ژینگە ئیرهاب فکریە (حاجی مەکی)، کە بەهێزترین شانۆکاری کورد بوو، لەبەر ئەوەی پارتی بوو تا ئەو ڕۆژەی مرد لەژێر ئەو ئیرهابیە فکریە بوو، کەکۆچی دوای کرد لەو شارە ڕۆشنبیریە کەس نەچووە سەر قەبرانی،

دواتر تەها خەلیل، بەهێزترین سینەماکاری کوردی بوو لەبەر ئەوەی پارتی بوو، بەم دواییانە بەجۆرێک بایکۆت کرابوو، لەهەندێک شوێن کرابووە ئامانج.

لەم دواییانە، (عەدنان کەریم) و (مەزهەری خالقی)، لەبەر ئەوەی کە لەلایەن سەرۆک بارزاتی و فراکسیۆنی پارتی پێشوازیان لێکرد، کەوتنە بەردەم گەورەترین شاڵای هێرشی راگەیاندنەوە.
هەر لە سنووری سلێمانی ئیرهابی فکری لەدژی (نەرمی بەرنامەی بەرنامە، ئەحمەد سالار، حوسێنی شەریفی، حەسەن دەرزی،.....).

دەکرێت ئێستا ئەو گروپەی دەستیان بەسەر شاری سلێمانی گرتووە لەخۆیان بپرسن تاکەی ئەو شارە بەرەو هەڵدێر دەبەن، تاکەی نایانەوێت پێکەوە ژیان لەو شارە هەبێت، ئایا ئەم گروپە ئامانجیان ئەوەیە کە مەیدانی سیاسی بۆ خۆیان تەخت بکەن یان دەیانەوێت لەو تەرزە فکریە چیان دەست کەوێت.
Top