یەکێتی ئاگادارە چی دەگوزەرێت؟؟

یەکێتی ئاگادارە چی دەگوزەرێت؟؟
ماوەیەک پێش ئێستا پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (ئیسلام حوسێن)، ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی یاسا لەگەڵ (پەکەکە)، کۆبوونەوەی کردووە، بۆ ئەوەی پێکەوە رێرەوی سەرەکی شەنگال سوریا بپارێزێن، لەگەڵ ئەوەش پشتیوانی دەربریووە بۆ ئەو سیستەمەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دایدەنێت، ئەمڕۆش یەکەم زەنگی ئاشکراکردنی ئەو سیستەمی راگەیەنرا کە مالیکی پەیرەوی دەکات، عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، دەلێت: "کاردەکەن بۆ بەهەرێم کردنی سلێمانی"، پەکەکە ماوەیەک پێش ئێستا نییەتی خۆی راگەیاند کەدەیەوێت سلێمانی بکاتە کانتۆت، بۆ ئەمەش ئێستا سیستەمێک دانراوە سەنتەری شاری سلێمانی جیاکراوەتەوە و پێی دەگوترێت ناوەندی بڕیار، گەرمیان و شارەزورکراوەتە (هەرێم)، لە بۆنە تایبەتەکاندا چەندین بەیاننامە بەناوی هەرێمی شارەزوور بڵاوکراوەتەوە.

ئەمڕۆش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە شاری هەڵەبجەی شەهید دەکرێتە هەرێمێکی سەربەخۆ و ئەنجومەنی بەرێوەبەری دەبێت، لە شارباژێر و سەنگەسەر و ناوچەکانی قەڵادزێ، کاربۆ جوڵانەوەی نامۆ دەکرێت، لەهەندێک شوێن لە خەڵکیان گەیاندووە هەرێمی خۆی بەرێوەبەریان بۆ دروست دەکەن، لە هەورامان پلاتفۆرم راگەیەنراوە و راگەیاندن و سەرۆک و هاوسەرۆکی پیلاتفۆرم دروستکراوە و ماوەیەک پێش ئێستاش کۆنگرەیان ئەنجام درا لەژێر ناوی (زمانی هەورامان) ، هەوڵەکانی بۆ دابڕانی سلێمانی لە کوردستان ناکرێت بەسانایی تەماشابکرێن، چونکە مالیکی بە جددی پشتیوانی لە پەکەکە و گۆڕان دەکات، ماویەکە راگەیاندنی دەوڵەتی یاسا کراوەتە بڵنگۆ بۆ پەرلەمانتارانی گۆڕان و شەڕکەرەکانی پەکەکە، لەهەندێک شوێنی شەنگال پەکەکە و حەشد (لبیک یاحسن)دەلێنەوە.

سەرجەم ئەم جوڵانەوانە لە سنوور دەسەڵاتی یەکێتییە، یەکێتی بێ باکانە پاڵی لەو جوڵانەوانە داوەتەوە، بەشێک لە یەکێتی پێیان وایە کە پشتیوانی پەکەکە، هۆکارێکە بۆ ئەوەی بەربەرەکانی پارتی بکەن، بەڵام نەیان پرسیووە، داهاتووی سنوورەکە چی بەسەر دێت؟، لە بۆشایی گوتاری یەکێتی پەکەکە و دەوڵەتی یاسا و ئیسلامییەکان دێنە پێشەوە، ئەلتەرناتیڤی داهاتوو یەکیێتی چی دەبێت لەو سنوورە؟، هەروا بەسانایی وەک تەماشاکەر سەیری یاریەکە دەکات؟ یان ئەویش ؟......
Top