مالیكی پیاوه شۆڤێنیه‌كه‌ی عێراق
June 2, 2017
وتار و بیروڕا
مالیكی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كورد پشتگیری كرا‌و گه‌یشته ده‌سه‌ڵات وه‌فا و دڵسۆزی و مێرخاسی كورده‌كانی بیر چووه‌وه، له‌ئێستادا رۆڵی شۆڕه‌شوارێكی عه‌ره‌بی شۆڤێنی ده‌بینێت، به‌ڵام پێویسته مالیكی ئه‌وه بزانێت به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌ڵۆ سوره‌كانی شاخه سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان ئاسان نیه‌و باجێكی قورسی ئه‌وێت ئه‌مرۆ یا سبه‌ی.
مالیكی هه‌ر له‌كاتی وه‌رگرتنی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق خه‌ونی به‌تاكڕه‌وی بینیووه و حه‌زی به‌وه‌كردووه كۆپیه‌كی حوكمڕانی حاكمه سته‌م كاره‌كانی پێشووی عێراق بێت به‌ستایلێكی تازه، باشترین به‌ڵگه‌ش له‌م ڕووه‌وه درووست كردنی هێزی دیجله و بڕینی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و پیاوه خه‌ڵه‌فاوه سیاسیه بوون.
هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه شۆڤێنیه ئه‌گه‌ر كۆتایی نه‌بێت به‌ژیانی خۆی ئه‌وا كۆتا زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌یه، چونكه مێژووی رزگاری خوازی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه نه‌یاران و دوژمنانی نه‌ته‌وه و خاكی كوردستان له‌كۆتایی دا تامی شه‌رابی شكست ئه‌كه‌ن له‌و نێوه‌نده‌ش دا نوری مالیكی بێ به‌ش نابێت له چه‌شتنی پێكێكی ئه‌و شه‌رابه.
وڵامی جدی كوردستانیان بۆ مالیكی ئه‌وه‌یه، نه‌ته‌وه‌ی كورد له سایه‌ی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی (رێزدار سه‌رۆك بارزانی) به پاڵپشتی هاونیشتیمانیانی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان بڕیاری یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی خۆیان داوه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابونه‌وه‌یه له عێراقێك، جگه له كه‌سانێكی وه‌كو مالیكی و هاوشێوه‌كانی جۆرێكی تری سیاسی نه‌هێناوه‌ته بوون بۆ پێكه‌وه ژیان و هاوبه‌شی راسته‌قینه له حكومڕانی كردن و به‌رێوه‌بردنی وڵات له‌كۆتایی دا ده‌كرێت بڵێن نوری مالیكی ئه‌و پیاوه به شه‌هامه‌ته نیه بێته میدانێك كه (رێزدار سه‌رۆك بارزانی) له‌و میدانه وجودی هه‌بێت.