كێ‌ دەبیتە سەرۆكی هەرێمی سلێمانی؟نوری ماڵكی یان قاسم سلێمانی؟

كێ‌ دەبیتە سەرۆكی هەرێمی سلێمانی؟نوری ماڵكی یان قاسم سلێمانی؟
زیاترلە سەدەیەكە بە پەیمانەكی شوومی بە ناو سایكس و بیكۆ كوردستان بە سەر زیاتر لە چوار پارچەدا دابەشبوو،لەورۆژەوە نەكوردستان خێری لەخۆ بینی نە كورد رۆژەك لە رۆژان بە ئاسوودەی تێپەركرد
سەد ساڵ بە سەر ئەو رۆژە رەشانە تێپەردەبیت كە بە هەموو شێوەیەك كورد چەوساوەتەوە لە ژێر حوكمی تورك و فارس و عەرەب، سەد ساڵە لە هەموو مافەك بێبەش كراین، تەرحیل و بە زۆر كۆچمان پێكرا ،لە رۆژهەڵات بەروە قوچان وبجنورد و لە باشوریش بەرەو كوت و بەسرا وسەماوە،لە رۆژئاوا لە هەموو شتەك كە باس لە ناسنامە بكرێت بێبەش كران و لە باكوریش بە توركی شاخ ناسێنران هەموو ئەوانە لە ئاكامی ئەو دابەشبوونە رویدا.
بەڵام پاش ئەو هەموو ساڵە تازە بە تازە ،بە ناو رۆشەنبیرەكی زۆنی سەوز هەستاوە باس لە پرۆژەی بە هەرێم كردنی سلێمانی دەكات،ئەوەیان بە هیچ شێوەیەك لە لام سەیروو سەمەرە نەبووە چوون لەو رۆژەی كە بزوتنەوەكەیان دروست بووە هەر بەو شێوەیە سیاسەت یان كردووە و كوردستانیان بە گشتی وپارێزگاری سلێمانییان بەرەو ئەو ئەقارە دا بردووە.
رۆژەك ماموەستایان هان دەدەن ومناڵان لە هەموو مافە سەررەتاییەك بێبەش دەكەن رۆژەكی تر پرۆژەی بە بەغدا بەستنەوەی سلێمانی ئامانجیان دەبیت و رۆژەكی تر هاوكاری بە یاساییی كردنی مەترسیدارترین هێزی شیعی لە پارڵمانی عێراق دەكەن و لە رۆژەكی تر بە هاو كاری پەكەكە لە هەوڵی هێرش كردن بۆ سەر كوردستان دەكەن ،رۆژەكی تر سوكایەتی بەئاڵای كوردستان دەكەن ،ورۆژەكیش.....كۆتایی نایەت ئەوانە هەموو ئەو شانۆگەرییانەن كە رۆژ لە دوای رۆژ دەخواردی گەنجانی تازە پێگەیشتوویان دەدەن.
بزوتنەوەیەك تاوەكوو ئێستا نەی توانیوە لە سەر پارێزگایەك رێك بكەویت سەیرە سبەی گریمان كە ئەو پرۆژەیە سەر كەوت كێ‌ دەبیتە سەرۆكی هەرێمی سلێمانی یان ئەو جارەشیان دووساڵ بە دووساڵ دەبیت،ئایا كێ‌ دەبیتە سەرۆكی هەرێمی سلێمانی قاسم سلێمانی یان نوری ماڵكی؟
Top