پێویسته كورد خۆی شوناسی خۆی دیاری بكات ....
June 2, 2017
وتار و بیروڕا
بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە هەموو پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان لە چوارچێوەی بەرەیەکی بەرفراوانی یەکگرتوی نیشتیمانی نەتەوەیدا خۆیان ساز‌و ئامادە بکەن لە بەرامبەر ئەو پێشهات و گۆڕانکارییانەی کە لە ناوچەکە دەگوزەرێ ،،
کارتە بەهێزەکانی دەستی کورد ئەوەیە ببێتە گورزی دەستی خۆی .....
ئەوه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێست و تێرامانە دژەسەربەخۆیە ناوخۆکانن ، نەک تهران و ئەنقەرە و بەغدا ، ئەبوایە کورد چاوەروانی چی هەڵوێستێکی کە لەمالکی و ئەمسالی بکات ؟
پیرۆزبای دابەش بونی عێراق بکات ؟
ئەگەر ئێمە بمانەوێت سەربەخۆبین ،
سەربەخۆی قوربانی دەوێت ، هیچ بوونێک بێ خوێن و ئازار نابێت ، هەڵوێستەکان تونتر دەبن و هەرەشەکەنا دەبن بەکردار ، دەبێت ئامادەسازی تەواو بکرێت بۆ روبەروبونەوە . هەرچەند گەلی کورد سەردەمانێک روبەروی نەیارانی بۆتەوە بەهێز ترین چەکی برنەو تاپر بووە ،،
ئێستە سەردەمێکی جیاوازە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەهێزترین کاتیدایە .
بەڵام ئەوەی جێگای پرسیار و تێرامانە ، هەندێ لە بەرپرسانی گۆران و یەکێتی و کۆمەڵ کە زۆر زیاتر لە نەیارانمان دژی سەربەخۆین ؟!
جێی خۆیەتی بپرسین گۆران کە سەرکردەکەیان بە شۆرش گێر و قوتابخانە ناوزەند دەکەن ، خەباتی سەرکردەکەیان بۆ سەربەخۆی نەبووبێت بۆ چی بووە ، ئەم قوتابخانە بۆ پێگەیاندنی کادری جوێن و فرۆش و بێرێزی کردن بوە یان کادری ئەکادیمی و دڵسۆزی خاک و وڵات ؟
دەمەوێ تێبگەم یەکێتی ئەم سیاسەتە دوفاقیەی تاکەی بەردەوامی پێدەدات هەرباڵێکیان لە ئاوازێک دەخوێنت ، خۆساغ نەکردنەوەی یەکێتی کرۆکی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە ، کە لەهەولێر جۆرێک لێدوان و سیاسەت دەکات لە سلیمانیش جۆرێکی کە ،، ئەم یاریکردنە دەبێ سنوردار بکرێت ، دەبێت بەڕاشکاوی ڕایگەیەنێت لەبەرەی دژە سەربەخۆیە یان سەربەخۆی ؟
وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانەی گۆران و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بۆ دەگدەرانیان چیە ،، کەشەریان لەسەر بەیاسای کردنی گروپه چەتەکانی وەک (1- عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق 2- رێكخراوی به‌در- باڵی سه‌ربازی 3- كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا 4- لیوای ئه‌بولفه‌زلی عه‌باسی 5- سه‌رایای خوراسان 6- بزوتنه‌وه‌ی حیزبوڵای نه‌جیبان 7- جه‌یشی ئه‌لكه‌ڕاڕ ..... هتد ) کە لە ئێستادا لەژێر ناوی حەشدی شیعی کۆکراونەتەوە هەرشە لە میلەتەکەیان دەکەن ؟
کەهەموو دەزانین له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌ی سیاسی شیعی به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن .
گرنگ و زەرورەتە قیادەی کوردی هەڵوێستی ئەو حزب و لایەنانەی دژی سەربەخۆین بەفەرمی بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکات ،، بریاردان بخاتە دەستی میلەت کە دەیەوێت سەربەخۆبێت یان ڕێگەنەدات هیچ حزبێک مووزایەدە بەم پرسەوە بکات ، ئێمەکورد سەدان ساڵە لەپێناو سەربەخۆی و سەروەری خەبات دەکەین و خۆێن دەدەین ،،
هیچ ئومێدێك نیه حیزبه‌كانی كوردستان دیدی ستراتیژیان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی وڵات ئه‌مه‌ش رێگه‌ی بە به‌رپرسانی وڵاتانی ئەقلیمی نەیارانی دۆزی کوردی داوه كه به‌ڕاشكاوانه دژی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد بوه‌ستنەوە !
كه‌واته ده‌بێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی بدرێته ده‌ست میله‌ت وه‌كو (فۆكۆیاما) ده‌ڵێت ( پێویسته كورد خۆی شوناسی خۆی دیاری بكات ).